کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كودەتاكەى ناو پەرلەمان

Friday, 05/07/2013, 12:00







درێژكردنەوەى ماوەى سەرۆكایەتى هەرێم لەلایەن هەردووپارتە دەسەڵاتدارەكەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ دەنگى میلەت، ئەمەش دەبێتە هۆكارى بێ بەها بوونى هەڵبژادن و لەگۆڕنانى پرۆسەى دیموكراسیەت و چەسپاندنى بناغە و دروست بونى دەسەڵاتى مەلەكیەت لەم هەرێمەدا، درێژكردنەوەى ئەم ماوەى سەرۆكایەتیە هیچ جۆرە شەرعیەتێكى یاسایى نییە هیچ دەقێكى یاسایى نییە شەرعییەت بەم كارەییان بدات، لەڕووكەشدا ئەم درێژ كردنەوەیە بۆماوەى دووساڵە بەڵام لەناوەرۆكدا جۆریكى ترە كە خۆى دەبینێتەوە لە چوار ساڵ چونكە بەپیى یاساى پەرلەمان دەبێت هەڵبژاردنى پەرلەمان و سەرۆكایەتى لەیەك كاتدا بكرێت ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كەدرێژكردنەوەكە دوو ساڵ نییە چوار ساڵە، لەلایەكى ترەوە ئەوەى دەرئەكەوێت ئەوەیە كەدەستور لەو ماوەیەدا هەموار دەكرێتەوە بۆ دووخولى تر شەرعیەت ئەدەنەوە بە بارزانى كە دەكاتە ماوەى دوانزە ساڵى تر بارزانى حوكم دەكات .
لەم كاتەدا دەبێت ئۆپۆزسیۆَن توندترین هەڵویستى هەبێت، بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بەم درێژكردنەوەیەى سەرۆكایەتى هەرێم نەدەن، واز لەهەڵوێستى مەدەنیانە بێنن چونكە ئەوەى دیار بوو لەماوەى پێشوودا هەموو جۆرێك لەجۆرەكانى هەڵوێستى مەدەنییانە تاقى كراوەتەوە لەخۆپیشاندان و بەیاننامەدەركردن و چەندانى تر هیچ دەورێكى نەبووە، نوێنەرەكانى ناوپەرلەمانیش هەموو هەوڵێكى خۆیاندا و ئەوەى لەسەر ئەوان بوو كردیان ئەوەش كاریگەرى نەبوو لەسەریان.
ئەوەى ماوەتەوە بڵێن ئەوەیە میللەت چاوەرێى هەڵویستى توندى ئۆپۆزسیۆنن، میللەت هیچ هیوایەكى ترى نەماوە، پێویستە لەسەر ئۆپۆزسیۆن هەموو هەوڵێكى خۆى بخاتە گەڕ بۆ ئەوەى ڕێگە لەم درێژ كردنەوەییە بگرێت، لەڕێگەى:
_ لە پرۆسەى سیاسى بكشێتەوە.
_ بایكۆتى هەڵبژاردنەكان بكات.

ڕاى گشتى ئاگاداربكاتەوە، دادگاى فیدراڵى عێراق بەكاربێنێت ، ڕێكخراوە نێودەولەتیەكان ئاگاداربكاتەوە . هەموو ڕێگاكان بەكاربهێنێت .
گەر ئەوڕیگە چارانەش دەورى نەبوو، دوا ڕێگە بەكاربێنێت كە بریتییە لە وەى كەشەڕیكى سارد بەرپا بكات بەرامبەر ئەم دەسەڵاتە
تا دەگاتە ئەوەى ڕاپەڕین ڕوبدات كۆتاى بەحوكمى ئەم دەسەڵاتە بێنێت..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە