کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كەركوك توركمان خۆپیشاندان دەكات

Wednesday, 07/09/2011, 12:00




رێكەوتی 7\9\2011 كاتژمێر 10 ی پێشنیوەڕۆ لە باخچەی بەردەم پارێزگای كەركوك دژ بە تیرۆركردنی دوكتۆر (یلدرم عەباس جەعفر) بەرەی توركمانی خۆپیشاندنێكی ئەنجامدا،لەو خۆپیشاندانەدا ئاڵای عێراق و بەرەی توركمانی بەرزكرابوونەوە، لەلایەن بەشداربون كە ژمارەیان نزیكەی 250 كەس دەبوون، بەهوتاف و داوای ئەنجامدەران و بگوژانی دوكتۆر یلدرمیان داوا دەكردو لە هەمان كات بە وتنەوەی سرودی نەتەوەیی و چاكردنەوەی بارودۆخی ئەمنی و تیرۆركردنی كەسایەتی توركمان كەبوونەتە ئامانجی تیرۆرستان بانگەوازیان دەكرد، لەو خۆپیشاندەرانە چەند نوێنەرێكیان چوونە لای پارێزگای كەركوك بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ناڕەزایەتی خۆپیشاندەران، كاتژمێر 12ی نێوەڕۆ پەیامی سەرۆكی بەرەی توركمانی(ئەرشد سالحی) لە بەغداوە ئاڕاستەی كردبوو خوێندرایەوە كە لە پەیامەكەیدا هاتبوو: دوای سوپاس كردنی خۆپیشاندەران دوای كردبوو كە كۆتایی بە خۆپیشاندانەكانیان بهێنن، ئێستا لە بەغدا لە گەل سەرۆك وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆدایە بۆ هەمان مەبەستی تیرۆركردنی دوكتۆر یلدرم، وتیشی لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق مۆڵەتی هەفتیەكمان پیدراوە بۆ بەدەنگ هاتنی داواكاریەكانمان، شایانی وتنە لەلایەن گوتەبێژی بەرەی توركمانی، خۆپیشاندەرانی بەردەم پاریزگای كەركوك ئاگادار كرانەوە كە ئەوانیش هەمان شێوە 7 رۆژ مۆڵەت دەدەنە پارێزگای كەركوك بۆ ئاشكرا كردنی بگوژانی دوكتۆر یلدرم و چاكردنی بارودۆخی ئەمنی شاری كەركوك بە پیچەوانەوە دوای تەواو بوونی مۆڵەتی 7 رۆژە ئەم جارە خۆپیشاندانێكی گەورەتر بەرێوەدەبەن، بۆ ئەم مەبەستە وەك كاری رۆژنامەوانی لەگەل (ئیستبراق ئۆغز ئۆغلوو) چالاكوانی گەنجانی توركمان دیمانەیەكم ئەنجامدا كە یەكێك بوو لە خۆپیشاندەران بەرێزی وتی، نوێنەرمان سەردانی پارێزگایان كردو گوێبیستی ئەو قسە كلاسیكیە كۆنانە بووین كە پێیان گوتوین داواكاریەكانمان چارەسەر بكەن، بەلام ئێمە دەتوانین هەفتەیەك چاوەڕوانی بكەین بۆ چارەسەر كردنی رەوشەكە بە پێچەوانە كاردانەوەی خرابمان دەبێت، خۆپێشاندان تا كاتژمێر 12 و نیو نیوەڕۆ بەردەوام بوو دواتر بە كۆمەڵ بەرەو رێگای بەغدای كەركوك بەرێكەوتن و كۆتاییان بە خۆپیشاندانەكە هێنا.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە