كەركوكیەكان لە پشتگیری رۆژئاوای كوردستان و شەهیدبوونی (مەشعەل تەمۆ)دا
Friday, 02/12/2011, 12:00
(شاهۆ) فێرخوازی زانكۆی كەركوك، دەستەی سەرپەرشتیاری پشتگیری لە رۆژئاوای كوردستان و شەهید مەشعەل تەمۆدا گوتی:
وەك ئەركێكی ئەخلاقیو ئینسانی و نەتەوەیی بۆ پشتگیری پرسی رۆژئاوای كوردستان و شەهیدی سەركردە(مەشعەل تەمۆ)دا هەڵساین بەم یادكرنەوەییە، هەرچەندە دەرنگیشە، ئەوە ئەركی رێكخراو لایەن و پارتە سیاسیەكان بوو كەبەوئەركە هەڵنەسان، بۆیە ئێمە وەك كۆمەڵێك خەڵك لە دەستەی رۆشنبیران ولاوان پارەمان لەچەند دەوڵەمەند ولایەنی نەتەوەیی كەركوك كۆكردوە كە جێگای رێزلێنانە، هەڵساین بەم یادكردنەوەییە، (شاهۆ) وتیشی جێگای داخە كۆمەلێكی كەم لێرە ئامادەبوونە ئەویش پەیوەندی بەهوشیاری سیاسی یا رۆشنبیری تاكی كەركوكیەكان هەیە، ئەوەی جیگای باسە شەهید(مەشعەل تەمۆ) بەڕاستی یەكێ بۆ لەو تیكۆشەرە سیاسیانەی كە مێژووی گەورەی لە بزافی رزگاریخوازی رۆژئاوای كوردستاندا بۆ خۆی تۆمار كردووە، نزیكەی (30)ساڵە كاری سیاسی دەكات، لە پێناو ئەوەی ئینسانی كورد وەك تاكی پلەی دوو یا سێ سەیر نەكرێ، بۆیە چەندین جار هەوڵی تیرۆركردنی دڕاو، شەهید یەكێك نەبوو لەو سیاسیانەی لەپشت و پێشی مێزوە لاوانی كورد هانی تیكۆشان بدات، بەڵكۆ تێكۆشەرێكی مەیدانی بوو لەناو خەڵكیو هوتافی خۆیی ئەكێشا ،ئەمە زەنگێكی مەترسیدار بوو بۆ دەسەلاتدارنی سوریا، بۆیە تیرۆركرا كە تاكوو ئێستا كەس بكوژانی نازانێت، بەڕای من ئەمە بۆ كوشتنی تاك و سیاسی كوردە، بەكوشتنی ئەو سەركردەییە شۆرش بەردەوامەو گەنجانی كورد بەرێبازەكەی بەردەوامی دەدەن، بووە یەكەم شەهیدی سیاسی ئۆپۆزسیۆن لە مێژویی سیاسەتی سوریادا، ئەمە ئیعتباراتێكی ناسیۆنالیستی نییە، ئەمە سونبلی ئەو شۆرشەییە.
(رەوشت یاسین عومەر) خوێندكاری زانكۆی كەركوك بەشی زمانی كوردی و دەستەی سەرپەرشتیار گوتی:
ئێمە ویستین چەند ساتێك لە حوزری رووحێكدا بووەستین، كە ئەورووحە لە پێناو ئازادیی ژیانی خۆی بەخشی، دووەم پالپشتی خۆمان بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان دەربڕین وەك پەیامێك ئاڕاستەیان دەكەین، بەئۆمێدی ئەوەین ئەو هەستە نەتەوەییە لای نەتەوەكەمان زیندوو بكەینەوە، ئەمە پەیامێكە بۆهەموو ئەو ستەمكارانەی ستەم لە ئینسانی كورد دەكەن، كە ئەمڕۆ رۆشنبیرانی كەركوك پالپشتی نەتەوەكەی خۆیانن لە رۆژئاوای كوردستاندا دەكەن.
(هۆزان عفرینی) بەرپرسی رێكخراوی كوردی _ كەندی بۆ مافی مرۆڤ گوتی:
من وەك رۆشنبیرو چالاكوانێكی سیاسی ونەتەوەیی رۆژئاوای كوردستان زۆر سوپاسی رۆشنبیرانی كەركوك دەكەمو جیگای پێزانینە، ئەمڕۆ لە بەشی رۆژئاوای كوردستان شۆرشێكی بەرفراوان كە زیاتر لە هەشت مانگە بەردەوامە، رژێمی سوریای دیكتاتۆر دوور لە بەهاكانی مرۆڤایەتی شەڕ دژی كورد و گەلی سوریا دەكات، ئێمە بەرامبەر زوولم زۆردارىیە، ئەمڕۆ رۆژئاوا پێویستی بە پشتگبری و هەڵوێستی هەموو بەشی كوردستانە، ئەگەر ئەوپشتگیرییە نەبێ ئەوا ئێمە لە نیو كۆمەڵگەی سورییدا نابین بەهێز، ئێمە لە رۆژئاوا بە چوار ملیۆن مەزەندە دەكرێین، هەردەم هێزو توانای خۆمان پێشكەش بە بەشەكانی تری كوردستان كردوە تا شۆرشی ئەیلول و شورشی نوێ بەسەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سێ سەركردەی شەهیدمان هەیە، بەهەمان شێوە لە ناو PKK (5) هەزار شەهیدمان هەیە، لە رۆژهەلاتی كوردستانیش دەیان شەهیدمان هەیە، ئەمرۆ ئەو رۆژە هاتووە بەشەكانی كوردستان هاوكارمان بن نەك بەپارە بەڵكو بە هەڵوێست و بەپشتگیری راستەقینە، پێویستی رۆژئاوای كوردستان بە راگەیاندنی ئێوە هەیە ، لە رۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ لە قۆناغێكی هەستایرین، پێویستیمان بە دەنگی ئێوە هەیە، زیاتر لە 15 تەلەفزیۆن كوردی باشور هەیە، خەباتی رۆژئاوا پیشانی دنیا بدەن، ئەوە بۆ ئێمە داخوازی و پێشكەوتن دەبێ، بەداخەوە لە رۆژئاوا هیچ تەلەفزیۆنێك نەبوو، بەڵام وا تەلەفزیۆنی رووناهی ئەویش لەلایەن پارتی كریكارانی كوردستان یەكەم كەناڵە كراوەتەوە هاوكاری دەكرێ، هیوادارم لەو بوارە حكومەتی هەریمش هەوڵبدات، رۆژنامەونووس ورۆشنبیران قەلەمی خۆیان لە پێناو خزمەتی شۆرشی رۆژئاوادا بیت، ئەمرۆ لە سوریا ئۆپۆزسیۆن لە رژێمی سوریا مەترسیدارترە، ئێستا كرووپی ئەخوان موسلمین بە ئاشكرا لە راگەیاندنەكان دەلێین نابێ كورد بۆ مافی خۆی قسە بكات، جگە لەوەش سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی سوری كە لەو ئەستانبول دامەزراوە، سەرۆكەكەی بورهان غولیۆن دەڵێ كورد میوانە لە سوریا وچۆن موسلمان میوانە لە فەرەنسا كوردیش بەو شێوەییە واتە چوار ملیۆن كورد موهاجرە لە خاك وزێدی خۆی، چۆن دەبێ ئێمە لە سوریا میوانیین ، تا ئێستا ئۆپۆزسیبۆن دانی بە مافی كورد دانناوە، بەڵام ئێمە خەباتی خۆمانی بەردەوامی پێدەدەین مافی خۆمان لە ئیخوان موستمان و علمانیەكان وەك غولیۆن ناخوازین، ئێمە مافی خۆمان لە دیرۆك و میژووی خۆمان دەخوازین. لە راستیەكانی مرۆڤایەتی دەخوازین، بۆیە لە پیناوئەوهەقیقەتە مەشعەل تەمۆ تیرۆر كرا
(مەلا ئازاد) زانایانی ئیسلامی كوردستان لقی كەركوك گوتی:
پێشتر كوردی رۆژئاوا بەهۆی زوولم و فشار ئاگاداری مافی خۆیان نەبوون، بەڵام ئەو گۆرانكارییەی ئەمرۆی رۆژئاوای كوردستان جێگای دلخۆشین، راستە ئەوان ئەمرۆ پیویستیان بە ئیمە هەیە، رۆژئاوا پانتاییەكی گەورەییە بۆ باشووری كوردستان، بەشێكن لەوئۆمیدەی كە كورد دەیەوێت دروستی بكات، لە ڕوانگەی هەستی نەتەوەیی بۆ چوار بەشی كوردستان بیروبۆچوونمان فراوان بێت ، ئێمە هەموو مەشعەل تەمۆین.
(مەلا فەرمان) نووسەر ورۆشنبیری كەركوك گوتی:
پێشتر هەر چوار بەشی كوردستان یەك هۆكاری هەبوو لە دابەشبوونو دوارۆژیش وادەبێ ، ئەوەی رۆژئاوای لە بەشەكانی تر جیا دەكاتەوە وەك میللەت نكۆلی لەلایەن بەعس نكۆڵی لێكرابوو، لە سینمای عامودە 300 مناڵ سوتێنران،ئەمە گەورەترین كارەساتە دژی مرۆڤایەتی لە ئازاری 1986 لە یادی نەورۆز كوردان لە دیمەشق و عەفرین هێزە ئەمنیەكان دەیان كەسیان لێانكوشت و هەزرانیان زیندانی كران، لە 2004 لە یاری تۆبێن چۆن كەوتنە كوشتنی كوردان، ئەمە هەموو ئەگەێنێت رووحێكی زیندوو لە رۆژئاوا هەیە، ئەو راپەرینەی ئێستا ئەوە نیشان دەدات ئەو رووحیەتە گەورەوییە بەشێكن لە گەلی كوردستان، پیشتر لەوێ شۆرش نەبووە، بەڵام بەردەوام هاوكاری هەىموو بەشەكانی كوردستان بوونە، بۆیە دەبێ وەك پارچەیەك لە خۆمان حیسابی بۆ بكەین ، دەبی كورد ئێستا لە هەموو پارچەكان بارودۆخ لەبارە راپەرینی سەرتاسەری بووایەوە، دەبی هەموو فشارێك دروست بكەین، یەك پەیمان بەكتر بدەین بۆ یەك خەبات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست