سێیەمین كۆنفرانسی رۆژنامەنووسانی كەركوك بەحزباندن كۆتایی هات.
Sunday, 20/11/2011, 12:00
لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، لە هۆڵی (لوبنان)ی شاری كەركوك لەژێر دروشمی(نووسین ماف و ئازادییە) سێیەمین كۆنفرانسی خۆی رۆژی (19\11\2011 بەست) ، لە كۆی 78 ئەندامی كۆنفرانس و بایكۆتكردنی كردنی رۆژنامەنووسانی(یەكگرتوو كۆمەڵی ئیسلامی و گۆرانیش)، تەنها 62 ئەندام ئامادەبوون ، دواتر (مەهدی زریان) بەبێ ركابەر بووە بە بەرپرسی لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان كە سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانە، وەهەریەك لە(رابەر رەشید_ شیوعی، عەبدوڵوەهاب ئیسماعیل_ زەحەتكێشان، رۆدی ئەنوەر لە ئاشور، سوسەن لە نەتەوەی توركمان، تەغرید نەقشبەندی لە نەتەوەی عەرەب، عەبدوڵستار جەباری _ پارتی، بورهان حاجی سلێمان، سەمیرە ئەحمەد) وەك ئەندامی ئەساسی و یەدەك دیاریكران، لەو بارەوە :
(رابەر رەشید) ئەندامی كۆنفرانس گوتی:
ئەم جارە لیستێكی بێ ركابەر پیشكەشكرا ، رێكەوتن بوو لە نێوان حزبەكان و هەروەها نەتەوەكانی تری كەركوك لە كورد و توركمان و عەرەب و كلدوئاشوور، خاڵێتر پێشتر(7) ئەندامی لقی كەركوك هەبوون، ئێستاكرا بە(7) ئەندامی ئەساسی و 3 یەدەك لەوانە(3)یان ئافرەتن، لە گۆنگرەی ئەم جارە بڕیاری گرنگیدان بەڕەگەزی مێینە دڕا، وتیشی"
لە 78 ئەندامی كۆنفرانس 62 ئەندام ئامادەبوون، هەندێك بەهۆكاری نەخۆش یا بەئیش رۆشتبوون نەهاتبوون، لیستەكە ركابەر نەبوو بەزۆرینەی دەنگی ئامادەبوان، وەك سەرۆكی لق (مەهدی زریان) سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان دیاریكرا ، لقەكان جێگریان نییە،
پێموایە بەپێی ئەو رێكەوتنە ستراتیژییەی لە نێوانیاندا هەیە، سەندیكای كەركوك پێشتر لە دەست یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، ئەم جارە درایە دەست پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە درێژەی قسەكانیدا رۆژنامەنووس رابەر وتی"بەڕاستی بەداخەوە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پێكهاتەیەكی حزبیە ، نكولی ناكەم لە كەركوك نایشاڕمەوە جاریتر ئەمە پەیرەو پیادەكرا، لیستەكە لیستی حزبیە بەتەوافووق دانراوە.
دانا عەسكەر ئەندامی كۆنفرانسیش گوتی
دیارە ئەم كۆنفرانسە خەڵكی بێ لایەن و ئۆپۆزسیۆنی تێدا نییە، دەبێ پارتی و یەكێتی كەسانی پیشەیی هەلبژێرن و دیاری بكەن،بۆ ئەوەی بتوانن كارو چالاكی و داكۆكی لە گشت رۆژنامەنووسانی كەركوك بكەن بێ جیاوازی.
(بورهان ئەحمەد محەمەد )سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی كوردلە كەركوك لە بارەی كۆنفرانسەوە گوتی: پێشتر رێكەوتنێك هەیە، ، لە دەرەوەی كۆنفرانس ئەو رێكەوتنە كراوە، تا ئێستا ئەو رێكەوتنە بوونی هەیە، بەڵام دەكرێ لە ئایندە ئەو رێكەوتنە نەمینێت خەڵك ئازادانە خۆی هەڵبژێرێت لەسەر ئەساسی حزبایەتی نەبێت، ئەگەر ئێستا ڕەنگە جۆرە بیانۆیەك هەبێ بۆ ئەو مەسەلەیە، لەمەودوا پێویستە ئیش لەسەر ئەوەبكرێ خەڵك ئازادانە خۆیی كاندید بكات، كێ چالاك و خزمەت دەكا با لەسەر ئەو بنچینەیە بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست