کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كەركوك ژنانی ئازاد دژ بەتوندوتیژی سیمینار و ئاهەنگێك بەرێوەدەبەن

Saturday, 03/12/2011, 12:00




لە هۆڵی سارا، رێكەوتی 3\12\2011، كاتژمێر دووی پاش نێوەڕۆ، ژنانی ئازادی كەركوك دژ بە توندوتیژی لە نمایش كردنی كورتە فلمێك بەو یادە و سازدانی سیمینار بۆ(نەجیبە عومەر) هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان و بەشداری كۆمەلی هونەری دیجلە ئاهەنگێك بەرێوەچوو، لەو بارەوە(نەجیبە عومەر) هاوسەرۆكی چارەسەر گوتی:
لە ساڵی (1960) لەلایەن رژێمی دیكتاتۆری دۆنەمیك لە ئەمریكا سێ خوشكی شۆرشگیر رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە دوای كاری سێكسیش دەكوژرێن، لە ساڵی(1981) دا لە ئەمریكای لاتین گۆنگرەی ژنان كرا بڕیاردرا(25\11) ببی بەرۆژی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی، دواتر لەلایەن نەتەوەیەكرتوەكان بە رۆژی رووبەروو بوونەوەی توندوتیژی ناسرا، لەو رۆژەوە تائەمرۆ چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەرێت بۆ نەهێشتنی توندوتیژی، بەڵام توندوتیژی لەو رۆژەوە دەستی پێنەكردووە بەرهەمی سیستەمی كۆیلایەتی و چینایەتی و پیاو سالارییە، مێژووی بۆ (5000) ساڵ دەگەرێتەوە، خاتوو(نەجیبە) وتیشی" توندوتیژی تێكەڵ نییە بە سروشتی مرۆڤ ەك ئەوەی باسی لێوەدەكرێت، توندوتیژی دیاردەیەكە لە دەرەوەی سروشتی مرۆڤدایە، كاتێك مرۆڤ لە سروشتی خۆی دووركەوتۆتەوە ئاشنا بووە بە توندوتیژیو بەكاری هێناوە، سیستەمی دەسەڵاتدار توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و سێكسی بەكار دەهێنێ، چ وەك نەتەوە بۆ چەوسانەوەی نەتەوە چ بۆ چەوسانەوەی چینایەتی بەكاری دەهێنی، لە ناویاندا ژن و پیاو دەگرێتە خۆی، بەپێوانەی یەكەم ژن قوربانی ئەو چەوسانەوەییە، لەدرێژەی قسەكانیدا(نەجیبە خان) تیشك خرایە سەر لایەنی یاسایی و ئابووری و قەزایی كە ڕووبەرووی ژنان دەبێتەوە، شایانی باسكردنە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە ژنان و كەنجان و رێكخراوی مەدەنی و ژنان و رۆشنبیرانی كەركوك بە گۆرینەوەی راوبۆچوون و تێبینی تا كاتژمێر 5 سیمینارەكە بەردەوام بوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە