کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەركوك لە (34) مین ساڵیادی دامەزراندنیPKK دا

Saturday, 26/11/2011, 12:00




بەبۆنەی(34) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كریكارانی كوردستان، بەرێوەبەرایەتی رێكخستنی كەركوكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان، هەڵسا بەسازدانی ئاهەنگێكی گۆرانی و میۆزیك بە بەشداری گرووپی هونەری (دیجلە)و هەلپەركێ، رۆژی شەممە (26\11د2011) كاتژمێر (2)ی پاشنیوەرۆ، لە بارەگای رێكخستن بەرامبەر یانەی وەرزشی كەركوك، سەرەتا بەو بۆنەیەوە لەلایەن هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان(دیار غەریب) وتەیەك خوێندرایەوە رۆڵ و دامەزراندنی پەكەكەی لە بزافی رزگارخوازی گەلی كورد ئاماژەی پێكردو وتیشی" ئەو پارتە لە چەند كەسێكەوە دەستی بەشرۆش كردو ئێستا خاوەنی چەندین ملیۆن كەسەو بزافی رزگاریخوازی گەلی كورد بەرێوەدەبەن ، دواتر لەلایەن (ئازاد شێخانی) ئەندامی ئەنجومەن و ئەندامی بەرێوەبەرایەتی رێكخستنی كەركوك وتەیەك بۆ ئامادەبوان خوێندرایەوە، هەروەها لەلایەن(پەروین حەسەن) ئەندامی كارگیری ژنانی ئازاد ئاماژە بەرۆڵی پەكەكە كرا لە بەرەو پێشەوە چوونی ژنان لە بواری سیاسەت و فیكر و خەباتەوە، هاوكات باسی رۆڵی سەربازی ژنانی كرد كەشان بەشانی براكانی چەكی شەرەفی هەڵگرتووە بۆ داكۆكی كردن لەهەر چوار بەشی كوردستان، لەلایەكیتر لە لایەن دەستپێشخەری ژنانی كەركوك بە دروشمی(كۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ كۆشەكیری سەر ژنانە)و (ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادیمانە) بەشداری ئەو یادكردنەوەیە بوون، لەلایەن رۆژنامەنووس(سەلاحەدین ساڵەیی)بەشداری ئەو یادكردنەوەیە بوو گوتی" لە (34) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كریكارانی كوردستان(PKK) خۆم بەبەختەوەر دەزانم لەو یادكردنەوەییە بەشداربم، چونكە لە پەكەكە ئیرادەی نوێو تێكشكاندنی كۆیلایەتی و هەژاندنی سیستەمی داگیركاری دەبینم، ئەو پارتە توانیویەتی لە ناو تاكی كورد بیرۆكەی كوردستایەت بۆ چوار بەشی كوردستان بچەسپێنێ، بۆیە دەكرێ ئەمڕۆ شانازی بە گەریلا و سەرۆك ئاپۆ بكرێت، هاوكات لەلایەن گەنجانی وڵاتپارێزی كەركوك وتەی پیرۆزبایی خوێندرایەوە، شایانی وتنە بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە دڵسۆزان و دۆستانی PKK لە كەركوك و هونەرمەندانی كۆمەڵەی دیجلەو هونەرمەندانی دووز خوورماتوو و سەنتەری رۆشنبیری پردێ و ژنانی ئازاد تا كاتژمێر (5) ئێوارە ئاهەنگی ئەو یاد كردنەوەییە بەردەوام بوو
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە