گۆرانكارییەكان و بەهاری عەرەبی و پرسی كورد
Thursday, 27/10/2011, 12:00
رێكەوتی(26\ 10\2011 ) لە هۆڵی كۆمەڵەی رووناكبیریو كۆمەڵایەتی كەركوك، ئێوارە كۆرێك بۆ نووسەرو بەرپرسی سەندیكای رۆژنانە نووسانی كەركوك(لەتیف فاتح فەرەج) سەبارەت گۆرانكارییەكان و بەهاری عەرەبی و پرسی كورد بەرێوەچوو، لەوبارەوە لەتیف فاتح گوتی: نازانرێ سبەی بەهاری عەرەبی چۆن دەبێ بەچ ئاراستەیەك گوزەر دەكات، بۆیە من زۆر گەشبین نیم، هاوكات وتیشی پێویستە بۆ گۆرانكارییەكان كورد ئەنجومەنی سەركردایەتی كوردستانی دروست بكات، لەسەرجەم لایەن و پارت و كەسایەتییە كوردستانییەكانی هەموو پارچەكانی كوردستان بۆ یەك خستنی خیتابی كوردی، ئەم ئەنجومەنە كارەكانی لە ناوەوەی كوردستانەوە بێت، وەك گۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كەكار دەكات لە هەندەران، هەروەها وتیشی" ئامادەكردنی یادشتانامە بۆ جیهان و نەتەوەیەكگرتوەكان زۆر گرنگەب چونكە كورد زیاتر خەباتی چەكداری كردووە لەو پێناوە خوێنی رشتووە، هاوكات وتی خەباتی ئاشتی كردنەوەی نێوان نەتەوەكانیش كە ئەویش زۆر پێویستن، لەبەر ئەوەی نەژادپەرستەكان لە هەوڵی دروستكردنی ئاشوپ و ناكۆكی نێوان میللەتاننو كار دەكەن، بۆیە بۆ پۆچەل كردنەوەی تێكۆشان پێویستن، ئاشتی كردنەوەی نێوان گەلان گرنگی خۆی هەیە، لەلایەكیتر داوای كرد چیتر لەبەرامبەر ماف و خاكی كوردستان سازش نەكرێت، شایانی وتنە سیمینارەكە تا ئێوارە درەنگانێك بەردەوام بوو، كە ژمارەیەكی بەرچاوی رۆشنبیران و نوسەر و كەسایەتی كەركوكیەكان تیا بەشدار بوون، بەگفتوگۆ و پرسیار كۆتایی بە سیمینارەكە هات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست