کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە شارۆچكەی دووز دوو كارمەندی ئاسایش دەكوژرێن

Monday, 21/11/2011, 12:00





لە رێكەوتی(21\11\2011) بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوك هۆبەی راگەیاندن سەبارەت شەهید بوونی دوو كارمەندی معاونیەی ئاسایشی دووز خورماتوو سەر بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوك رایگەیاند:
كاتژمێر (6:30) خولەكی ئێوارەی رۆژی (20/11/2011) لە گەرەكی كۆماری شاروچكەی دووز خورماتوو چەند تیروریستێك بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ رەنگی مارونی بە چەكی كلاشینكوف هێرشیان كردە سەر ماڵی رائید (تاهیر قادر ئەحمەد) بەرێوەبەری معاونیەتی ئاسایشی دووز خورماتووی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوك لە ئاكامی ئەو هێرشەدا دوو كارمەندی ئاسایش بە ناوەكانی (شوان جیهاد محەمەد)و(ئەحمەد رەمەزان ئەحمەد) كە پاسەوانی بەرپرسی ناوبراون شەهید بوون دواتر لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایش وچەندین بەرپرسی حزبی وحكومی وئەمنی وجەماوەرێكی بەرچاو وكەس وكاری هەردوو شەهید لە گۆرستانی شەهیدانی شاروچكەی دووزخورماتوو بە خاك سپێردران.
دوا بەدوای ئەو رووداوە هێزەكانمان دەستیان كرد بە لێكولینەوە لەسەر چۆنیەتی ئەو كردەوە تیروریستیە.
جێی باسە چەندین جاری دیكە تیروریستان هەوڵی تیروركردنی بەرپرسی ئاسایشی دووزخورماتوویان داوە لە رێگای تەقاندنەوەی بۆمبی چێنراو ئاراستەكردنی مووشەكەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە