کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە پێناو ئاشتی وچارەسەری دیموكراتیدا

Monday, 05/09/2011, 12:00




بەبۆنەی رۆژی جیهانی و ئەو بارە ناهەموارەی كە رووبەڕووی هەرێمەكەمان بۆتەوە، بۆ كۆتایی هێنان بە هێرشەكانی توركیا و ئێران و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە كوردستان و هەرێمەكەدا، دەستەی كارگیری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان نیوەڕۆ خوانێكی لە ریستۆرانی نەورۆزی نزیك هۆتیل ئاڤاشینی شاری هەولێر رێكەوتی 4\9\2011 بۆ كۆمەلێك رۆشنبیر و لایەن و رێكخراو و كەسایەتی سەربەخۆ و مامۆستایای زانكۆ ئامادەكردبوو، بۆگفتوگۆ بەم شێوەییە:
1\ چۆن كۆتایی بەلەشكركێشیەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان بێنین؟ لەم پێناوەدا ئەركی جەماوەر، رێكخراوە مەدنییەكان، ؟ راگەیاندەنەكان، لایەنە ساسیەكان، لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە چییە؟
2\ ئایا ئەركی دەسەڵاتەكانی هەرێم وعێراق لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە لەرووی دیبلۆماسی و سیاسییەوە چببە؟
3\ ئایا چۆن دەتوانرێت كار لەسەر كەیسی قوربانیانی سڤیل بكرێت؟
1\ لە شاری كەركوك وەك رۆژنامەنووس بانگهێشت و بەشداری گفتوگۆكان بووم، بەڕای من : ئەركی جەماوەر بۆ بەسیستەم كردنی دام و دەزگاكانی دەسەلات و هەرێم لەم پێناوەدا هەوڵەكانی زیاتر چرببیتەوە ، بۆ ئەوەی دەسەڵات لە چوارچیوەی بەرژەوەندییە تەسك و حزبایەتی وكەسایەتیەكانی بۆ مەسەلە چارەنووسسازكانی ناوخۆودەرەوەدا ناتوانن بڕیار بدەن، واتە گەل بەسەرچاوو و گەڕانەوەی خۆیان بزانن، نەك رێگا بەخۆیان بدەن بەلێدوانێك داوای چەك داماڵینی دوو لایەنی رزگاریخوازی رۆژهەڵات و باكوری كوردستان بدەن، لە پێناو راگرتنی رەزامەندی وڵاتانی داگیركەر گەمە بە ئیرادەی 40 ملیۆن كورد بكرێ، ئەگەر جەماوەر ئەو فشارەی نەبیت ئەوا هەوڵ و ماندوبوونەی لە رێپیوان و مانگرتن و كەمپین ئەنجامی دەدات بێ سوود دەبێت.
2\ خاڵی دووەم دەسەڵاتەكانی هەرێم لە ئاستی ناوخۆو دەرەوەدا، لەو پێناوەدا بە گرنگی بڕوانێتە ئیرادەی تاكی گەلی كورد، بەو ئیرادەیە مامەڵەو سیاسەت لە گەل ناوخۆو دەرەوە بكات، واتە ئیرادەی گەلی كورد پشت وپەناو دیبلۆماسیەتی خۆی بزانێت كە تاكە رێگای رێزگرتنی وڵاتانی هەرێمایەتی و جیهانییە بۆ حكومەتی هەرێم، بە پێچەوانەوە سەنگ و قورسایی لە ناوچەكە لە دەست دەدات.
3\ چەند ساڵێكە سنووری هەرێمی كوردستان لە لایەن داكیركەرانی توركیا و ئێران تۆباران و بۆردومان دەكرێ، دارستان و چاندن و هاوڵاتی سڤیلی كورد ئاوارەو جینوساید دەكرێ، لەبەرامبەریش وەڵامی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم تەنها بۆ ریكلام دەشێت لە(ئیدانەو قیووڵ ناكرێت) هیچی زیاتر نەكراوە و نەوتراوە، دەبوایە بێ سلكردنەوە دوایی شەرمەزاركردنی سیاسەتی هەردوو وڵاتی داگیركەر، هەوڵەكان بخرانایەگەڕ بۆ تۆمار كردنی سكاڵا ناساندییان بەتاوانباری چەنگ ئەنجامدانی كاری تیرۆرستی و جینۆساید، بەڵام بەداخەوە تا ئێستای لە گەلدا بەرژەوەندی حزبایەتی و كۆمپانیاكان لەسەرووی بەرژەوەندی گەلن.هەر ئەمەش خاڵی لاوازی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانە، كە داگیركەران زۆر هەرزان فرۆش سەیری ئیرادەی یەكێتی نەتەوەیی هەر چوار بەشی كوردستان دەكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە