کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە شارۆچكەی پردێ دەستەی هاوكاری رۆژئاوای كوردستان كۆتایی بەچالاكییەكانی هێنا

Wednesday, 19/09/2012, 12:00




سێشەممە رێكەوتێ(18-9-2012)دەستەی گرووپی پردێ بۆ هاوكاری رۆژئاوای كوردستان بەئامادەبوونی نوێنەری ئەندامانی گرووپی باڵای كەركوك و كەناڵەكانی راگەیاندن بەچالاكییەكانی خۆی كۆتایی هێنا، لە رێكەوتی (11-92012) دەست بەكاربوونە لە كۆكردنەوەی كۆمەكو توانیویانە بڕی (2,275,000)دیناری ئێراقی و (150) دۆلاری ئەمریكی و نزیكەی تەنێك خۆراك كۆبكەنەوە، كە بریتییە لە: (9) گونیە ئارد و(7.5) فەردە برنج و(1.5) فەردە شەكر و(3,7)كارتۆن زەیتی چێشتو كە سەرجەمیان بۆ بنكەی سەرەكی گۆكای گرووپی هاوكاری كەركوك گواسترایەوە.دەستەی پردیی گرووبی هاوكاری بۆ رۆژئاوای كوردستان پێكهاتووە لە: بەرپرسی بنكەی رۆشنبیری پردێ، رۆژنامەنوس مامۆستا "رابەر رەشید " بەرپرسی دەستەی پردێ، وە هەریەكە (فاخیر بلباس)و 2-(شیرزاد باخەوان).
لە بارەوە(رابەر رەشید) وتی"
لە كەركوك تونرا گرووپێكی پشتگیری بۆ رۆژئاوای كوردستان پێكبهێنرێت،ئەوە بوو لە (9/8/2012) لە باخچەی قەڵای كەركوك گردبوونەوەیەك كرا خۆش بەختانە بە ئامادەبوونی نوێنەری رۆژئاوای كوردستان بڕیاری پێكهێنانی گرووپی پشتگیری كەركوك بۆ رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدڕا، بەڵام بەداخەوە دوای ئەوەی هەندێ لەو لایانانەی لەو گردبوونەوەیەدا بەشدار بوون پاشەكشیانكرد، ئێمە وەك لیژنەی پردێ كەسەر بە گرووپی هاوكاری كەركوكین لە (11/8) دەستمان بە پرۆسەی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ رۆژئاوای كوردستان كردووە، كە ئەمرۆش (18/9/2012) كۆتاییمان بە هەڵمەتەكە هێناوە بە ئامادەبوونی لیژنەی باڵای كەركوك ئەو پارە و خۆراكەی كۆمان كردۆتەوە رادەستی لیژنەكەی دەكەین، ئەوەی كۆكراوەتەوە لە پارە و خۆراك، رابەر رەشید وتیشی" بەداخەوە دەڵێم شارۆچكەی پردێ خەڵكێكی زۆری لێ نیشتەجییە خەلكانێكن پێشتر لێ قەوماو زەررمەندبوون دەبوایە زۆرتر هاوكارمان بونایە، بەڵام بەداخەوە گرووپێكی سێ كەسیمان پێك هێنا توانیمان دوو ملیۆن و دووسەد و حەفتاو پێنچ هەزاری دیناری عێراقی و 150 دۆلاری ئەمریكی و زیاتر لە تەنێك خۆراك لە ئارد و برنج و شەكر و رۆن كۆبكەینەوە، بەئامادەبوونی لیژنەی باڵا بەئۆتۆمبیل رەوانەی كەركوكی دەكەین، لە كۆتاییدا رابەر وتیشی" هیوادارین لیژنەی باڵا بتوانی لە گەڵ ئەو لیژنانەی كاتی خۆی لە هەولێر كۆبونەوە، دەروازەیەك بدۆزێتەوە كەپێموایە ئێستا لەم چەند رۆژە دەروازەیەك دۆزراوەتەوە بتوانین ئەو هاوكاریانەی كۆدەكرێتەوە چ لە شار و شارۆچەكەكانی كوردستان بە ئامانەتەوە بگاتە دەستی كوردانی رۆژئاوای كوردستان لە ناو رۆژئاوای كوردستان نەك ئەوانەی ئاوارەی دهۆك هەولێر و سلێمانین، بەراستی ئەوانە خەڵكانی تر هاوكارییان دەبێت، هیوادارین بتوانرێ ئەو هاوكاریانەی كۆدەكرێتەو بگاتە خەڵكانی خۆمان لە رۆژئاوای كوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە