کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زاییی خه‌ڵكی سه‌یدسادق

Monday, 14/02/2011, 12:00


سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
دانیشتوانی شاره‌زوورو ده‌وروبه‌ری ...
...وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن له‌بڕیارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له‌به‌رواری 7/2/2011 بڕیاردرا هه‌رچوار قه‌زای (سه‌یدێادق،هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید،هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌،پێنجوێن)بكرێته‌ ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌م ئیداره‌یه‌ش ببرێته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.

كه‌ئه‌مه‌ش بارگرانیه‌كی تر بۆ هه‌رسێ‌ قه‌زاكه‌ دروست ئه‌كات به‌هۆی دوره‌ ده‌ستی‌و ته‌ریكی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له‌م دۆخه‌ی ئێستاش خراپترده‌بێت .بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك دانیشتوانی قه‌زای سه‌یدێادق ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ بڵێین سه‌رباری وێرانكردنی ئه‌م شاره‌ به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس‌و گه‌یاندنی كه‌مترین خزمه‌تگوزاری‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌نه‌بوونی ته‌نانه‌ت په‌یمانگایه‌ك یازانكۆیه‌ك له‌قه‌زایه‌كی (80) هه‌زار كه‌سیدا كه‌زیاترله‌(62)گوندی له‌سه‌ره‌و یه‌كێكه‌ له‌قه‌زا گه‌وره‌كانی كوردستان و چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ی جدی‌و خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌م قه‌زایه‌، كه‌چی ئه‌بینین به‌بڕیارێكی نه‌گونجاو خه‌ریكه‌ به‌یه‌كجاری ئه‌مشاره‌ په‌راوێز ئه‌خرێت.به‌داخه‌وه‌ له‌بری ئاوڕدانه‌وه‌ له‌كۆی كه‌موكوڕیه‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌كانی ئه‌مشاره‌و سه‌رنجدان له‌ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی داوایه‌تی، ئه‌بینن ئه‌م قه‌زایه‌ ئه‌كرێته‌ قوربانی بۆ په‌رده‌پۆشكردنی كه‌موكورتیه‌كانی قه‌زایه‌كی دی .ئێمه‌ وێڕای هاوڕایی‌و هاوخه‌میمان بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و شاره‌ برینداره‌و ئاوڕلێدانه‌وه‌ی زیاتری، هاوكات برینه‌كانی ئه‌و شاره‌ به‌به‌شێك له‌برینی جه‌سته‌ی خۆمان ئه‌زانین‌و پێمان وایه‌ شایسته‌ی خزمه‌ت‌و به‌ده‌مه‌وه‌ چونی زیاترن‌و ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ی بۆی كراوه‌ له‌ئاستی پێویستدانیه‌ ،به‌ڵام ناكرێت ئه‌و ڕاستیه‌ش له‌به‌رچاونه‌گرین سه‌یدێادق خاوه‌نی چه‌ند ڕاپه‌ڕین‌و قوربانیدانێكی زۆره‌ له‌پێناوی شۆڕشی كورداو، هاوكات له‌گه‌ڵ كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ساڵی(1988)شاره‌كه‌ ته‌ختی زه‌وی كرا.بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانین له‌ڕێگای ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌و هاوكات ئه‌م داواكاریانه‌ش بخه‌ینه‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌سه‌نته‌ری ئیداره‌سه‌ربه‌خۆكه‌ له‌قه‌زای سه‌یدێادقدابێت ،له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌:
1-هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی سه‌یدێادق شوێنێكی ستراتیژیه‌و چه‌قی هه‌موو ناوچه‌كانی شاره‌زوره‌و هه‌رسێ‌ قه‌زاكه‌ی تر پێكه‌وه‌ ئه‌به‌ستێته‌وه‌. كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاری كارئاسانی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینی ئیداریه‌ بۆ هاوڵاتیانی سنوری شاره‌زور،نه‌ك بارگرانكردنیان.
2-به‌و پێیه‌ی ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی به‌رفراوانه‌ ڕوبه‌ره‌كه‌ی له‌هه‌رسێ‌ قه‌زاكه‌ی تر زیاتره‌و سه‌رماییه‌كی مرۆیی‌و ئابوری گه‌وره‌ی تێدایه‌ توانای گه‌شه‌كردنی كشتوكاڵی و زۆربوونی دانیشتوان‌و بیناسازی له‌وانی دی زیاتره‌ ، ،ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا ببێته‌ شارێكی گه‌وره‌.
3-له‌ڕوی ئاسایش‌و ئارامیه‌وه‌ شوێنێكی له‌باره‌، به‌هۆی دوره‌ده‌ستی له‌ سنوره‌كانه‌وه‌، له‌هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی به‌دورده‌بێت،كه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان،نائارامن‌و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركیدان .وه‌ سه‌رجه‌م ڕێگا سنوره‌یه‌كان(مه‌رزه‌كان) به‌ناوشاره‌كه‌دا تێئه‌په‌ڕن .
بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ڕێگای ئه‌م به‌یاننامه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین داواكاریه‌كانمان چیتر پشتگوێ‌ نه‌خرێ‌‌و حكومه‌تی هه‌رێم به‌بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه‌و له‌مكاره‌دا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆڕاپرسی خه‌ڵكی سنوره‌كه‌بۆ دیاریكردنی شوێنی سه‌نته‌ری یه‌كه‌ئیداریه‌كه‌ وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمیش شه‌رعیه‌تی له‌خه‌ڵكه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ .بۆیه‌ به‌هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین تا به‌رواری 19/2/2011داوا كه‌مان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا به‌ناچاری ڕۆژی 20/2/2011 خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری سازده‌كه‌ین‌و دواتریش له‌چالاكیه‌ مه‌ده‌نیه‌كانمان به‌رده‌وام ئه‌بین تا به‌دیهاتنی داواكانمان .هه‌ر له‌ڕێگای ئه‌م به‌یاننامه‌شه‌وه‌ داوا له‌ته‌واوی خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان ئه‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه‌ ده‌ستبارمان له‌گه‌ڵ بگرن .
13/2/2011



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە