کۆسرەت رەسولیش دەستخۆشی لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران دەکات

Friday, 22/04/2011, 12:00


ده‌بێت نه‌فره‌تی مێژوو، نه‌فره‌تی گه‌ل له‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ بکرێت و هه‌تا له‌ ژیاندایه‌ سه‌رشۆڕێکی پاره‌دار و ملهوڕێکی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیی بێت، ئیتر بڕوای پێ مه‌که‌ن، که‌ به‌ینا و به‌ین ده‌گووترێ واز ده‌هێنێت و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت، یان واز ده‌هێنێت و ده‌بێته‌ ئۆپۆزیسیۆن،،،  ژیانی ئه‌م کابرایه‌ هه‌میشه‌ رییکردن و چه‌واشه‌کاریی بووه‌، نه‌فره‌ت له‌و چه‌ند رۆژه‌یش که‌ تێیدا شانازه‌ به‌ پێشمه‌رگایه‌تیی و به‌ کوردکوشتن و شه‌ڕی ناوخۆی خۆته‌وه‌ ده‌که‌یت.
ماوەیەکی زۆرە بەردەوام کۆسرەت رەسول وەک هاوسۆزی گەل لەهەندێ میدیا نیشان دەدرێت و ئەویش ماوە ماوە بەئاخافتن و هەولێک هەول دەدات راستی ئەو شتانە بسەلمێنی بەلام سەیر بکەن لەبواری پراکتیکدا ئەم کابرایە چەند لەپشت و پەنای دەنگە رەخنەگرەکانی دەسەلات وەستاوە
سەرباری ئەوەی چەندین جار بەناوی ئەوەی دێتە دەرەوە لەناو یەکێتی و نارازیی بونی لەمیدیاکان بلاو دەکرایەوە بەلام لەدەرەنجام دا هەربە گوێرایەلە گەورەکەی مامی تالەبانی مایەوە
لەچەند ڕٶژی رابردودا لەمالپەری لڤین پرێس ریکلامێکی باش بۆکۆسرەت کرابوو کەئەویش واز لەیەکێتی دەهیێنی لەهاوشیوەی بەرهەم سالح بەلام لە ٢ ڕۆژی رابردو لەمیدیاکان بەتایبەتی لەهەواڵەکانی کوردساتەوە دیار کەوت هەردوکیان دەستخۆشیان لەو هێزە شەلاتیەی یەکێتی کرد کەرۆژانە ئیرهاب بەرامبەر خەلکی سلێمانی دەکات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە