دوو جینایه‌ت دوو دادگا (میکونوس و سوله‌یمانیی) دوو قه‌رار(حوکمی دادگای میکونوس و دادگای سوله‌یمانیی)
Friday, 11/12/2009, 12:00
له 17 سێپتامبری ساڵی 1992 دوکتور ێادق شه‌ره‌فکه‌ندیی ، سکرتێری حدکا و سێ هاورێی به‌م ناوانه: هومایون ئه‌رده‌لان، فتاح عه‌بدولی و نوریی دێهکوردیی له برڵێن(رێستۆرانی میکۆنۆس) به ده‌ستی تێڕۆڕیسته‌کانی ئێرانیی/ لوبنانی تێڕۆڕکران. به‌شێک له تێڕۆڕیسته‌کان گیران. تاوانه‌کانیان له دادگادا سه‌لمێندران و حوکم دران. حوکمدراوان زیندانی کران. وێڕای ئه‌وه دادوه‌رانی دادگه‌ی میکۆنۆس چه‌ند که‌س له سه‌رانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان به دارێژه‌ر و فه‌رمانده‌ری پیلانی جینایه‌تی تێڕۆڕ مه‌حکوم کرد .
ره‌وتی دادگایی‌کردنی جینایه‌تکارانی میکونوس له دوو کتێبی: " سیستم جنایتکار'' اسناد دادگاه میکونوس" و " هنوز در برلن قاچی هست " له‌و ناونیشانه ئینترنێتیییهی خواره‌وه دا به زمانی فارسی بخوێنه‌وه!
http://esteeregeshe.blogspot.com/2009/09/httphrketab.html
دادوه‌رانی ئاڵمانیی دادگه‌ی میکۆنۆس, کارگێڕانی ئه‌منییه‌تیی ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیان خسته ژێر گوشار و ناچاریان کردن، نهێنیی کرده‌وه تڕۆریستییهکانی کارگێڕانی پایه‌به‌رزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بدرکێنن. دادوه‌رانی دادگای میکونوس له لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا به‌و ئاکامه گه‌یشتن که ، رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نێزامێکی تێرۆریستیییه. له‌و رووه‌وه به " سیستمی جینایه‌تکار" پێناسه‌یان کرد.
شازده وه‌زاره‌تخانه و ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌رپرسانی باڵوێزخانه‌کانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ تێڕۆڕی دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندیی کاریان کرد. به‌پێی زانیاریییه‌کانی ده‌زگای دادوه‌ریی ئه‌لمان، کارگێڕانی رێژیمی تێڕۆر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جینایه‌ته‌کانیان، له زانیاریی سیخوره‌کانیان له نێو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له باڵاترین ریزی ته‌شکیلاتیی ئه‌وحیزبه و له ئه‌ندامانی حیزبه سیاسیییه کوردستانییه‌کانی باشور، که‌ڵکیان وه‌رگرتبوو. رژیمی تێڕۆر پێشتریش بۆ ئێعدام - تێڕۆری دوکتور قاسملوو و عه‌بدوڵلا قادریی تۆڕێکی سازماندراوی ئیتتیلاعاتیی حیزبێکی کوردستانیی هاوپه‌یمان له ڤییه‌ن بۆ ئه‌و جینایه‌ته له‌خزمه‌ت دابوو.
کاتێک رێبه‌رایه‌تی حدکا، له‌ژێر گوشاری جه‌لال تاڵه‌بانیی و ێحرارودی (قاتڵی د.قاسملوو) حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی به‌ره‌و کوشتارگه‌ی کۆیه ڕادا، ڕانه‌گه‌یه‌ندرا که چ که‌سانێک ئه‌و بڕیاره خائینانه‌یان دابوو. هێچکام له ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی ئه‌وکاتی حیزبی دیموکرات، خۆی به مه‌سئولی ئه‌و تاوانه نازانێ. (کریس کۆچرا له کتێبه‌که‌یدا، ئه‌و ڕادانه به کاری مه‌لا عهبدوللاحیاکی(حسن زاده) ناوده‌با. بڕوانه ! جنبش ملت کرد ،کریس کۆچرا، ێ. 285 پاراگراف 1 ترجمه عزیز ماملی.
بڕیارده‌ر، یان بڕیارده‌رانی حدکا، ده‌یانزانی که چوونه ژێر چاودێریی سکرتێری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، به مانای چوونه ژێر حاکمییه‌تی ده‌زگای تێڕۆڕی کۆماری ئیسلامیی یه. به واتای ئاواڵه‌کردنه‌وه‌ی ده‌ستی تێڕۆریستان بۆ کوشتاری پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراته. ده‌یانزانی که به‌جێهێشتنی وڵاته‌که‌ی خۆیان و چۆڵ کردنی مه‌یدانی خه‌بات، ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ پاسدارانی جینایه‌تکار پێک دێنێ که ، له زیندانه‌کانیان دا هه‌موو ئه‌تکێک به‌سه‌ر ژن و کچی کورد بێنن، گوشار بخه‌نه سه‌ر خه‌لک و بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه. به‌سه‌رهاتی زیندانیییهکانی ئه‌و دوایییانهی '' کهریزک''، فیلم و سکاڵای ژنانی کورد له یوتیوبدا ببینه، ده‌نگیان ببیسه وله قووڵایی برینی رۆحیی و تیکشکاویی قه‌ڵافه‌تی ئازاردراوی فیداکارانی ئه‌و گه‌له وردبه‌وه !
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوای تێرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی که‌سایه‌تیییه‌کی خاوه‌ن پرستیژ، سیاسیی و خاوه‌ن بریاری سه‌ربه‌خۆی نه‌بوو که، بتوانێ حیزب رێبه‌ریی بکا. که‌س یا که‌سانێک که دوای تێڕۆڕی د.شه‌ڕه‌فکه‌ندیی رێبه‌رایه‌تیی حدکایان به‌ده‌سته‌وه‌گرت به گوێره‌ی وته‌کانی د.قاسملوو(کورته مێژووی رێبه‌رایه‌تیی حدکا) له‌و کۆڕهبوون که به فێلباز، درۆزن و خورێنی چه‌ک و پاره ناوی بردبوون. ئه‌و رێبهرایهتیییه له 18 ساڵی پهنابهرییخۆیدا بریتی بووه له چه‌ند تاقم و ههرتاقمێک هه‌وڵیدابوو، ببێته به‌ڕیوه‌به‌ری فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانیی که گوێڕایه‌ڵ و هاوپه‌یمانی کۆماری ئیسلامیی بۆو. کۆماری تێڕۆڕ به که‌لکوه‌رگرتن له پێوه‌ندیی نزیکی له‌گه‌ل ینک و به تایبه‌تی شه‌خسی تاڵه‌بانیی توانیبووی تۆڕی جاسووسیی خۆی له‌نێو ئه‌و تاقمانه‌دا بڵاوبکاته‌وه.
تێڕۆڕی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندیی، هه‌بوونی جاسوسی رژیم به وته‌ی دادستانی برلێن له‌نێو ئه‌وچوار که‌سه تێڕۆڕکراوهی میکونوس‌دا ، قه‌راردادی نهێنیی و هاوکاریی ناراسته‌وخۆی مه‌لا عه‌بدوللا حه‌سه‌نزاده وکۆماری ئیسلامیی، تێڕۆڕی سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزب له باشور روداوگه‌لێکی چاوه‌روان کراو بوون. هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی که تا ئه‌مڕۆ له مهر تێڕۆری دوکتور قاسملوو‌و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندیی و سه‌دان تێڕۆڕکراوی حیزب کراوه، ته‌نیا رووی له کۆماری تێڕۆڕبووه و باسی هاوکارانی ده‌زگای تێڕۆڕی کۆماری ئیسلامیی له نێوحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزب و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی دۆستی حیزبی دێموکرات نه‌کراوه. ده‌زگای تێڕۆڕی کۆماری ئیسلامیی به‌بێ هاوکاریی ئیتتیلاعاتیی رێبه‌رایه‌تیی حیزب، نه‌یده‌توانی ئه‌و حیزبه ته‌فروتونا بکا. وته‌کانی فلاحیان(وه‌زیری ده‌زگای ئیتتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی) پاڵپشتی ئه‌و به‌شه له‌و زانیاریانه‌ن که له په‌روه‌نده‌ی میکونوس و تێڕۆڕی دوکتور قاسملوو له ڤییه‌ن کۆکراونه‌وه.
ئه‌و تاقمه‌ی دوای دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندیی بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان، جیا لهخۆژیاندن و بازرگانیی به ناو‌و ئیعتیباری رێبه‌رانی کورد و فریودانی پێشمه‌رگه، کرده‌وه‌یه‌کی خێرخوازانه‌ی بۆ کورد نه‌بووه. به‌سه‌رهاتی ئه‌و حیزبه به‌ڵالێدراوه ده‌بێ له سه‌رجه‌می ئه‌ده‌بیاتی گۆڕستانیی ئاخوندیی حیزب و خۆهه‌ڵکێشانی دۆنکیشۆتیی - خێڵه‌کیی ساڵه‌کانی ئۆردوگانشینیی رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌دا بخوێندرێته‌وه.
دوای ڕاکردنه‌که‌ی '' رێبه‌ڕایه‌تی چاخی نوێی حدکا'' و جێگیرکردنی له ده‌وروبه‌ری کۆیه، رێکخستنی پلانی کوشتاری به کۆمه‌لی کادرو لایه‌نگرانی حدکا ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و که‌سانه‌ی که زه‌مینه‌ی کوشتارو تێڕۆڕی ئه‌و خه‌لکه‌یان بۆ کۆماری ئیسلامیی و تێڕۆڕیسته‌کانی ره‌خساند به‌رپرس و شه‌ریکه تاوانی هه‌موو ئه‌و کوشتاره‌ن که له ئۆردوگای کۆیه و شاره‌کانی باشوری کوردستان کراون.
له به‌لگه نامه‌ی ژماره 57 ''کتێبی به‌ڵگه‌نامه‌کانی '' شه‌ری نێوخۆیی کوردستانی عێڕاق چۆن ده‌ستی پێ‌کرد و کێ لێی به‌رپرسیاره'' که به خه‌تی سه‌رۆک تاڵه‌بانی بۆ ده‌فته‌ری سیاسیی حدکا نووسراوه، ده‌رده‌که‌وێ که، پیلانێک بۆ توناکردنی ئه‌و حیزبه به‌ده‌سته‌وه بووه و رێبه‌رایه‌تی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ری حدکا ئاگاداری بووه. به‌ڵگه‌نامه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که ینک له خاڵی لاوازی حدکا ئاگادار ببوو و ده‌یزانی که ئه‌و تاقمه‌ی که دوای د.قاسملوو د. شه‌ره‌فکه‌ندی بوون به به‌رپرسی حدکا، جیا له ته‌سلیم بوون ڕێگهکی دیکه‌یان نه‌ناسیبوو. سه‌رۆکی ینک ده‌یزانی که ئه‌و تاقمه فڕیان به جیهانی سیاسه‌ت و نیشتمانپهروهریییهوه نییه. بڕوانه ئه‌و نامه‌یه‌ی که سه‌رۆک تاڵه‌بانی بۆ د.فتهری سیاسیی حدکای نووسیوه:
یه‌کێتی ی نیشتمانی ی کوردستان
سکرتێری گشتی
هه‌ڤاڵانی ده‌فته‌ری سیاسی حدکای تێکۆشه‌ر
سڵاوێکی گه‌رم شادی و خۆشیتانم داوایه
''ناردنه‌وه‌ی هێزه‌کانتان له ناوچه‌کانی بن ده‌ستی ئێمه بۆ ئه‌و دیو ، ئه‌نجامه‌که‌ی هاندانی جمهوری ئیسلامییه له ی. ن. ک.[ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان] بۆ یارمه‌تیدانی پارتی و ئیسلامی دژی ه. پ . ک. (هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان)هه‌ر وه‌ک ده‌بێته هۆی و مایه‌ی بڕینی رزقی خه‌ڵکه‌که‌ی موچه‌خۆره لامان.
بۆیه ناتوانین ئه‌و کارانه له دوژمنایه‌تیکردنی ی. ن. ک. زیاتر به هیچ شتێکی تری ته‌فسیر بکه‌ین.
زۆر به‌داخه‌وه تکاو رجامان نه‌یخوارد لاتان[؛] بۆیه ناچارین له‌مه‌و دوا ته‌دابیری پێویست بۆ پاراستنی خۆمان و ه.پ.گ. و رزقی خه‌لکه‌که‌مان وه‌رگرین مه‌کته‌بی سیاسی ی. ن . ک.''
بڕوانه کتێبی شه‌ری ناوخۆی کوردستانی عێڕاق ، چۆن ده‌ستی پێ‌کرد و کێ لێیبه‌رپرسیاره. ل. 366 دیراسه‌ت 29 به‌رگی یه‌که‌م، چاپی یه‌که‌م، ساڵی 1997پارتی دێموکراتی کوردستان، مه‌کته‌بی دیراسات.
حیزبێک هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌بێ و ئیددیعا بکا که له سه‌تا نه‌وه‌تی خه‌لکی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پشتیوانێتی، به کام عه‌قڵییه‌ت و سیاسه‌ت و لێکدانه‌وه ده‌چێته ژێرده‌سه‌ڵاتی حیزبێکی دیکه که سه‌رچاوه‌ی بژیوو ده‌سه‌ڵات و هه‌بوونی کۆماری ئیسلامیی بێ؟ !
سه‌رۆکی ینک نه‌ینووسیبوو که ئه‌و '' ته‌دابیری پێوست''ه چیبووه و ده‌یویست چیییان لێ بکا؟
له حیزبێکی خێڵه‌کیی-دا که سکرتێر'' هه‌میشه پیشه‌ی که‌م رۆزیییه'' و گه‌زو جاوه‌که‌ی به‌ده‌سته، هه‌رخۆی ده‌یبڕێ و دهیدوورێ، دیاره که ده‌فته‌رو ده‌سته‌ک نییه. هیچ رووداو‌و بڕیارێک نانووسرێ، که‌س له‌ڕاستیی به‌سه‌رهاته‌کان و نهێنیی پشتی پهردهده و ساتوسه‌ودای ئاگادار نییه. له‌حیزبێکی ئاوادا هه‌موو شتێک وه‌کو سامانی حیزب له ئه‌ندام و کادری حیزب ونه. که‌س نازانێ سه‌رچاوه‌ی داهاتی حیزب چه‌نده و لهکوێرادێ. تۆ بڵێی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه له نامه‌کانی جه‌نابی تاڵه‌بانیی له‌مه‌ر حدکا‌و بڕیاری دوولایه‌نه و چه‌ندلایه‌نه‌ی ناوبراو‌و و مه‌لا عه‌بدوللا حه‌سه‌نزاده، کازمیی و ره‌زایی و سهردارجهعفهریی (قاتلی د.قاسملوو) ئاگاداربن؟ ئاخۆ ڕای ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه بۆ بڕیاری ڕادانی حیزب به‌ره‌و کۆیه وه‌رگیرابوو؟
دوای له‌قاودانی قه‌راردادی ئاشبه‌تاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له لایه‌ن محسن رچائی، سهرپاسداری پێشتری کۆماری ئیسلامیییهوه، مهلاعهبدوللا حسن زاده (حیاکی)، هه‌بوونی ئه‌و قه‌رارداده نهێنیییهی که 13 ساڵ بوو حاشای لێده‌کرد، ئاشکرا کرد. یه‌ک تشت له‌و خه‌یانه‌ته‌دا ئاشکرا نه‌بووه، ئه‌ویش قیمه‌تی ئه‌و قهراردادهیه . مه‌لا عه‌بدوڵلا له‌و دانپێدانانهشدا وه‌بیری پاسداره‌کانی هێنایه‌وه که سپای پاسداران بێ ره‌زامه‌ندیی مه‌لا عه‌بدوڵلا مافی بڵاکردنه‌وه‌ی ده‌قی قهراردادهکهی نییه. سه‌رۆکی حدکا له شانۆگه‌ریی به‌ناو هێرشی نیزامیی کۆماری ئیسلامیی دا بۆنووسینی قه‌راردادی چه‌کداماڵین و ئاشبه‌تاڵی یه‌کجاریی حدکای به قاره‌مانی شهر و کۆماری ئیسلامیی به رووڕه‌شی تێشکاو نادێر کردبوو. (کوردستان ژماره‌ی 236 سالی 1996)
بگوترێ دوو قه‌راردادی نهێنیی له نێوان مه‌لا عهبدوڵلاوئهندامانی حوجره‌ی سیاسیی حدکا و مه‌کته‌بی سیاسیی ینک و تێڕۆڕیسته‌کانی نوێنه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا به‌ستراوه:
یه‌که‌میان قه‌راردادی نێوان ینک و مه‌لا عه‌بدولا بۆڕادانی کادرو پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌که‌ی شه‌ڕه‌فکه‌ندیی بۆ ئۆردوگای [هه‌ر] مۆته (گێلهپیاوێک بووه و به ته‌نیا له‌و شوێنه ژیاوه که ئێستا ئۆردوگای رێبه‌رایه‌تی حیزبه په‌نابه‌ره‌کانه) .
دووهه‌م قه‌راردادی ئاشبه‌تاڵ و هێرشی نومایشیی رژیم بۆ سه‌ر ئۆردوگای په‌نابه‌ریی هه‌رمۆته له په‌نا شاره‌که‌ی حاجی قادری کۆیه.
له‌و سه‌دان که‌سه‌ی له نێو حدکادان، که‌س له ئاکامی رێکه‌وتنی مهلاعهبدوللا و ێحرارودیی و کاڤمی نه پرسییوه که بۆچی قه‌راردادی نهێنیی مه‌لا عه‌بدوللا و کۆماری ئیسلامیی بڵاو ناکرێته‌وه؟ چ پیلانێک دژ به‌و خه‌لکه هه‌ژارو ئه‌و کادرو پێشمه‌رگه‌یه له لایه‌ن مه‌لا عهبدوللاوه قبوول کراوه که زانینیان بڤه‌یه؟ چ ئه‌رکێک به حسنزاده سپێردرابوو که نابێ ئاشکرا بکرێ؟ بێده‌نگیی رێبه‌رایه‌تی حدکا و حدک له‌مه‌ر ئه‌و پیلانه نهێنیییه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که هاوکارانی مه‌لا عه‌بدوڵلا حیاکی له هه‌ر دوو به‌شی حدکا له‌و پیلانهئاگادار بوون. له هه‌ل و مه‌رجێکی ئه‌و تۆدا هه‌موو ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندیی و ده‌فته‌ری سیاسیی هه‌ر دوو به‌ش به‌رپرسی ڕادانی حیزب و ئیمزای قه‌راردادی ئاشبه‌تاڵ و پێکهێنانی زه‌وینه‌ی تێڕۆری سه‌تان مرۆڤی بێ تاوانی کورد له باشوری کوردستانن.
رێبه‌رایه‌تی حدکا، به‌ر له لهتکردنهکهی له‌لایه‌ن مه‌لا عه‌بدوللا حهسهنزادهوه، بۆ ڕاگرتنی حوجره سوتاوه‌که‌ی له کۆیه و وه‌رگرتنی جیرهیهکی مانگانه قبووڵی کردووه:
چه‌ک له شانی پێشمه‌رگه داماڵێ. ئه‌ندام و لایه‌نگرو کادری حیزب مافی دیفاع کردن له خۆی نه‌بێ. هاوکاریی ناراسته‌وخۆی کۆماری تێڕۆر بکا(پێکهێنانی زه‌وینه‌ی تێڕۆڕ و په‌رده‌پۆشیی جینایه‌تی تێڕۆڕ) سه‌رئه‌نجام ئه‌و گروپه حیزبی دێموکراتی کرد به به‌شێک له ده‌زگای زانیاریی ینک و کۆماری ئیسلامیی. بروانه ده‌قی ئاشبهتاڵنامه4.8.1996 و جه‌ژنی تێشکانی کۆماری ئیسلامیی بڵاوکراوه له ئۆرگانی کوردستاندا.!
http://www.mediafire.com/i/?jjtonhijmbx
http://www.mediafire.com/?zcnk4twiwnw
. جاسوسیی بۆ رژیم له پله‌ی هه‌ره‌سه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموکرات‌دا ئه‌وه‌نده ئاشکرا بووه که به وته‌ی دادستانی دادگه‌ی بڕڵێن، ئاغای جه‌لال تاڵه‌بانی له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نتر ناسیۆنال سۆسیالیست‌دا به دوکتور ێادق شه‌ڕه‌فکه‌ندیی گوتبوو: " به پێی ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی که ئێمه هه‌مانه، مه‌ئموره‌کانی ئێرانیی به شوێن تۆوه‌ن''*ێ. 39 هنوزدر برلن قاچی هست''. مه‌علووم نییه جه‌لال تاڵه‌بانی له ئاڵمان ئه‌و خه‌به‌ره‌ی له کوێ و له‌لایه‌ن کێوه پێ‌درابوو؟
کاری به‌شێک له ڕیبه‌رایه‌تی حدکا له 18 ساڵی ئۆردوگانشینیدا خۆژیاندن و هه‌ڕاجی ده‌سکه‌وته‌کانی کورد و سهرپۆشخستنهسهر جینایه‌ته‌کانی رژیم به تایبه‌تی خهوشخستنه سه‌ر که‌سایه‌تیی سیاسیی دوکتور قاسملوو‌و شه‌ڕه‌فکه‌ندیی بووه. نوسینی کتێب له سه‌ر دوکتور قاسملو له لایه‌ن نه‌زانێکه‌وه به سه‌رپه‌رشتیی و له‌ژێر چواهدێریی مه‌لا عه‌بدوللا و شانۆگه‌ریی سێ که‌س له مامۆستاکانی زانکۆی کۆیه ، بێ ئه‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ژیانی قاسملوو خوێندبێته‌وه داستانێکی سه‌یره. بڕوانه تێڕۆڕی بیر‌و ئه‌ندیشه. له سایتی رۆژی کورددا.
ئه‌و جه‌ماعه‌ته، جارێک زانیاریییه‌کانی جه‌لال تاڵهبانیییان سه‌باره‌ت به تێڕۆڕی د.قاسملوو و د.شه‌ره‌فکه‌ندیی نه‌پرسی. لهنهوشیروان مسته‌فای به‌شدار له‌چه‌ند کۆبوونه‌وه‌دا خه‌به‌رێکیان نه‌زانی. دێڕێکیان له په‌روه‌نده‌ی ئه‌و جینایه‌ته نه‌خوێنده‌وه. ئه‌وه‌ی بڵاویان کرده‌وه ساخته‌چێتیی و خه‌یاڵی شه‌پڕێوی خۆیان بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوکارانی کۆماری ئیسلامیی بووه. سکرتێری حیزب بوو به ده‌روێشی خومه‌ینی وبه نهێنیی له‌گه‌ڵ قاتڵه‌کانی کورد رێکه‌وت و فتواده‌ری جیهادی کوردی به '' خوالێخۆشبوو ئیمام خومه‌ینی'' پێناسه کرد.
وته‌کانی دادستانی بڕلێن له په‌روه‌نده‌ی تێڕۆڕی د.شه‌ره‌فکه‌ندییدا له‌مه‌ر هه‌بونی جاسوسی کۆماری ئیسلامیی له نێو ئه‌و سێ که‌سه‌ی که له‌گه‌ل دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندیی تێڕۆر کران (لانیکه‌م له که‌سێک زیاتر) و وته‌کانی تاڵه‌بانی له‌مه‌ر ئاگادارکردنه‌وه‌ی د. شه‌ره‌فکه‌ندیی له پیلانی کوشتنه‌که‌ی ده‌ریده‌خه‌ن که هێڵی هاوکاریی بۆ له نێوبردنی د.شه‌ره‌فکه‌ندیی له نێوخۆی حیزب‌دا ده‌وری سه‌ره‌کیی گێڕاوه.
بوونی جاسوسی رژیم له نێو ئه‌و هه‌یئه‌ته سێ که‌سییه‌ی حدکا له‌گه‌ل دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندیی له بڕلین ، ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ی بۆ تێڕۆریسته‌کان پێک هێنابوو که بتوانن له ماوه‌ی یه‌ک رۆژدا شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندیی و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیی(دۆستانی ستراتێژیکی رێبه‌رایه‌تی ئاشبه‌تاڵ) له شاری برلین بزانن و بیانکوژن.
بۆ شاره‌زابوون له کارنامه‌ی 18 ساڵه‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته په‌نابه‌ره " کوردستان" ئۆرگانی حدکای ساڵه‌کانی 1992 تا ئه‌مرۆ بخوێنه‌وه! له وتووێژه‌کانی پرێزیدێنت تاڵه‌بانی له‌سه‌ر حدکا وردبه‌وه! چاوێکی سه‌رپێیی به دوو کتێبێ '' هنوز در برلن قاچی هست'' و سیستم جنایهتکاردا بخشێنه! حوکمی دادگای میکونوس و په‌روه‌نده‌ی تێڕۆڕی دوکتور قاسملوو عه‌بدوللای قادریی بخوێنه‌وه!
خۆ ژیاندن به ''یه‌کێتی نیشتمانیی'' له‌لایه‌ن مه‌لا عه‌بدوڵلا حهسهنزادهوه به ناوی " ته‌جروبه‌ی باشور'' ناوی لێ‌نرا. ئه‌وکاره بۆ پڕکردنی گیرفان و توناکردنی ره‌نج و مه‌ینه‌تی هه‌زاران گیانفیدای گه‌ل بوو. ئه‌و رێبهرایهتیییه خێڵه‌کیی - ئاخوندیییه، فه‌رهه‌نگی گه‌نده‌ڵیی، جاسووس مهسلهکیی، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، دووبه‌ره‌کیی، بهخیلییو فشهفشکردنی عه‌وامانه‌ی له سیاسه‌تی کورددا کرده‌باو. ئه‌وه‌ش وه‌چه‌یه‌کی لێکه‌وته‌وه که نه له کۆمه‌لگای ئه‌مڕۆدا جیی هه‌یه و نه ده‌ره‌تانێک بۆ رزگاربوونی له‌و زهلهقه به‌دی ده‌کرێ.
با لێره‌دا به‌سه‌رهاتی 4 پێشمه‌رگه‌ی ئێعدامکراوی حدکا، که دوازدهساڵه له به‌رپرسانی جینایه‌ت وه‌ژوور ده‌که‌ون و ده‌ڵێن:" ئێوه تاوانبارن! بۆچی ئێعدام کراین؟ له دۆکۆمێنته‌کانی حدکا‌و ینکدا بخوێننه‌وه. ئه‌وه بۆ سێزده‌ساڵ ده‌چێ که که‌سێک ، هاواریان نابیسێ. هه‌موو کڕ وکهڕو ڵاڵن. هیچکه‌س وڵامێکی بۆ ئه‌و پرسیارانه نییه.
با ئێعدامی ئه‌و چوار پێشمه‌رگه‌یه و تێڕۆڕی میکونوس که له دوو شوێنی ئه‌م جیهانه‌دا که به‌سه‌ر دوو چوارکه‌سی کوردهاتووه له هه‌مبه‌ر یه‌کتر دابنێین و له جیاوازیی مافگرو مافئهستێنهکان بڕوانین تا هۆی تێشکانی گه‌له‌که‌مان له خه‌باته سهرفیرازانهکهیدا فام بکرێ.
له بڕلێن، دادوه‌رانی گه‌لی ئالمان له مافی سته‌ملێکراوانی کورد دیفاعیان کرد و جینایه‌تکارانی کۆماری ئیسلامیییان ریسوا کرد. به‌ڵام له کوردستان، خاتو منال عه‌بدوللا خه‌لکی سوله‌یمانیی که هاوژینه‌که‌ی له ده‌روازه‌ی کۆیه له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی ئێعدام کرا نازانێ له‌و سته‌مه‌ی له‌خۆی و کچه‌که‌ی کراوه هانا بۆ کوێ به‌رێ؟ داک و براوباوی 4 گۆرغهریبی په‌نابه‌ری کورد که به‌وته‌ی به‌رپرسی حیزب، به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حدکا به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی به نه‌زم و دیسیپلینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ''ئێعدام کراون هه‌رگیز نه‌یانوێراوه باسیان بکه‌ن.
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان بۆ دادگایی کردنی جینایه‌تکارانی میکۆنوس (کوشتنی د. شه‌ڕه‌فکه‌ندیی و هاورێکانی) ده‌بوو 10 ملیۆن دۆڵار خه‌رج بکا. دادوه‌رانی ئه‌و دادگه‌یه له سه‌ر ئه‌و په‌روه‌نده‌یه 42 مانگ (سێ‌ساڵ و نیو) کاریان کرد. له 750 که‌س پرس و جۆیان کرد. گرانترین و پایه‌به‌رزترین وه‌کیلی ئه‌و جیهانه بێ وه‌رگرتنی هه‌قی وه‌کاله‌تی خۆی و زه‌حمه‌تی هاوکاره‌کانی، داکۆکیی له مافی که‌س و کاری کوژراوانی کورد کرد. باڵاترین که‌سانی ده‌زگای حکومه‌تیی ئاڵمان ناچارکران بێنه گۆ و راستیگهلێک بدرکێنن که به زیانی سه‌دان ملیۆن دۆڵاریی وڵاته‌که‌ی خۆیان ته‌واو بوو.
دوای ڕاگه‌یاندنی حوکمی دادگه‌ی میکۆنۆس 15 وڵاتی ئوروپایی پێوه‌ندیی سیاسیییان له‌گه‌ڵ حاکمانی تێرۆریستی ئێران پساند. به‌م جۆره دادوه‌رانی به‌ویژدانی ئاڵمانیی عادڵانهترین بریاری هه‌موو سهردهمانیان به ناوی گه‌لی ئاڵمانه‌وه به جیهان راگه‌یاند. دادگای میکونۆس ده‌وڵه‌تی جمهوری ئیسلامیی ئێرانی به " سیستمی جینایه‌تکار" ناودێر کرد و نووسییان: پایه‌به‌رزانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، کرده‌وه‌کانیان له نزمترین پله‌ی ئه‌خلاقی دا به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
به‌ڵام چیرۆکی سه‌ر سووڕ هێنه‌ری دادوه‌رانی دادگه‌ی سوله‌یمانیی له په‌روه‌نده‌ی 4 ئێعدامکراوی حدکا له ده‌روازه‌ی کۆیه وێنه‌ی که‌مه. دیفاعی به‌رپرسی حدکا له مافی کوژراوه‌کان سهیرترینه. بڕوانه! راپۆرتی دادگه . سکاڵای سه‌رۆکی په‌نابه‌ری حدکا له‌و تازیهنامه ئاخوندیییهدا بخوێنه‌وه که چۆن به شێوه‌ی ئاخونده‌کانی ده‌وری چاڵاوی جه‌مکه‌ران ده‌کروزێته‌وه و باسی زوڵمی یه‌زیدو سته‌ملێکراویی '' حسین'' له ده‌شتی که‌ربه‌لا ده‌کا . ئه‌وانه ، له په‌نا حوکمی دادواهرانی میکونوس دابنێ و کرده‌وه‌ی رێبه‌رانی حیزبی دێموکرات هه‌ڵسه‌نگێنه!
پاشماوه‌ی ئه‌و بابه‌ته له به‌شی دووهه‌میدا بخوێنه‌وه!
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_files/PDKI2Jiwazidadga.pdf*- مافناس
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست