کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندكاران زانكۆی سلێمانی بەیاننامەیان لە دژی لەسێدارەدانی حسێن خزری بڵاو كردەوە

Monday, 17/01/2011, 12:00


ئه‌مڕۆ (2011.1.17) خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بەیاننامەیەكی ناڕەزایەتییان لە دژی لەسێدارەدانی چالاكوانی سیاسی ـ مەدەنی كورد "حسێن خزری" لە ناو خوێندكارانی زانكۆ بڵاو كردەوە و پاشان لێدوانێكی رۆژنامەوانییان بە ئامادەبوونی دەیان خوێندكار راگەیاند. سەرەتای چالاكییەكە بە خولەكێك بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە یاد و بەرخۆدانی شەهید "حسێن خزری" بەڕێوە چوو. پاشان بەیاننامەیەك لە ژێر ناوی "خاوەنداری لە گەنجی شۆڕشگێڕ حسێن خزری، خاوەندارییە لە ناسنامەی كوردی ئازاد" بۆ ئامادەبوانی چالاكییەكە خوێنرایەوە و بە دروشمی "شەهید نامرن" چالاكیەكە كۆتایی پێهات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە