ئاژانسی پەیامنێر، هەواڵەكانی وەك ئاژانسە توركییەكان بڵاو دەكاتەوە
Thursday, 27/05/2010, 12:00
لە هەواڵێكی ماڵپەڕی ئاژانسی پەیامنێر كە زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستانە هاتووە "به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند منداڵێك له‌كاتی یاریكردنیاندا له ته‌ك بازگه‌ی (مسته‌فا موغلاله)ی سه‌ر به‌سوپای توركیا نارنجۆكێك ده‌دۆزنه‌وه و دواتر روومانه‌كه له‌ده‌ستیان ده‌ته‌قێته‌وه و به‌هۆیه‌وه منداڵێك به‌ناوی (ئۆگۆزجان ئاكیورهك) گیانی له‌ده‌ستدا و پێنچ منداڵی دیكه‌ش برینداربوون، برینی سێ له‌م منداڵانه‌ش سه‌خته".
بەپێی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی رۆژتیڤیش ڕاستی هەواڵەكە بەمشێوەیەیە: رۆژی سێ شەممە 25/5/2010 له باره‌گای بکوژی کوردان مسته‌فا موغلالی ناوچه‌ی "قهرقلی" وان ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام درا له‌نێو مندالانێکی که سه‌رقاڵی وازیکردن بوون. له ئاکام دا مندالێک به‌ناوی ئۆغوزجان ئاک یورهکی 13 ساڵی، به سه‌ختی بریندار بوو.
کاتێ ته‌قینه‌وه‌که ئه‌نجامدرا، خه‌ڵکی ناوچه‌که ویستان بچنه جێی ڕوداوه‌که و، برینداره‌کان بگوزانه‌وه نه‌خۆشخانه بەڵام ڕووبه‌رووی ته‌گه‌ره‌ی پۆلیس و سه‌ربازان بوونه‌وه.
سه‌ربازان به بیانوی ئه‌وه‌ی که منداڵەکه مردووه، نهیانهیشت نیوکاتژمێر که‌س نزیکی منداڵه برینداره‌که بێته‌وه.
بەڵام کاتێ تیمه‌کانی ته‌ندروستی هاتن و بینیان که ئوغوز جان ژیانی له ده‌ست نه‌داوه و برایه نه‌خۆشخانه له قهرقلیا بەڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه و دره‌نگ ئه‌نجامدانی فریاگوزاری ، ژیانی له ده‌ستدا.
دوو منداڵی تر نورهوڵا ئهرچیچهکی 9 ساڵی و، سهفولا ئهرچیچهک به‌هۆی دۆخی سه‌ختی برینه‌کانیان نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ کرا به‌ڵام نازانرێ که ژیانیان له مردن ڕزگار ده‌کرێ یان نا.
سێ منداله‌که‌ی تر که ناوه‌کانیان ڤۆلکان مه‌شه‌ی 13 ساڵه ، یونس یامانی 13 ساله و ، دیار جۆشهری 8 ساڵی له نه‌خۆشخانه‌ی کۆلیژی پزیشکی شاری وان تیمار ده‌کرێن.
یونس یامانی ته‌مه‌ن 13 ساڵی له باره‌ی ڕوداوه‌که‌وه ده‌لێت:
من له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمدا دانیشتبووین، له‌و کاته‌تدا بینیمان سه‌ربازان به‌ره‌و ڕووی ئێمه دێن و پاشان شتێکیان هاویشته نێوانمانه‌وه و ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویدا و منیش برینداربووم.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو، پۆلیسی تورکی، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی بریندار ئیفادهکهیان بگۆڕن، چونه‌ته نه‌خۆشخانه و گوشاریان بۆ دێنن، بنه‌ماڵه‌کانیانیان له‌دژی ئه‌وه ناره‌زاییان نیشاندا.
له لایه‌کی تر والی قه‌رقه‌لی کاتێ لێدوانی دا هیچ ئاماژه‌یه‌کی به شاهیدنی ڕوداوه‌که نه‌کرد و وتی "نزیک باره‌گای مسته‌فا موغلالی سه‌رباز ته‌قینه‌وه پێک هاتووه".
دانیشتوانی ناوچه‌که‌ش بۆ ریسواکردنی هێرشه‌کان ده‌ستیان دایه مانگرتن و دوکانه‌کانیان نه‌کرده‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست