کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێپسراوى یاسایى تەندروستى ڕانیە وەڵامى تەزویرى بۆ كوردستانپۆست ناردووە

Thursday, 07/06/2012, 12:00




دوایى ئەوەى بەهەوڵ و هیمەتى كوردستانپۆست نان بۆ سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە گەڕایەوە وەڵامێك بەناوى لێپسراوى كارگێرى سەنتەرەكە لەكوردستانپۆست بڵاوكرایەوە ڕایگەیاند بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە خۆى ئەو كارەى كردووە لەژێر فشارى هیچ كەس و لایەنێكدا نەبووە دواى ئەوە بەڕێزێكى تر وەڵامى لێپسراوى كارگێڕی سەنتەرەكەى دایەوەو ڕایگەیاند بەپێیى بەڵگەو دیكۆمینتەكانى هەیە چەكوشەكەى كوردستانپۆست ئەو نانەى گەڕاندۆتەوە دوایى بڵاوبوونەوەى ئەم وەڵامە ڕاست و دروستە بۆى ئێستا لێپسراوى كارگێرى سەنتەرى گورچیلەى ڕانیە حاشا دەكاو دەڵێ من ئەو وەڵامەم بۆ كوردستانپۆست نەناردووە دەركەوتووە (بێ ئاگادارى بەڕێوبەرو بەڕێوبەرى كارگێرى و كارمەندان و ئیدارەى سەنتەرەكە) لێپسراوى یاسایى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە لەسەر داوى بەڕێوبەرى گشتى ئەو وەڵامەیان بەناوى لێپسراوى كارگێرى سەنتەرەكە بۆ كوردستانپۆست ناردووە واتا وەڵامەكەیان دەچێتە خانەى تەزویرو چەواشەكارى و لەجیاتى خەڵكى تر وەڵامیان داوەتەوە دەبێ بەڕێوبەرى گشتى و لێپسراوى یاسایى بەڕەسمى ڕوونكردنەوە بدەن ئایا ڕاستە بەڕێوبەرى كارگێرى سەنتەرەكە دەڵێ من ئەو وەڵامەم نەناردووە بۆ كوردستانپۆست ئەوان ناردوویانە ؟ ئەگەر ئەوانیش حاشا لەو وەڵام و نووسراوانە بكەن كەواتە ئەوان كاریان چەواشەكارى و تەزویرە ئەوە كوردستانپۆستە مینبەرى گەڕانەوەى نانى خەڵك و پشتیوان و پشتگیریكارى كارمەندانە ئەوكات ئێمەش پشتگیرى تەواوى خۆمان بۆ لێپسراوى كارگێڕى سەنتەرەكە دووپات دەكەینەوەو زۆر بەتووندى ئیدانەى ئەو وەڵامەى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە دەكەین كەبەبێ ئاگادارى كارمەند و ئیدارەى سەنتەرەكە وەڵام بۆ كوردستانپۆست دەنێرن و ستایشى خۆیان دەكەن و دەستخۆشى و ماندوو نەبوون لەدكتۆرو كارمەندانى سەنتەرەكە ناكەن و خەریكى نانەوەى ئاژاوەو ناكۆكى و دووبەرەكین لەنێوان كارمەندانى تەندروستى سنوورەكە .
ئەم ڕەفتارە نابەجێیە هاوكاتە لەگەڵ ئەو بانگەوازەى ماوەیەك پێش ئێستا گروپێك لەخەڵكى دڵسۆزو دكتۆرو كارمەندى تەندروستى لەكوردستانپۆست كردیان و ڕایانگەیاند بۆ هەموو لایەك كەكارەسات بەڕێوەیەو ئەم دەسەڵاتە حزبیە خێڵەكیە دەیەوێت تێكرایى دكتۆرو كارمەندانى تەندروستى بكەن بەگژیەكدا ئەوەى ڕوویدا سەلمێنەرى ڕاستى و دروستى ئەو كارەساتەیە لەجیاتى ڕۆڵى خزمەت و پیلانى باش ببینن نووسین و بابەتى چەواشەكارانە بۆ ستایشكردنى خۆیان بەناوى ئیدارەى نەخۆشخانەكان بۆ پەیج و ڕاگەیاندنەكان دەنێرن بەم ڕەفتارە ناشیرینەیان دواین دەمامكى خۆیان هەڵماڵى و پشت ڕاستى هەموو ئەو نووسینانەیان كردەوە كەلەسەر ئەم بەڕێوبەرایەتیە دەنووسرێ .
لەكۆتایدا دەڵێین پێتان خۆش بێت یان ناخۆش كوردستانپۆست بۆتە سەكۆى ڕاستەقینەى خەڵك و فەرمانبەران ، نەك نووسین و وەڵامى چەواشەكارانە هیچ هێزو كەسێك ناتوانێ بەرەنگارى ئەو مینبەرە پیرۆزە ببێتەوە بۆیە ئێمەش بەردەوام وەك ماڵى دووەمى خۆمان سەیرى دەكەین هاوارو سكاڵاى خۆمانى لێ بڵاو دەكەینەوە ، چونكە زووتر دەگات پێتان و ئیشى لەسەر دەكەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە