وەڵامێك بۆ بەدران حەبیب
Sunday, 07/11/2010, 12:00
هیچ مرۆڤێك ناگاتە پلەی كەمال، ئاساییە مرۆڤ هەڵە یان سەرپێچی بكات، بەڵام ئاسایی نییە مرۆڤێك لەبنەڕەتەوە كەسێكی ناسروشت بێت لەهەڵسوكەوتیەوە و تەنانەت یەك پارچە بێت لەتاوان و لەچوارچێوە مرۆڤایەتییەكەوە هاتیبَتە دەرێ، ئاخر مرۆڤێك كە هەر لەبنەڕەتەوە ئەوەی وشەی "رێزگرتن و خۆشەویشی"یە لە قاموسی كردەوە و تەنانەت ژیانیشی دا نەبێت، چۆن دەتواندرێت بە مرۆڤی ناوبنرێت، بەدەر لەمە، مرۆڤێك گەر نەتوانی ئاكارێكی جوانی و خورەوشتێكی مرۆڤانەی لێ دیار بكەی و "ریسوابوونی" كردبێتە بەرنامەی ژیانی خۆی، چۆن دەتوانین بیخەینە قاڵبی "مرۆڤ" بەمانا سروشتییەكەیەوە. نامەوێت زۆر لەسەری بڕۆم، سەیرە كاتێك كەسێك لەخودی خۆیدا، چی ناشیرترین رەوشت هەیە، كە تەنیا ئیبلیسەكان فێری مرۆڤی دەكەن، هەیبێت، بەڵام لەهەمانكاتدا خۆی بە نمونە پیشان بدات، چ كردەوەیەكی ناشیرین هەبێت دەیكات و هەرچی بێ ڕێزیە بەرامبەر خەڵكی دەیكا، بەڵام خۆی بە ئامۆژگاریكار لەقەڵەم بدات "فاقد الشيء لايعطيه"، سەیرتر لەهەموو ئەمانەش ئەوەیە، كاتێك كە خۆی ریسواترین و سوكترین مرۆڤی بوونەوەرە، بەڵام دەترسێ لەوەی كە ریسوا بێت، نازانم لە چی دەترسێ، پەرداخ گەر بەتاڵ بێت، چی هەیە كە لێی برژێت.
ئەگەر چی زمان لاڵە لەئاست وەسفكردنی ئەو كەسە، بەڵام مەبەستم لەم قسانە باسكردنی بابەتێكی نۆسەرێكە بەناوی "بەدران ناحەبیب"، لەوانەیە زۆرتان ئەو كەسایەتییە بناسن، كە پێویست بەوەسفكردنی نەكرێت، بۆیە دەڵێم ببورە خوێنەری بەڕێز كە نەمتوانیووە تەنانەت دڵۆپێك لە دەریای وەسفی رەوشتی ئەو كەسەت بۆ بەیان بكەم، بەدرانی ناحەبیب، لەم رۆژانە لە ماڵپەرە هەواڵییەكەی خۆی* ، بابەتێكی نوسیووە، گەر چی مەبەستی هێرشە تیرۆریستییەكەیە بۆسەر مەسیحییەكانی بەغدا، بەڵام وەكو كەسێكی كاڵفام و زۆر بڵێ، لەناو نوسینەكەیدا تێكەڵی و بێ سەروبەرییەكی زۆر دروست كردووە.
بەدران ناحەبیب بە ناونیشانی "ئیسلام ریسوامان دەكات" دەست پێ دەكات، نازانم ئەو چییە تا بەناوی "ئێمە" قسە بكات، هێشتا گوتبای "ئیسلام ریسوام دەكات" تا رادەیەك باشتربوو، بەهەر حاڵ، كاكی ناحەبیب بۆ ریسوا دەبی، لەكاتێكدا تۆ لەبنەڕەتدا ریسوای، نازانم ریسواتر لەوەی كە تۆ تێیدای دەبێ چی دی هەبێت؟!، خوا بمان پارێزێت، چونكە دەگوترێت "خوا خراپتریشی لەلایە". ئەگەر مەبەستی ئەوە ببێت.
لەبەشێكی وەڕینكەیدا، ناحەبیب دەڵێت "بمانەوێت نەمانەوێت موسڵمانین"، ئاخر كێ دەڵێت تۆ موسڵمانی، دەترسم خۆشت بە ئیسلام لەقەڵەم بدەی، لەكاتێكدا بچوكترین كار و كردەوە و فیكرت نەك تەنیا بەو ئاینە نییە، بگرە سەدوهەشتا پلە پێچەوانەیەتی.
ناحەبیب لەدرێژەی حەپینەكەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كەناكرێت چی تر بێ دەنگ بین و دەبێت جۆرێكی تر هەڵسوكەوت بكەین، من نازانم ئەو كابرایە خۆی بەچی لەقەڵەم دەدا، تا ئەوەی بریاری لەو جۆرە بدات، لەمێژە ئەو لغاوی لێكراوتەوە و پێی گوتراوە چیت لەدەست دێت بیكە.
ئەو كابرایە لەنوسینەكەیدا باز دەداتە یەمەن، گوایا لە زانكۆی ئەو وڵاتە، بەشێكی قوتابیە كچەكان حیجاب و نیقابیان پۆشیوە و ..... ئەو جاهیلە وا گومان دەبات كە زانست فێربوون پەیوەستە بە رووتی ئافرەت، ئاخر ئەو ریسوایە داوێن پیسە لەبەر ئەوەی بەردەوام فكری لەسەر رووتی ئافرەتە و بەدوایەوە، پێی وایە داپۆشین لەشی ئافرەت رێگرە لەبەردەم فێربوون.
ئەو جاهیلە بەردەوام دەبێت لە وەڕین و حەپینە بێ سەروبەرییەكان و تێكەڵی و ئاڵۆزییەكی زۆر لە نوسینەكەیدا دروست دەكات، بەو خەیاڵەی لە میمبەرێكەوە وتار دەخوێنێتەوە، سەرجەم خەڵكی گویڕایەلینی و كەس پێی ناڵیت زۆرت گوت و زیاد وەڕی.
لەروانگەی ئەو ریسوایە، كە باسی دەكات "مەلا و ئیسلامی" سەرچاوەی تێكدەری و تیرۆرن، بەڵام راستییە حاشا هەڵنەگرەكە ئەوەیە، كە جەنابی ناحەبیب تۆش و ئیبلیس و گەندەڵچی و ماستاوچییەكانی لە كۆپی جەنابت، سەرچاوەی تیرۆری فیكر و حەز و ئارەزووەی خەڵكن، بەتایبەت خەڵكی بە توانا، ئێوەن بكوژی فیكر و بیری نوێ، رەگی تیرۆری سەربەستی و رادەڕبڕین لە ناخی ئێوەدا خۆڕسك بووە، ئێوەن چاوەكانتان لەنمونەی چاوی گایە كە رەشوسپی ئاسا تەنیا ئەوەی خۆشتان لێ دێت دەیبین و لەئاست راستیدا كوێرە، بەراستی جێی خۆیەتی ناو تۆ و هاوشێوەكانت لە پەرتوكی جیمیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار بكرێت، چونكە دڵنیام هیچ كەسێك نییە نەك تەنیا لە جیهان بگرە لە هەموو تەمەنی مرۆڤایەتی و تەواوی گەردونیش كەسێك نییە بگاتە تۆزی پێ تۆ لە ماستاو چییەتی و دۆزنی و ریسوایی و ناو رۆح بۆگەن..... بۆیە تۆ خۆت ریسواترین كەسی گەردونی، مەترسە لەوە زیاتر ریسوا نابی!
[email protected] * ((گوایا لەبنەڕەتدا ماڵپەرەكەی هەواڵییە، بەڵام بابەتەكانی نوسینی خۆی، گەورەترین بەشی رووپەلی ماڵپەرەكە داگیر دەكات، نازانم چ پەیوەندییەكەی بە هەواڵ هەیە، ئەو هەموو نوسەر و رۆژنامەنوسەی ئەوی دەزگایەش، كەس جورئەت ناكات، ئەو راستییە بڵێت))
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست