لە نیوان دیدارەكەى KNN و دیداریكى ئاوینەدا
Wednesday, 10/11/2010, 12:00
لەماوەى رابردودا كەناڵى كەى ئێن ئێن دیدارێكى تایبەتى لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح كرد چاوپێكەوتنەكە بۆ هەموو كەس جێگەى پرسیاربوو ئەو چاوپێكەتنە دەیان پرسیارى بەدواى خۆیدا هێناو بوە ماكیاژێكى گەورە بۆ كارە نەكراوو پڕهەڵەو چەوتیەكانى سەرۆكى حكومەت. پێشكەشكارى بەرنامەكەبەڕێز (هوشیار عبدللە) بەدرێژاى ماوەى بەرنامەكە بەزەردەخەنەوەو شەرمنانە كۆمەڵێك پرسیارى بۆشى ئاراستەى بەرهەم ساڵح كرد و نەیتوانى یەك پرسیارى جدى ڕوبەروى سەرۆكى ئەو حوكمەتۆكەیە بكات! هوشیار وەك چۆن هەموو كەناڵى كەى ئێن ئێن ى بەمیزاجى سەقەتى خۆیى و بەپێى عەقڵى بچوك وكۆڵى خۆى بەڕێوەدەبات ئەم چاوپێكەتنەشى بۆ دێواندنى خۆى بەكارهێناو دیدارەكە بۆ هەموو بینەرێك لەدیدارى دو عاشقى شەرمن دەچو نەك لەدیدارى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن! هوشیار بەم دیدارە ئەوكارەى نەدەبوو بیكات كردى و ڕوى ناشیرینى بەرهەمى بەجوانى پیشانداین كەروى زبرى ئەو لاى زۆربەمان ڕونە بەڵام بۆ مەرامە تایبەتیەكانى نەیتوانى بەرهەم روبەروى پرسیارەكانى خەڵك و گۆڕانخوازان بكاتەوە بەڵكو بەرهەمى وەك پاڵەوانى سەر ڕاست و حوكمڕانى كورد پیشانداین
بەرهەم وەك پیاوێكى بەهێز! قسەى دەكرد كە هەموو هاوڵاتیەكى كورد دەزانیت حاڵى ئەوپیاوە گوێ لەمشتەى جلال تاڵەبانى بەدەست هیرۆ وە چەندێك شڕەو چەندێك لەئاستى شاژندا لەبچوك بچوكترە وچەندێ قەزەمە! بەرهەم وتى سلێمانى توشى ململانییەكى ناڕەواكراوە هوشیار نەیپرسى بۆ نارەوایە هێزیك داواى دادپەروەرى بكات و دەسەڵاتیك لەمافیا مافیایانەتر ئەم شارە بەڕێوەببات!
بەرهەم واى پیشاندا لە كاتى دەسەڵاتدارى ئەودا كەس نانبڕاو نەكراوە هوشیار لەو سەرۆكە بەهێزەى نەپرسى تۆ بۆ بێدەسەڵات بویت؟ كەى بێدەسەڵات بویت؟ لەوەتەى هێنراویتەوە بۆ كوردستان بەگەورەى هێنرایتەوە!!! ئەو دیدارەو لاوازى هوشیار زۆر قسە هەڵدەگرێت لەكاتێكى تردا بەوردى دێینەسەرى و باسى داوەتەكەى بەرهەم ساڵح دەكەین كەنیوەڕۆى دیدارەكە بۆ ستافى كەى ئێن ئێن ى كردبو لەڕیستۆرانت(...) و مانەوەى هوشیار بەتەنها لاى بەرهەم ساڵح! و زۆر وردەكارى تر كە ئێستا كاتیان نیە!
ئەوەى واى لێكردم ئەم وتارە كورتە بنوسم بەهێزى و ئاستى بەرزى ئەو دیدارە بوو كە رۆژنامەى ئاوێنە لە ژمارە 249ى سێشەممە 9/11/2010 لەگەڵ (فەتاح بەگى جاف) موستەشارى فەوجى(35)دا سازى دابوو
ڕۆژنامەنوسى بوێر و ئازاد و خاوەن ڕەئى دەبێت وەك كاك گۆران هەڵەبجەیى بپرسێ و ئەو پرسیارانە بكات كەپرسیارى خەڵك و قسەى سەر زارى شەقامن گۆران هەڵەبجەى بەپرسیارە جدى و ئیحراج كەرەكانى ئەو مستەشارەى ڕۆژگارى ئەنفالى خەجاڵەت كردوەو تكە تكە ئارەقى شەرمى ڕۆژگارى مستەشارى پێڕژاندوەتە سەر پەڕە سپیەكانى رۆژنامەى ئاوێنەو ئەو پرسیارانەى سەردەمێكە ئەم دەسەڵاتە ناوێرێت و نایەوێت لەم گەورە جاشانەى ڕۆژگارى ئەنفالى بكات لێى كردوەو ئاغاى گەورە جاشى بەلەسەكردوەو سەلێنێك تەڵاقى پێخواردوەو دەرزەنێك درۆى شۆرشگێرى پێڕیزكردوەو كۆمەڵێ قسەى پێدركاندوە مایەیى شەرمەزارى ئەم دەسەڵاتەو ئەوانەیە سەردەمانێك ناوى خۆیان نابوو شۆرشگێرو ئەم جاشانە هاوكارو پشتیوانیان بون. ئەم جاشە ئەنفالچیە كاك گۆران واى ئیحراج كردوە زۆر قسەى قۆڕو بێمانا بەدەمیا هاتوەو جاریكیتر وەك چۆن لە رۆژگارى ئەنفالدا كەرامەتى مرۆڤى كوردیان لەكەداركردو رۆح و جەستەى دەیان هەزار كوردیان ئەنفالكرد ئیستەش بەدەمە پیسەكەیان بەسەر ئەنفالكراووكەسوكارى ئەنفالدا ڕشاونەتەوەو ڕوى سەرانى كوردیان ڕەشترو زەردتر كردوە
هیوادارم كەى ئێن ئێن ئەزموم لەمجۆرە چاوپیكەتنانە وەربگرێت و ڕۆژنامەنوسى بوێرى وەك كاك گۆران هەڵەبجەیى بنێرێت بۆ چاوپێكەتنى ئەوكەسانەى بەكارە چەوتەكانیان دەیان گرێیان لاى هەڵاتیان دروستكردوە نەك خەڵكى وەك هوشیار عبدللە بكەنە دەمراستى خۆیان كە پەیام و شاشەى قەناتەكە بۆ دێواندنى خۆیان بەكاردێنن كە لەڕاستیدا هوشیار بەو جۆرە هەڵوێست و كارە بچوكانە لە بچوك بچوكتر دەبێتەوەو ئەو خەیاڵەى ئەو كردویەتى لەباشترین حاڵیدا لە كوڕەكانى (عبدللە) ى ناو ڕاگەیانى جەلالى خۆشەویسترنابێت لاى خەڵك
هۆشیار دەبێت سەیرى شەخسیەت و هەڵسوكەوتى (بێستون فائق)ى هاوپیشەى بكات كەئەو چەند خۆشەویستە و هوشیاریش چەند كەسێكى ناشیرین و جێگەى قسەیە باشترین بەڵگەش بۆ ئەم قسەیەیى ئیمە ئەو وتارەى ئەمڕۆى (ڕەوف عەزیز)ە لە ڕۆژنامەى ئاوێنە ژمارە(249)
دوا پەیامم بۆ كاك هوشیار عبدللە ئەوەیە هێشتا كات ماویەتى ئاگات لەبەرەى خەڵك بێت بابەر نەفرەتت نەخەن ئەگەر لەسەر ئەم هەڵسوكەت و ئاكارانەت بەردەوام بیت لەباشترین حاڵدا كەسێكت لێدەردەچێت وەك (جمال عبدللە) گۆران هەڵەبجەییەكانیش ناوو باڵایان بەرز وەك قەندیل دەچێتە نێو پەڕەكانى میژوەوەو كەسە پاوانخوازو بەرژەوەندى پەرەستەكانیش قەزەم قەزەم مێژوو تۆماریان دەكات...!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست