د. بەرهەم كابینەی شەشەممی كردۆتە كابینەی سلێمانی

Thursday, 15/04/2010, 12:00


كاتێك كابینەی شەشەمی حكومەتی هەرێم دەستی بە كارەكانی خۆی بە سەرۆكایەتی د. بەرهەم ساڵەح كرد خەڵكی كوردستان چاوەڕوانی ئەدای ئەم كابینەیەیان دەكرد بە پەرۆشییەوە تاكو بزانن چی لە هەگبەی ئەم كابینەیەدا هەیە... بەتایبەتی وەك لەبەرچاو بوو مەناخی لە دایكبوونی تەماوی وپڕ لە بەڵێن بوو هەروەها كاتێك كەسێكی نوێ دەبێتە شوینگرەوەى كەسی پێشووی ئومێدی زۆری لێدەكرێت چاوەڕوانی داهێنان و خزمەتی تازەی لێدەكرێت.. تاكو حكومەت جوانتر بكات و دەسكەوتەكانی بپارێزێت تابشكرێت گلەیی و گازاندەكانی كابینەی پێشووی خۆی وەڵامداتەوە و چارەسەرییان بكات و لەهەوڵی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی بانگەشەی هەڵبژاردندا بێت, بەڵام ئەوەی تا ئێستا لە د. بەرهەم دەبینرێت دوورە لەئامانج وئاواتی شەقامی كوردی و هیچ شتێكی وای نەكردووە و تەنانەت كاروپرۆژەكانی كابینەكانی پێش خۆشی ناشرین كردو تەنهاوتەنها لە هەوڵی چاككردنەوەو هەستانەوەی یەكێتی و ڕازیكردنی دادە هێرۆی تواناو كارەكا نی حكومەتی ئاراستە كردووە لەبری ئەوەی متمانەی نێوان حكومەت و خەڵكی كوردستاندا پتەوبكات كەچی كاكمان لەگەڵ مامۆژنی متمانە پتەو دەكات ودەستی دەگرێت و مەقەستەكەی ئەداتە دەست و پێشی خۆی ئەخات و پرۆژەكانی پێ ئیفتیتاح ئەكات؟؟ ئافەرین دكتۆر دادە ڕازی بكەو چاوی خەڵكەكەش دەرەهات؟؟ هەروەها تەواوی زوومی خزمەتگوزارییەكانی كابینەی شەشەمی ئاراستەی سلێمانی كردوە و تەواوی شاروشارۆچكەكان ی تری كوردستانی فەرامۆش كردووەو ڕەنج و پرۆژەكانی كابینەك بۆ ئەوەی گورزی یەكێتی بە حكومەت لە گۆڕان بووەشێنێت و دەنگە یاخی و هەڵگەڕاوەكان و ڕای شەقامی سلێمانی سەرلەنوێ بۆ لای یەكێتییە لە قاڵب دراوەكە بگێڕێتەوە... بە خیانەت كردن بێت یاخود بەهەدردانی داهاتی ئەم میللەتە بێت گرنگ نییە گرنگ ئەوەیە دەنگەكان بۆ یەكێتی بگەڕێتەوە, بەڵام ئەم مێشك ئیفلیجە نەیزانی كارلەكار ترازاوەو یەكێتییەكەی جاران لە حوكمی رابووردوودایە و بەوكارەشت ئەوەت سەلماند كە ئێوە(یەكێتی) پێشتر سلێمانیتان فەرهوود كردووە ئیستاش بۆ ڕازیكردنەوەو هێنانەوەی خەڵكەكە بەلای خۆتانا پرۆژەی تیادا دەكەن.. كەچی (انقلب السحر علا الساحر) و هەڵبژاردنی 7/3 ی عێراق سەلماندی كەوا دكتۆر بەرهەم نەیتوانی ئەو دەنگانە بگێڕێتەوە و بگرە زیانی گەیاند بە حیزبەكەشی هەرچەندە كابینەی شەشەممی كردۆتە كابینەیەكی تایبەت بە سلێمانی سەنگ و قورسایی خزمەتەكانی لە بازنەی ئەو شارەدا قانداوەو بیری چۆتەوە كە حكومەت تەنها حكومەتی سلێمانی نییە و هی هەموو شارو شارۆچكەو دێهاتەكانی ئەم كوردستانەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە