کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێت هەیە سەرۆك؟!

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


سەرۆكى حكومەتى هەرێم خۆزگە ئەم ڕایەم ببینیت چونكە دڵنیام سەردادەخەیت و دەنگى ناخت دەڵێت ڕاستە.
ڕەنگە تۆ راست بكەیت حەزت لەچاك سازى بێت حەزت لەدەوڵەمەندى خەڵكى ئەم خاكەدەوڵەمەندە بێت حەزت لەڕاستگۆى و دەست پاكى بێت حەزت لەكارو خزمەت گوزارى خەڵكى كوردبێت حەزت لەژیانى ئاسودەى بێت بۆ گەنجانى ووڵاتم حەزت لەباڵا بونى ئاستى ڕۆشنبیرى نەوەكانمان بێت حەزت لەئاسودەى خەڵكى سادەى ئەم نیشتمانە بێت حەزت لەپارك و باخى شایستە بێت لەم كوردستانە حەزت لەوە بێت ووردیلەكانى ئەم نیشتمانە دڵ خۆش بن بەدەستە بەر بونى حەزەكانیان حەزت لەوە بێت ژنە ڕەنج بەرەكانى گەلى كوردپاڵێكى حەوانەوەبدەن و چاویان ڕوون بێتەوە بەبینینى نەوەكانیان بەتێرى و ئاسودەى و ئارامى حەزت وە حەزت وەحەزت ...هەموو ئەو حەزانەى كەئێمە لەدڵماندایە وتۆلەدڵت دایە و خەڵك لەدڵى دایە و خەونى پێوە دەبینێت .
بەڵام بەداخەوە سەرۆك ببورە كێت لەبەردەست دایە بۆجیبەجێكردنى حەزەكانت و حەزەكانمان كار بكات
بە راست گۆى و بەدەست پاكى سەرۆك دەزانیت 20ساڵ دەبێت بەرپرسەكانى حیزبە كەیان و حیزبەكەتان خۆیان پڕدەكەن و پڕدەكەن و پڕ دەكەن .....بەڵام پڕنابن و تێرنابن 20ساڵ دەبێت هەر لوشى دەدەن تا ئێستا نەیان ووت بەسە بۆیە خەڵك دەڵێت بەسە سەرۆك كێت لەبەر دەست دایە مافى گەنجەكانى ووڵاتەكەم بەڕاستگۆى و دەست پاكى بدات كێت هەیە خزمەت گوزاریەكان بەیەك جار بودجەو بەیەك ساڵ كارەكان بەوردى تەواو بكات سەرۆك كێت هەیە موچەكان بەئەمانەتەوە بگەیەنێتە دەستى موچە خۆران بەبێ ئەوەى لێ ى بدزێت كێت هەیە بڕە خۆراكى مانگانە بەتەواوەتى بگەیەنێتە دەستمان كێت هەیە پەروەردەو و پێگەیاندن بەبێ گەندەڵى و خزم خزمێنە بەرەو پێش بەرێت كێت هەیە شەقامەكان بەقیرێكى كوالێتى بەرز بۆ قیرتاو بكات و غەشى تیا نەكات كێت هەیە باخچەكانى كوردستان ئاوەدان بكا تەوە وبودجەكەى لوش نەدات كێت هەیە كاتێك هاوڵاتیانى گەرەكێك داوا و نەهامەتیەكانیان دەبەنە بەردەستى بەرپرسێك بە4 قسە ڕاییان نەكات بەڵكوو گوێیان لێبگرێت و هەوڵى گەیاندنى و جێ بەجێ كردنى دەدات.
كێت هەیە سەرۆك گوێ ى لەكورسیەكەیدانەبێت كێت هەیە سەرۆك چاوى لەوورگى دا نەبێت كێت هەیە سەرۆك تەماعى تەنیا لەگیرفانیدا نەبێت كێت هەیە سەرۆك زەمیرى نەنا شتبێت كێت هەیە سەرۆك ژیرى لەدەست نەدابێت لەبینینى پارە زۆرەكاندا كێت هەیە سەرۆك گاڵتە بەڕاى خەڵك نەكات كێت هەیە سەرۆك پاشەڵى پاك بێت كێت هەیە سەرۆك كێت هەیە و كێت هەیە و .......هتد
سەرۆك بگەرێ لەچوار دەورتدا كێت هەیە بەكارە جوانەكانى خۆى و تۆش سەربەرز بكات . دەزانى كەست نیە ئەى دەزانى بۆچى كەست نیە چونكە (الگیور على اشكالها تقع) ئەمەش یاسایەكى كەونیە خۆت چۆن بیت هاوشیوەكانى خۆ تت لێكۆدەبێتەوە كەواتە ئەوان چەتەو تۆش سەردەستەى ..........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە