دیسانەوە ئەڵێم با میللەت بە یەکێتی پارتی بڕوخێنن
Saturday, 24/09/2016, 17:31
هەرێمی کوردستان ووڵاتێکی دەوڵەمەند بە نەوت ،خاکێک پڕ لە خێرو بەرەکەت وپاراوبە ئاوی شیرین ،بەڵام مەخابن بێ سەرپەرشت .
دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە بیست وچوارساڵە بەناوی کوردایەتیەوە بازرگانی بەسەر خاک خوێن و داهاتی ئەم ووڵاتەوە ئەکەن ،پارتی ویەکیەتی هیچ کاتێک لەخەمی خەڵکدا نەبوون هەمیشە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەیان وەک کۆیلەو بەردەستی خۆیان تەماشاکردووە ، نیازپاکی خەڵکی کوردستانیان لەبەرژەوەندی پۆست و دەسەڵاتدا قۆستوەتەوە،ئەوان ئەدزن ئەکوژن تەنانەت ناپاکی نیشتیمانیش ئەکەن تەنها لەپێناو پاراستنی کیانی شەخێی و حیزبیدا .
ئەوەی ئەو جوتە حیزبە لەماوەی دەسەڵاتی حوکمڕانیاندا کردیان لە سڕینەوەی هەستی نەتەوایەتی و ناشیرین کردنی حەزی کورد بۆ حوکمڕانی بەسەد ساڵی تر دوژمنانی کورد بۆیان نەدەکرا.
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان ، خەڵکی بەشخوراو و ستەم دیدەی ووڵاتەکەم ئەمڕۆ ڕۆژی ڕوبەڕو بونەوەیە لەگەڵ دەسەڵاتێکی یاخی چەواشەکار ،پێویستە بوێربین وهەڵوێست وەرگرین لە ئاست ئەو هەموو نادادپەروەری و نایەکسانیەی بەرامبەر هەرتاکێکی کورد دەکرێت لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمەوە .
سلێمانی ،گەرمیان،شارەزور،دەڤەری ڕاپەڕین ودەشتی کۆیەی دلێًر، دوو دڵمەبن لە بڕیارتان ئەگەر هەولێرو دهۆکیش لەگەڵتان نەبێت چونکە گۆڕینی هاوکێشەی سیاسی ئەم هەرێمە لە دەستی ئێوەدایە .
ئەزانن هەرێمی کوردستان لە دوو تای تەرازویەک پێکهاتووە ، هەولێرو دهۆک لەتایەکدان و بەتەنها سلێمانی تاکەی تری تەرازوەکەیە و پارسەنگی کردووە وهەر لەنگیەک لەم دەڤەرەدا ببێت تەرازوەکە لاسەنگ دەبێت.
لەبیرتان نەچێت کە حکومەتی هەرێم لە پێنج لایەنی سەرەکی پێکهاتووە چواریان پێتەختی لە سلێمانییە (یەکێتی گۆڕان یەکگرتو کۆمەڵ)،بەتەنها پارتیە لە هەولێر ،واتە هەرفشارێکی جەماوەری لەم دەڤەرەدا زۆر گۆڕانکاری مەزن بەدوای خۆیدا دێنێت .
دەتوانرێت بەفشاری خەڵک لەم دەڤەرە دا،لایەنەکان ناچاربکرێت ڕوبەڕوی پارتی ببنەوە ،وە کارتی فشاری زۆر هەیە کەئەتوانن دژ بە پارتی بەکاری بهێنن وەک کشانەوەیان لەحکومەت یان ڕاگەیاندنی حکومەتێکی هەمەلایەنە لە سلێمانی وپوچەڵکردنەوەی حکومەتی بندەستی پارتی ،بەمەش دەسەڵاتی حوکمڕانی پارتی هەرەس دێنێت .
خۆ ئەگەر ئەو چوارلایەنە بەرەی گەلیان هەڵنەبژارد و دژ بە خواستەکانیان وەستانەوە ئەوا پێویستە ئیتر میللەت بڕیاری خۆی بدات و بە هوها کێشان و بەردەباران کردنی بارەگاکانیان لەم شارەو لەم دەڤەرە شاربەدەریان بکەن ،بابڕۆن لەگەڵ شەریکە دزەکەیان لە هەولێر دەست لەملان بن .
بەڵێ ئیدی کاتی ئەوە هاتووە کەندەڵکاران و کاسەلێسان ڕسوا بکرێن و ئەوەی دژ بەبەرەی میللەتە شەرمەزار بکرێت .
خەڵکی هەولێرو دهۆکیش ئەگەر لەم کاتەدا هاودەنگ و هاوسۆزی سلێمانی نەبن و وەک هەموو جارێک بێدەنگی هەڵبژێرن ، ئەوا ئەیسەلمێنن کە هەر گەندەڵی و نا دادپەروەریەک لەم هەرێمەدا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بکرێت ئەوانیش بەشدارن لە گەڵیان .
کەواتە ئەوەی بەرەی گەل هەڵئەبژێرێت بەخێربێت بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و یەکسانی کۆمەڵگا ،دەست لە دەست و قوەت لە خودا سەرکەوتن بۆ ئێمەی گەلە ودۆڕان و شەرمەزاریش بۆ تاڵانچیانە و ستەمکارانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست