گوڵان گۆڤارێكی بێ سەرپەرشت
Friday, 21/10/2011, 12:00
لە ئێستادا ڕۆژانە لە كوردستان بەدەیان بڵاوكراوەی جۆراو جۆر لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی بەچاپ ئەگەیەنرێن كە زۆربەیان تایبەتن بە بواری سیاسەت ،جا ماستاوچێتی و پیا هەڵدانی دەسەڵاتی كوردی بێت یاخود سەرزەنشت و ڕخنەگرتن بێت لەو دەسەڵاتە .
جگە لەوەی زۆربەی ئەو بڵاوكراوانە پێگەی ئەلكترۆنی تایبەت بە خۆیان هەیە ، شانبەشانی ئەوانەش هەزاران پێگەی ئەلكترۆنی كوردی لە دنیای ئینترنێتدا بابەتەكانیان پەخش ئەكەن .
گۆڤاری گوڵان كە زمان حاڵی پارتیە و بارەگای سەرەكی لەشاری هەولێرە ،ئەگەر چی ئەم گۆڤارە زیاتر لە هەژدەساڵە خەریكی كاری میدیایەبەڵام كاتێك تەماشای لاپەڕەكانی ئەكەیت كاڵو كرچی و كەم ئەزمونی بە لاپەڕەكانیەوە دیارە ،من تەنها لە گۆشەیەكی بچوكەوە باس لەو گۆڤارە ئەكەم كە ئەویش بابەتی هەڵەچنی و هەڵەی زاراوەییە لەگۆڤاری گوڵاندا گۆشەیەك هەیە بەناوی بۆزاخاوی مێشك ، لەم گۆشەیەدا بڕگەی ووشەی یەكتربڕ هەیە كە بەشی ئاسۆیی و ستونی هەیە تائێستا لەچەند ژمارەیەكی ئەم گۆڤارەدا ئاسۆیی و ستەدونی لەیەكتر جیاناكەنەوە و بەپێچەوانەی یەكەوە ئەینوسن وەك لە ژمارە845،848دا بەڕونی دیارە هەروەها لە ژمارە 827دا بەتەواوی ئەو بڕگەیە هەڵەیە .
هاوكاتلە گۆشەی بۆ زاخاوی مێشك ی ژمارە 826 داچوار چوارگۆشەی داوە بەڵام لە داواكاریەكاندا هەشت چوارگۆشەیە.
ئەمە جگەلەوەی دەیان هەڵەی چاپ و نەشارەزایی لە بەكارهێنانی ووشەدا لە لاپەڕەكانی دیكەی گۆڤارەكەداهەیە وەك بەكارهێنانی ووشەی زاراوە لەبری ووشەی زمان هەروەها بەكارهێنانی ووشەی ئامێر لەبری ووشەی ماركە دەیان و دەیان ووشەی هەڵەی دیكە كە لەئێستادا لەیادم نەماوە .
گۆڤارێك بەو هەموو هەڵەو كاڵو كرچیە لەبابەتەكانیدا و بێئاگایی سەرنوسەرو ستافی گۆڤاری گوڵان بێشك ئاماژەیە بۆ ئەوە ی كەئەم بڵاوكراوەیە گۆڤارێكی بێسەرو بەرەو بێسەرپەرشتە.
نوسینی:سوارە سلێمانی
ئیمەیل:
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست