باشترین چارهسهر بۆ یەكێتی هاوپەیمانیكردنی گۆڕانە
Saturday, 28/09/2013, 12:00
یەكێتی نیشتیمانی لەچەند ساڵی ڕابردودا هاوپەیمانی ستراتیژی لەگەڵ پارتی دیموكراتدا هەبووە وپێكەوە سامان و دەسەڵاتی ئەم وڵاتەیان تەخشان و پەخشان كردووە ،بەڵام لەم سەركێشیەی یەكێتیدا پارتی سودمەند بووە .
ئەمەش وایكردووە كە ڕۆژ بە ڕۆژ یەكێتی پێگەی جەماوەری لەلاوازەوە بۆ لاوازتر بچێت.هۆكارەكەیشی ئەوەیە كە جەماوەری یەكێتی پارتیان قبوڵ نییە و سەرباری ئەوەش سەرانی یەكێتی دەیان پۆزشیان لەئاست پارتیدا نواندووە بەبێ گوێدان بە ئیرادەی جەماوەرەكەیان ئەمەش لایەنگرانی یەكێتی توڕكردووە وایكردووە كە پێگەی جەماوەری یەكێتی لە شارو شارۆچكەكاندا لەق بێت .
هاوكات بەشێك لە سەرانی یەكێتی كە روخسارو ڕەفتاریان ناپەسەندە لە نێو جەماوەرەكەیاندا هۆكارن بۆلاواز بونی پێگەی یەكێتی .هەروەها سلێمانی بۆخۆی فاكتەری داروخانی قەڵای سەوزی یەكێتییە چونكە لە ڕابردودا سەرانی یەكێتی و لەسەرو هەموشیانەوە تاڵەبانی بە جارێك سلێمانی فەرامۆش كردبوو ،ئەمەش ڕۆژ بەڕۆژ یەكێتیەكانی سلێمانی دورە پەرێزو نائومێد ئەكرد،تاڵەبانی وایئەزانی كە هەركات بیەوێت بەكونفە یەكونێك سلێمانی باوەشی بۆ ئەكەنەوە نەیئەزانی كە تۆراندنی سلێمانی زۆر زەحمەتە.ئەوەتا پارتی لەمێژە سلێمانی تۆراندووە لەبەر ئەوەیشە كەهێندەی حیزبی شیوعی لایەنگری لە سلێمانیدا نیە.
ئێستاش گۆڕان كە هێزێكی سیاسی مەدەنیە لەكوردستاندا وپێگەیەكی جەماوەری فراوانی هەیە كە ناكرێت فەرامۆش بكرێت.كلیلی سەركەوتنەكانی لە گیرفانی سلێمانیدایە .
لەبەرئەوە باشترین هەڵبژاردن لەبەردەم یەكێتیدا هاوپەیمانی كردنی گۆڕانە ،لەبەر ئەوەی دڵی سلێمانی بەدەست ئەهێنێتەوە كە بەشێكی گەورەی سەركەوتنی ئەبێت .
هاوكات ئەو خەڵكانەی كە پارتیان قبوڵنیە و كەسوكاریان لەشەڕی ناوخۆدا شەهید بوون جارێكی تر ڕو لە یەكێتی ئەكەنەوە .
لە هەمووی گرنگ تر كەرامەت بۆ یەكێتی ئەگەڕێتەوە لە پاشكۆی پارتیەوە ئەبێتەوە بە یەكێتی خاوە بڕیار ،پارتی ناچار ئەبێت سیاسەتی لە بەزەییەوە بگۆڕدرێت بۆ مەرایی .
بەڵێ یەكێتی بێست چۆیز بۆ تۆ هاوپەیمانی كردنی گۆڕانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست