ژنە گیانیەكانی هەڵكەوت زاهیر هونەری كوردی بەرەو كوێ ئەبەن؟
Friday, 16/09/2011, 12:00
هونەر بەشێكی گرنگە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا وهەموو گەلانی دنیا كۆكن لە سەر ئەوەی كە هونەر بە هەموو پێكهاتەكانیەوە پەیامێكی ئاشتیانە و زمانێكی نێو نەتەوەییە ،تاوەكو خەڵكی لە ڕێگەی سیمبڵەكانیەوە لەواقیعی ژیان تێبگەن.
هەموو نەتەوەیەك شانازی بەڕەسەنایەتی هونەری خۆیەوە دەكات و لە هەوڵی پاراستنی دایە ،ئەگەررونتر بڵێم مەبەستم لە بەشێكی گرنگی هونەرە كە ئەویش هونەری موزیكە.
بێگومان گەلی كوردیش وەك هەموو نەتەوەیەكی ئەم دنیایە خاوەنی ڕسەنایەتی خۆیەتی لە هونەری موزیكدا و لەڕابردوودا گەلێك هونەرمەندی مەزنمان هەبووە كە خاخزمەتیان بە هونەری كوردی كردووە ،ئێستاش لە كەم تا زۆر چەند هونەرمەندێكی دانسقە ماون كە شایەنی ئەوەن ستایش بكرێن نموونەی ناسری ڕزازی و نەجمەدینی غوڵامی و شڤان پەروەر و عەدنان كەریم و بەهجەت یەحیا ....هتد.
بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئێستا چەند كوڕو كچێكی كۆلكە هونەرمەند پەیدا بوون كە بە تەواوی هونەری كوردیان شێواندووە وهەرچی ئاوازی سەقەتی عەرەب و تورك و خۆرئاوایە ئاوێتەی هونەری كوردیان كردووە .بە جۆرێك كە نە ئاوازو نەتێكست و نەسیناریۆكەی مۆركی ڕەسەنایەتی كوردی تێدا یە و نە خودی كۆلكە هونەرمەندەكەش سیمای كوردی پێوە دیارە ،
نامەوێت زیاتر لەم بابەتە بدوێم ،چونكە ئەگەر بمەوێت ڕاڤەی تەواوی ئەم بابەتە بكەم ،
ئەبێت كتێبێك لە بارەیەوە بنوسم لەبەر ئەوە چمكێكی بچوكی ئەم بابەتە ئەگرم و باسی چەند كیژۆڵەیەكی دەنگ ناسازی هەڵخەلەتاوتان بۆ ئەكەم كە ناویان لە خۆیان ناوە ستران بێژ.
لۆكە زاهیر و ناسلی و كریستاڵ وەك سێ نموونەی دیاری ئەو بوارەن.
ئەم كیژۆڵە هەڵخەڵەتاوانە تۆبەكاری تەكیەكەی موللا هەڵكەوت زاهیرن، ئەمانە تەنها كەسێك كەلە خشتەی بردوون ئەم زاتە ناموبارەكەیە .بە جۆرێك پەروەردەی كردوون كە گاڵتەیان بە ڕەسەنایەتی هونەری كوردی دێت.
ئەم كیژۆڵانە هەمیشە لە چاوپێكەوتنەكانیاندا ئەوە دوپات ئەكەنەوە كە جگە لە هەڵكەوت زاهیر ناتوانن لە گەڵ كەسی دیكەدا كار بكەن،هۆكارەكەیشی ئەوە یە هیچ ئاواز دانەریك نیە لە كوردستاندا گوێی لەو دەنگە ناسازانە بێت و بتوانێت ئاوازیان بۆ دا بنێت .
ئەوان تەنها پەنا و پشتیوانیان موللا هەڵكەوتە ،هەر ئەوە لە بەردەم كامێرادا ڕوتیان ئەكاتەوە و ئاوازی ئاخ و ئۆف و وویش ویشیان ئەدا بە گوێدا و ئابڕوی بردوون.
لۆكە و ناسلی و كریستاڵ بە بێ ئەوەی هەست بە خۆیان بكەن بونەتە ژنی گیانی ئەو نامەردە ،
ئەوان بە بێ هیچ بنەمایەك هەڵكەوت زاهیر یان ناو ناوە پاشای میلۆدی ، باشە كامە دەزگا كامە كۆڕ كامە دەستەی هونەری ئەو شەرەفەی بەو بەخشیوە .ئێ خۆ نابێت هەر كات كەرێكت بینی تاجی لەسەردا بوو بڵێی ئەمە پاشای دارستانە.
ناشكرێت هەرچی خۆی روتكردەوە و كەمێك كەمەری لەرزاند ئیدی هەرچی بێژێ بڵێیت براڤۆ .
خۆئەكەر بەوە بێت ملیۆنەها سۆزانی لە نایت كڵەپەكاندا سەما ئەكەن و گۆرانی سێكسی ئەڵێن ئایا بە هونەرمەند ئەژمار ئەكرێن ؟
لەبەر ئەوە باشتر وایە ئەم سێ كیژۆڵە دەنگ ناسازە دەست بەرداری هونەری گۆرانی ووتن بن و لە بری ئەوە كارێكی شیاوتر بۆ خۆیان هەڵبژێرن كە لەگەڵ روخسار و بەژن و باڵا نیمچە ڕوتەكەیاندا بگونجێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست