هەولێر فە لوجەیە نەك دوبەی
Saturday, 08/05/2010, 12:00
هەولێرئەو شارە قەشەنگ و دێرینەی كوردستانە كە هەمیشە شانبەشانی شارە كانی دیكەی كوردستان بەشداربووە لە خەبات وقوربانیداندا و لە د وای ڕاپەڕینی بەهاری 1991 ەوە وەك پایتەختی هەرێمی كوردستان ناسراوە وە پاش ڕوخانی حوكمی بەعسیەكانیش لەساڵی 2003 دا ئیدی هەولێر لە ڕوی بیناسازی و پرۆژەی جۆراوجۆرە وە بەشێوەیەكی بەرچاو گەشەی سەند كە دەسەڵاتدارانی كوردو بەتایبەتیش پارتی بە دوبەی ناوی دەبەن لەڕاستیشدا هەولێر لە دوبەی ئەچێت بەڵام نەك تەنها لەڕوی بیناسازیەوە بەڵكو لەڕەوی حوكمڕانیشەوە وەك چۆن ئال نهیان موڵكو سامانی ئیماراتیان بۆخۆیان و بنەماڵكەیان قۆرخ كردووە ئاواش ئال بارزان موڵكو سامانی هەولێریان بۆخۆیان قۆرخ كردوەو خەڵكی رەسەنی هەولێریش وەك نامۆ یە ك زرتەی چاویان دێت .
لەڕاستیدا باسەكەی من ڕاوڕوتی بنەماڵەی ئال بەرزان نییە ئەوباسە بۆ كەسانی شارەزا بەجێدێڵم كە ئەتوانن بەبەڵگەوە گەندەڵیەكانی ئەو بنەماڵەیە ئاشكرابكەن.
تەنها ئەمەوێت لەم ووتارەدا باس لە چمكی ڕۆژنامەگەری لە هە ولێردا بكەم ئەگەر بەوردی بڕوانینە شاری هەولیر بۆمان رونئەبێتەوە كەخەڵكی لەوشارەدا چۆن دەنگیان تاساوە و ئازادی ڕادەربڕین چلۆنها كۆت و بەند كراوە ،نە كەناڵێكی تەلەفزیۆنی ئازادو نە ڕادیۆیەك ونەڕۆژنامەیەك ونەگۆڤارێكی ئازاد لەپایتەختدا بەدی ناكرێت وڕۆژانە ڕۆژنامەنوسان و ڕاگەیاندكاران ڕوبەڕوی هەڕەشەو لێدان و تەنانەت كوشتنیش دەبنەوە ،كێ هەیە گرتن و ئەشكەنجەدان و سوكایەتی پێكردنی ڕۆشنبیر كەمالی سەید قادری لەبیرنەبێت یاخود نەبەز گۆرانی ڕۆژنامەنوس كە چەندین جار ڕوبەڕوی لێدان وسوكایەتی پێكردن بۆتەوە و دواجار یش ناچاریانكرد كە هەولێر جێبهێڵێت، ئەی كوژرانی بەناهەقی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامەحەمە كە لەسەر ڕاست ڕەوی قەڵەمەكەی شەهیدیان كرد.
ئێستاش مەخابن هەواڵی كوژرانی كاكە سەردەشت عوسمانی ساوا لەبواری ڕۆژنامە گەریدا ئەبیستین كەهێشتا خونچەی قەڵەمەكەی بەتەواوی نەپشكوتبوو .
لێرەدا ئەپرسم كاتێك سەردەشت عوسمان لەبەردەم حەرەمی زانكۆی سەلاحەدیندا بە بەر چاوی ئاسایش و پۆلیسی زانكۆ وە رفێندرا و دواتریش پاسگەكانی هەولێری تێپەراندو لەڕێگەی موسڵ بەكوژراوی فڕێدرا ئایا حكومەت و ئاسایش لە كوێ بوو؟ كوا ئارامی و ئاسایشە بێشومارەكەی پایتەخت ؟
هە ربۆیە جێگەی خۆیەتی بڵێم هەولێر فەلوجەیە نەك دوبەی.
سەدان درود لەگیانی پاكی كاكە سەردەشت و هەموو شەهیدانی قەڵم .
نەفرەت وسەرشۆڕی بۆ بكوژانی ئازادی بكوژانی ڕۆژنامەنوسان بكوژانی سەردەشت عوسمان .
ئێوە كاتێك قەڵەمێك ئەكوژن هەزاران قەڵەم لەدایك ئەبێت، ئێوە كاتێك دەنگێك ئەتاسێنن هەزاران دەنگ ئەڵێت نا بۆ ئێوە نابۆ دەسەڵاتتان ،بە نەفرەت بن ،بە نەفرەت بن ،بە نەفرەت بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست