کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە لای به‌ناو سەرۆک ناوی کوردی قاچاغە

Monday, 11/10/2010, 12:00


هەڵبژاردنی ناو ی منداڵ نەریتێکی کۆنی مرۆڤایەتیە وهەموو کەسێک لەم دنیایەدا خاوەنی ناوێکە کە پێشتر دایک و باوکی یان یەکێک لە و دوانە یان کەسێکی نزیکی بۆی هەڵبژاردووە و بەو ناوەوە لە نێو خەڵکیدا دەناسرێت و دەبێتە ناسنامەی هاوڵاتی بونی لە ووڵاتدا .
هەمیشە لە هەڵبژاردنی ناوی منداڵدا هۆکارە ئاینی و نەتەوایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری هەیە لەسەر باوان ، بۆ نموونە ئەو کەسانەی سەر بەڕەوتە ئیسلامیەکانن زیاتر ناوی منداڵەکانیان محەمەد و عەلی و ئوسامە و شەیما و سومەییە ........هتد.
لەسەردەمی بەعسی لەناوچووشدا خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەستێکی نەتەوایەتی بەزۆری ناوی منداڵەکانیان شۆڕش و ئازاد و خەبات و کوردستان و ڕزگار ......هتد بوو.
لێرەوە سەرنجتان ڕائەکێشم بۆ   مەسعود بارزانی به‌ناو سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستانە ،ئەم برادەرە لەوتارەکانیدا کوردایەتی لێئەبارێت و کاتێک باسی کوردستان و ناوی پێشمەرگەدەکات موی لەشی ڕست ئەبێتەوە و خۆی بە مەحسوب و مەنسوبی کورد ئەزانێت کەچی کاتێک تەماشای خودی خانەوادەکەی ئەکەیت واهەست ئەکەیت خانەوادەیەکی عەرەبن ، لەبەر ئەوەی سەر جەم ئەندامانی خێزانەکەی ناوی عەرەبییە ((مەسرور ، نەبیلە، مەنسور ،نەهلە ،مازن....موستەفا)).
گریمان یەکەم منداڵی وەک وەفایەک بۆ ئەوەی کە لە عەرەبستان خوێندنی تەواو کردووە ناوی ناوە (مەسرور) بەڵام ئەی حەوت منداڵەکەی دیکەی بۆ ناوەکانیان عەرەبییە؟
لەڕستیدا ئەمە بۆ خۆی پرسیارێکە و پێویستە هەموو دۆست و لایەنگرێکی پارتی ئاڕاستەی سەرۆکەکەیانی بکەن لێی بپرسن ئاخۆ سەرۆک لەکاتی ناونانی منداڵەکانیدا کوردایەتی لەبیر چۆتەوە یاخود نوشتەی شیرنی عەرەبی لێکراوە .
چۆن متمانە بەسەرۆکێک بکەین کە باسی کوردایەتیمان بۆ ئەکات لەکاتێکدا بۆ خۆی ئامادە نەبووە تەنها مناڵێکی ناوی کوردیان ڵبنێت ،تەنانەت بارزانی هەستی کوردایەتی بەقەد هاوڵاتیەکی سڤیلی ترسنۆکیش نەبووەکە لە هەموو دەورو زەمانەیەکدا خۆیبەدور گرتووە بەڵام لە ناو نانی منداڵەکانیدا بەهەڵوێست بووە و ناوی کوردی لێناون .
ئاخرچۆن ئەبێت کەسێک خۆی بەسەرکردەی شۆڕشێک بزانێت و بانگی کوردایەتی بەگوێماندابدات
بەڵام لەنێو خانەوادەکەی خۆیدا هەستی خاڵی بێت لە کوردایەتی و لەنێو ئەو هەزاران ناوە کوردییە ڕەسەنەدا چەند ناوێکی تەواو عەرەبی هەڵبژێریت ،هەر هیچ نەبێت وەک سور بویت لەسەر ناوی عەرەبی با ئەو ناوانەت هەڵبژاردایە کە تا ڕدەیە ک تێکەڵ بە فەرهەنگی کوردی بووە وەک ((عومەر ،ئەحمەد ،عائیشە .....هتد)) نەوەک بچیت ناوێک هەڵبژێریت کە جگە لە خێزانە عەرەبەکان بەدەگمەنیش لە نێو کوردا بونی نییە.
ئایا ئەم بێباک بونەی بارزانی لەوشەی کوردی دورخستنەوەی لە پێناسی خانەوادەکەی بەڵگە نییە بۆ ئەوەی کە خودی ئەو زاتە ناخ و ڕوکەشی دوکەسایەتی جیاوازن و تەنها ئەوەی لە روخساریدا ئەیبینیت دەمامکیکە ، شەڕی براکوژی وسی و یەکی ئابیش دووبەڵگەی حاشا هەڵنەگرن لەسەر ڕاستی کەسایەتی بارزانی.
ئیمەیڵ: [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە