کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كریستیانەكانی كوردستان و پارتی و هەڵبژاردن

Wednesday, 25/09/2013, 12:00


كریستیانەكان و كەمایەتیەكانی دیكەی كوردستان، كە لە شارۆچكەی عەنكاوەی پارێزگای هەولێر و شەقڵاوە و كۆیە و دیانا و ئامێدی ئاكرێ و دهۆك و سلێمانیدا بڵاوبونەتەوە، لە مێژەوە پەیوەندیەكی برایانە و دۆستانەیان لەگەڵ موسوڵمانانی كوردستاندا هەیە هیچ كات كێشە و نیگەرانیان بۆ هاوڵاتیانی كوردستان دروست نەكردووە و هەمیشە پەیامی ئاشتی بوون لە كوردستاندا.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە هەندێك لە قەشە و قدیسەكانی كریستیان كەوتونەتە
ژێر كاریگەری ئیرادەی سەرانی پارتی و بنەماڵەی بارزانیەوە، ئەمەش وایكردووە كە لەكاتی هەڵبژاردنەكانی كوردستاندا ئیرادەو خواستی تاكی كرستیان مت بكرێت،
لەبەرئەوەی مەترانی گەورەی كرستیانەكان فەتوا ئەدات كە بە گشتی دەنگ بدەن بە پارتی. تا ئێرە لەوانەیە ئاسایی بێت بەوەی كرستیانەكان وەك مێگەلێك مەتران بە خواستی خۆی ئاراستەیان ئەكات و ئەوانیش خواستی كاكی مەتران بەجێ دێنن.
بەڵام ئەوەی نا ئاساییە ئەوەیە، كە كریستیانەكان و كەمایەتیەكانی دیكەی كوردستان یازدە كورسی مسۆگەریان لە پەرلەمانی كوردستاندا بۆ جێگیر كراوە كەواتە ئیدی ئەوان بۆ ئەبێت دەنگ بدەن؟
وەڵامی ئەم پریارە لێرەدایە ئەوان بە گشتی دەنگ ئەدەن بە پارتی.
كەواتە كریستیانەكان و كەمایەتیەكانی دیكەی كوردستان غەدر لە هاوڵاتیانی كوردستان ئەكەن یان راسترە بڵێین فێڵ لەتاكی كورد ئەكەن،چونكە ئەوان كە كورسیەكانیان مسۆگەربێت ئیدی دەنگدانیان مانای چییە.
من لێرەدا داوا لە هاوڵاتیانی كوردستان بیرمەندەكانمان پەرلەمەنتارە كانی كابینەی داهاتوو ئەكەم كە ئەم دۆزە یەكلایی بكەنەوە بەوەی یا ئەوەتا وەتا كریستیانەكان و كەمایەتیەكانی دیكەی كوردستان وەك هاوڵاتیەكی كوردستانی دەنگ بدەن بە كاندیدەكانی خۆیان و بە حەقی خۆیان كورسی بەدەست بێنن یاخود ئەو یانزە كورسیەیان بۆ جێگیر بكرێت بە و مەرجەی مافی دەنگدانیان نەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە