چاوشاركيه‌كانی شوان محمه‌د و كه‌مال ره‌وف له‌گه‌ل يه‌كێتی دا
Wednesday, 11/01/2012, 12:00
زۆر ده‌ترسم هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌رانی رۆژنامه‌و گۆڤاره به‌ناو سه‌ربه‌خۆكان ئيمه‌و مانان به گيل و گه‌مژه‌و بێ ئاگا بزانن، زۆر له‌وه‌ش ترساوم ئه‌وانه هه‌ست نه‌كه‌ن كه ئيمه‌و مانان باش سه‌رچاوه‌ی ئاوخواردنه‌وه‌كانيشيان ده‌زانن؟!
ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه ئاسايه ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه به ئاشكرا ره‌خنه بگرن سه‌رنج و تيبنی يه‌كانيان له ده‌سته‌ڵات بخه‌نه روو، هه‌رچه‌نده بۆ ئۆپۆزيسۆن گيڕه‌كه‌يان باش ناگۆڕن.. تا ده‌سته‌ڵات به خويدا بچێته‌وه.
وه‌لێ ئه‌وه‌ی منی گه‌يانده ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌م بابه‌ته بوروژينم.. دووروويی و به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستی و چاوشاركيكانی هه‌نديك به‌ناو سه‌رنووسه‌رانی رۆژنامه‌ی ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ..كه منداڵێكی ئه‌م شاره حه‌ياته ده‌زانيت ئه‌وانه چۆن و به چ شێوازيك ئه‌و گه‌مانه ده‌كه‌ن؟!
ئه‌وه‌ی سه‌مه‌ره بوو، چه‌ندين جار شوان محمه‌د و سه‌رنووسه‌ری ئاوينه و كه‌مال ره‌وف سه‌رنووسه‌ری هاولاتی كه به ئاشكرا گالته‌يان به رۆژنامه حزبيه‌كانی هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵات كردووه كه مۆديليان به‌سه‌ر چووه و خوێنه‌ريان نيیه و متمانه‌ی شه‌قام و خه‌ڵكيان له‌ده‌ست داوه، كه‌چی رۆژێك ئه‌م زاتانه پشتويانی كامل ئه‌وسافی ئۆپۆزيسۆن ده‌كه‌ن و رۆژێک دوای ئەوە چاوشاركێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌سته‌ڵاتدا ده‌كه‌ن.
له چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌م دوو رۆژنامەنووسەمان له‌كه‌ناڵه‌كانی يه‌كێتی بينی به‌شداريان له كردنه‌وه‌ی پيشنگايه‌كی فۆتۆگرافدا کرد، كه له‌يادی بیست ساڵەی ده‌ركردنی يه‌كه‌مين ژماره‌ی كوردستانی نوێ هاوشانی ئازاد جونديانی، كه چۆن دوای برينی قرديله‌كه چه‌پله‌يان بۆ ده‌كوتا.
له‌وانه‌يه به‌لای خه‌ڵكیيه‌وه نائاسايی بێت، وه‌ڵێ به‌لای منه‌وه زۆر ئاسایيه، وه‌ك بير خستنه‌وه‌ی خوينه‌ران.. چاك ئه‌وه‌تان له‌بيره كه شوان محمه‌د كاتی خۆی، كادريی مەڵبەندی سلێمانی يه‌كێتی بوو پيش ئه‌وه‌ش شیوعی بووه، با ئه‌مانه به ئاسايی ته‌ماشا بكريت!
شوان محمه‌د له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان زۆر هه‌وڵی دا (په‌روای)هاوسه‌ری بكريته په‌رله‌مانتاری سه‌ر ليستی گۆران دوای وه‌ی نه‌كرا له‌ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتدا دكتۆر به‌رهه‌می بينی و گێڕه‌كه‌ی گۆڕی!
له‌بيرمه له يادی شه‌هيد سه‌رده‌شت عوسمان له سليمانی دانيشتبووين شوان گووتی ئيتر ناكرێت هێرش بكه‌ينه سه‌ر ده‌سته‌ڵات ئه‌وانيش وجوديان هه‌يه و دكتۆر به‌رهه‌ميش پياويكی رۆشنبيره!
له ماوه‌كانی رابردووش ئه‌وه‌مان زانی په‌يوه‌ندیيه‌كانی شوان محمه‌د به زۆربه‌ی به‌رپرسانه‌وه تا كۆبونه‌وه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له دوكان ئه‌حمه‌د ميره دۆسته‌كه‌ی عيماد ئه‌حمه‌د و كه‌مال رئه‌وف دۆسته‌كه‌ی ئه‌رسه‌لان بايز و شوان محمه‌د دۆسته‌كه‌ی هه‌موويان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وان زياتر مجامه‌له‌ی تاله‌بانيان كردبوو..هه‌ر دوێنيش بوو، خه‌ڵاتی شه‌هيد سۆرانی مامه حه‌مه درايه عيماد ئه‌حمه‌د و ئه‌حمه‌د ميره‌شمان بينی وه‌ك ئه‌لبوم 12 وينه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی بڵاو كرده‌وه، وا ئەمجارەش وەکو عێراقی کامپینیان بۆ لاپاڵ عیراقچییەکاندا ناوی خۆیان ووسی، ئيتر بۆ دەبێت شه‌رم بێت ئه‌م چاوشاركێیه‌ی له‌گه‌ل خوينه‌ران و خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌یكه‌ن؟
بي تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن ئه‌و زانياریيانه‌شمان هه‌يه، كه چۆن چه‌ندين به‌لگه‌نامه‌ی گه‌نده‌ڵی حكومه‌ته‌كه‌ی نێچيره‌ڤان له‌لايه‌ن شوان محمه‌ده‌وه بۆ دكتۆر نوری عوسمان ناردراوه‌ته‌وه بۆ زياتر نزيك بوونه‌وه له نيچيری گه‌وره گه‌نده‌ل و دزه‌كه‌ی كابينه‌ی پينجه‌م
ئه‌وه‌شمان زانيوه چه‌ندين، به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌لی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌و بۆ خاوه‌نه‌كانی گێڕدراوه‌ته‌وه نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ناوی نێردراوه‌كه‌شيان ئاشكرا كردووه..
زۆر به‌داخه‌وه به‌مانه ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆيان ده‌ست به هەموو كونێكتا كردووه و ده‌يشيكه‌ن..
ئيتر با به‌س بێت چاوشاركێ كانتان ئێمه‌ش وورياين.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست