پرۆژه‌ی(چاو‌دێر ستی) له شاری هه‌ولێر- کوا خانووه‌که‌م؟- بابه‌ت / ئاگاداری
Wednesday, 07/11/2012, 12:00
بۆ به‌ڕیزان
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
بابه‌ت / ئاگاداری
من که ناوم له‌خواره‌وه نوسراوه خاوه‌نی خانوێکم له پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوونی( ، له مانگی 9/2010 گرێبه‌ستم کردووه و پێشه‌کی پاره‌که‌م داوه به بڕی (15000) دۆلار و قیستی یه‌که‌مم به بڕی (7500) دۆلار داوه، که بڕیار بوو ماوه‌ی دوو ساڵ پرۆژه‌که ته‌واوبێت.
ئێستا جگه له‌وه‌ی دوو ساڵ زیاتر به‌سه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته تێپه‌ڕیووه به‌ڵام تا ئێستا پرۆژه‌که ڕاگیراوه و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی راگرتووه به‌هۆی کێشه له هه‌ندێک گرێبه‌سته‌کان .
ژماره‌ی خانووه‌کانی چاو‌دێر ستی بریتییه له 188 خانوو که نزیکه‌ی 50 خانوو کێشه‌ی گرێبه‌ستیان هه‌یه ،به‌ڵام ته‌واوی پرۆژه‌که راگیراوه و هه‌موو ئه‌م خه‌ڵکه له چاوه‌ڕوانی ته‌واو بوونی پرۆژه‌که‌ن ، به‌ڵام ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌رجاره و به قسه‌یه‌ک به‌ڕێمان ده‌که‌ن و به‌ڵێنه‌کان جێبه‌جێ ناکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆکاره‌که ده‌ستنیشان بکه‌ن .بۆیه من ئیتر توانای چاوه‌ڕێکردنم نه‌ماوه ، لێره‌وه وه‌ک خاوه‌ن خانووێک له‌م پرۆژه‌یه که هیچ کێشه‌یه‌ک له گرێبه‌سته‌که‌ی مندا نیه ، ئاگاداری به‌رێزتان ده‌که‌م که دوای یه‌ک مانگ له ده‌رچوونی ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌داخول له‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌که‌ن و ده‌ست به دروستکردنی ئه‌م خانووانه نه‌کرێت ، ئه‌وا من له‌سه‌ر زه‌وی خۆم ئاگر له‌جه‌سته‌ی خۆم به‌رده‌ده‌م و هیوادارم هیچ که‌سێک نان به‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌خوات.
له‌گه‌ل رێزمدا
هێمن بابان
هه‌ولێر
7/11/2012
وێنه‌یه‌ک بۆ
* ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست