کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەڵەم كوژەكان بۆ واز ناهێنن

Saturday, 23/01/2010, 12:00


ئەوەى لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوودا لە سایتە جوانەكەى (كوردستان پۆست) دا دیم كە كەسانێكى ترسنۆك و دوژمن بە دەنگە ئازادەكان ویستویانە یەكێك لە قەڵەمە ئازاو بوێرەكەى دەڤەرى ئەنفال (سەباح على قارەمان) بڕفێنن و دواتریش بیكوژن، كۆلێك نیگەران بووم لەوەى دەسڵاتى كوردى لاى دەوڵەتانى دونیا بە وێنەیەكى جیاوازتر خۆیان پیشان دەدەن .بەوەى سەربەستییەكى تەواویان داوە بە ئەو ڕۆژنامە و دەنگە سەربە خۆیانەى كەڕەخنە دەگرن لە دەسڵاتى كوردى ،بەڵام بە پێچەوانەوە لە ناوەوەى كوردستان بە دواى ئەو دەنگە ئازادانەوەن بۆ ئەوەى هەرزوو لەناویان بەرن وەببنە پەندێكیش بۆ نەوەكانى دواى ئەوان كە بە دواى وتنى راستیەكان نەكەون و پەردە لە سەر چەندەها دزىو گەندەڵى هەڵنەدەنەوە كە لە لایەن دوو حیزبە گەورەكەى كوردستانەوە دەكرێت.ئەو حیزبانەى كە هەرچى سامان و پارەى كوردستانە دەچێتە گیرفانى بەرپرسانى ئەم دوو حیزبەوە و خەڵكى كوردستانیش لە زۆربەى خزمەت گوزارییە سەرەتایەكانى خۆى بێبەشە، كپ كردنەوەى چەندان قەڵەمى ئازاد لە كوردستاندا زیاتر ڕووى دەسڵاتى كوردى ناشیرین دەكات لە دەرەوە، ئەویش بە هۆى بوونى ئەو هەموو كەناڵ و دەزگا راگەیاندنە كە لە دەرەوەى كوردستانەوە هاتوون پاشان بوونى كومەڵێك ڕێكخراوى نا حوكمى كە ئەمڕۆ لە كوردستاندا كاردەكەن،ئەوەى لە ماوەى ڕابردوودا دەسڵاتى كوردى لە دژى قەڵەمە ئازادەكان ئەنجامى داوە وەك (كوشتن و لێدان و جەندان هەڕەشە بۆ سەر نوسەرە ئازادەكان) نیشانەى لاوازى دەسڵاتى یەكێتى و پارتى نیشان دەدات لە بەرامبەر كەسانێك كە داواى وەستاندنى هەرچى زووترى ئەو ناعەدالەتییە دەكەن كە ئەمڕۆ لە كوردستاندا پەیڕەو دەكرێت.بە جۆرێك ئەمڕۆ جیاوازییەكى زۆر هەیە لە نێوان ژیانى میللەت و بەرپرسان، لاى بەرپرسانى ئەم دوو حیزبە وایە نەهێشتنى ئەو دەنگە سەربەخۆیانە كە بە ئاشكرا دەنوسن لە كوردستاندا دەبێتە ڕێگەیەكى باش بۆ زیاترلوشدانى سامان و داهاتى كوردستان.بەڵام ئەى چى لەو هەموو نوسەرە نەبەردانە دەكەن كە لە پشتى سایتەكانەوە بە تایبەتى سایتە بوێرەكەى(كوردستان پۆست) بە ناوى خوازراوەوە دەنوسن لە ترسى ژیانیان بۆ ئەوەى دەستى دڕندەكانى ئەم دوو زلحیزبە نەكەون كە لە ماوەى ڕابردوودا بەرامبەر بە نوسەران كردیان بە نمونە (سۆرانى مامە حەمەو نەبەز گوران و سەباح على قارەمان و چەندان نوسەرى بوێرى تر) كە بەردەوام لە لایەن دەسڵاتى كوردییەوە هەڕەشەیان لە سەرە بۆ ئەوەى بەزوویى لەناویان بەرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە