کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرێ هەقمان نێە بترسین؟

Saturday, 01/06/2013, 12:00




 
 بەرئەنجامی  ناکۆکی و ململانیی بێ ی بەرەهەمی پارتە سیاسییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان، بۆتە هۆکاری ئەوەی رێژەیەکی بەرچاو لە  رێکخراوە مەدەنیەکان، نوسه‌ران و رۆشنبیران و چاودێرانی‌ سیاسی‌ و پەرلەمانتاران وهەڵسوڕاوانی حیزبە سیاسییەکان،! هەر لایەنەو بە شێوازێک رەخنە لە سیاسەت و کاروکردەکانی دەسەڵاتدارانى کورد بکرن ، ویرای ئەوانیش دەنگی نارازیی لە نێو شەقامی ناوچە جێناکۆکەکان، بەرانبەر بە ئەدای بەرپرسە ئیدارییەکان، کەلێن و کەموکوریەکان لە بوارەکانی خزمەتگوزاری، تەندروستی، پەروەردە، ئاسایش، جۆنیەتی جێ بەجێکردنی ماف و داواکاریەکانی کۆمەڵانی خەڵک لە زیاد بوندایە. بەرانبەر بەو هەموو رەخنانە، دەسەڵاتدارانى کورد لە بری پێداچۆنەوەو چاککردنی ئەو کەم وکوریانەی نواندویە لەمەر ئەو ئەرکە نیشتمانییەی لەئەستۆیدایە، هەمیشە پاساوی نالۆجێکی هێناوەتەوە بۆ خۆدەربازکردن.
  دەتواندرێت بگوترێت بۆچوونی زۆرێنەی دانشتوانی ناوچە جێناکۆکەکان، لەگەل سیاسەتی دەسەڵاتدارانى کورد یەکناکرنەوە!.
 ئەوەی لێرەدا دەمانەوی لێَوەی بدوێن، بەرئەنجامی هەڵبژاردنە لە ناوچە جێناکۆکەکان..
 دیارە هەڵبژاردن لە ئیراقدا بووە بە نەریت، واتا رێژەی بەدەستهێانان لە دەنگی دەنگدەر، دەتوانی بتگەینێتە دەسەڵات یان وەلاتبخا.
 
 نەتیجەی هەڵبژاردن لە پارێزگای دیالەو سەلاحەدین چیمان پێی دەڵیت؟ 
 
 وەک لە پێشتر ئاماژەمان پێدا دەسەڵاتدارانى کورد ئامادە نین دان بە هیچ شکستێکدا بێنن ، بەڵکو بەپێچەوانەوە بۆ هەر شکستی پاساوی هێناوەتەوە.
 یەکیک لەو باساوانەى کە حزبە دەسەلاتدارەکان لەم ماوانەى دوایدا  کردبووینە ئامانجیک بەرانبەر بەو گلەیی و گازندەو رەخنانەی لێیان دەگیرا دەیان ویست شکستەکان بخەنە ئەستووی ئۆێۆزیسیون ، بوونی فرە لیستی بوو! خۆشبەختانە لە هەڵبژاردنی 2013 دا ئەو پاساوەشیان بە دەستتەوە نەما، هەموو لایەنە کوردستانیەکان بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بوون، بەڵام مەخابن ئەم یەک لستیە نەبووە هۆی بەدەستهێنانی کورسی زیاتر، تاکو دەسەڵاتی کوردی لە حکومەتە مەحلیەکان جێگیربکا، بەڵکو بە پێچەوانەوە لەم هەڵبژاردنە بەشێک لەو دەسەڵاتەی بەدەسێیەوە بوو لەدەستی دەردەکرێت...
 بۆ نموونە لە پارێزگای دیالی کە خانەقین و سەعدیەو جەلەولاو زەرباتیەو بدرەو جەسان و جبارەو... دەکەونە سنووری ئەو پارێزگایە (تەنها ئەگەر بروانینە پێگەی خانەقین لەرووی ئابووریەوە پاش کەرکووک دێت واتا بە دووەم شار ئەژمار دەکرێت لە ناوچەی باکووری ئیراق. لە رووی پێگەی جوکرافیکەشیەوە وێرای ئەوەی سنورە لەگەل ولاتی ئیران لەهەمان کاتدا چەندین چالە نەوتی هاوبەش هەیە لە نێوانیاندا). ویرای ئەوەش
 سەرجەم لایەنە کوردستانیەکان نەک نەیان توانی ئەو کورسیانە بەدەستبینن کە پێویست بوو، بەڵکۆ رێژەیەک لەو کورسییانەی کە بەدەست کوردەوە بوو ئەویشیان لە دەست دا..
 بۆ نموونە
 رێژەی کورسی بەدەست هاتوو لە پارێزگای دیالە بەم شێوەیە بووە
 کورسی         ساڵ
 9        2005
 6        2009
 3        2013
 لە پارێزگای سەلاحەالدین یش بەم شێوەیە بووە
  کورسی              ساڵ
 8            2005
 2            2009
 1            2013
 
 واتا لە هەڵبژاردنی 2013 لە پارێزگای دیالە لە کۆی 29 کورسی تەنها 3 کورسی بەدەست هێناوە ئەمیش دەکاتە 10.34%. لە سەدا
 وە لە پارێزگای سەلاحەالدین یش (خورماتوو، حەمرینی سنووری کوردستان لکێندراوە بەم پارێزگایەوە)  لە کۆی 29 کورسی تەنها 1 کورسی بەدەستهێناوە واتا لە سەدا 3.45%. بەدەستهێناوە، ئەم رێژە کەمە لەدەنگهێنان بۆمان دەسەلمێنی بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ساڵانی پێشووتر، سەروی سەدا 60% کورسیەکانی لەدەست داوە، واتا دەسەڵاتی لەدەست داوە. ئایا ئەم بەرئەنجانە ئاماژە نیە بۆ جددیەتی ئەو رەخنانەی لە حکومەتی هەرێم دەگیرێ. 
 ئەی ئەگەر پارتە کوردستانیەکان بەردەوام بن لەسەر قاڵکردنی یەکتر، هەلخەلەتاندنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، خەریک بن بە ناکۆکی و ململانی بێی بەرهەم، لەجیاتی سەرنج راکێشان وبەدەستهێنانی دەنگی غەیرە کورد بۆ کورد، خەریکی لێکردنەوەو کرینی دەنگی کورد بن لە یەکتری،!! گەراندنەوەی خاک نەکەنە ئەولەویاتی کارەکانیان،و...هتد. دەبی نشتەجێبوانی ئەو ناوچانە چاوەروانی چ جۆرە پێشهاتێکی گوشندە تر بکەن!؟
 دیارە ئەو پێشهاتە بە حەزو دوعاو خەوبینین وچەپلەلێدان و گۆرانی و قسەی بریقەدار... ناسردرێتەوە !! بەڵکو کاتێک ئەو پێشهاتە گوشندەیە نامێنی کە حکومەتی هەرێم تێگەیشتبێ کە دەبێ بەدیهێنەری خۆشگوزەرانی و ئاسایش و رەخساندنی هەلی کارو پیادەکەری عەدالەتی کۆمەلایەتی بی وە دەبێ ئەو بەرژەوەندیانەی تەنها بۆ حزب دەکەرێتەوە  لەخۆی داماڵێ ... تەنانەت لەو کاتانەشدا کە رووبەرووی تەنگژەی سیاسی و ئابووریش دەبێتەوە نابێت دەستبەرداری خۆشگوزەرانی و ئاسایشی کۆمەڵانی خەلکەکەی بێت..
 .
 پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئەی ئەگەر ئەم حکومەتی هەرێمە بەردەوام بوو لەسەر گۆی نەدان بەو پێشنیارانەی خراوەتە پێشی وە ئەو رەخنانەی لێی دەگیرێت پشتگۆی بخات. کاتی هەلبژاردن لە کەرکوک ئەنجام درا کە ئەمرۆ هەموو دامو دەسگا هەستیارەکانی بەدەست کوردەوەیە دۆخی کەرکوکیەکان بەم هەموو دەسەڵاتەوە لەم ناهەموارییدایە ، ئەی ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام دراو ئەو دەنگانەی کە لە 2005 بەدەستی هێنابوو، نەی هێنێتەوە!!؟ دەبی حالی کەرکوکی یەکان بە چی بگات؟. ئەی لە پارێزگای موسل کە لە 2009 دا نۆ(9) کورسی بەدەستهێنابوو رێگای پێنەدرا بەشداربێ لە پێکهێنانی حکومەتی مەحلی، کاتی لەو رێژەیە کەمتر بەدەست بێنی دەبی کوردەکانی نشتەجێی پارێزگای موسل چی  چاوەروانیان بکات ؟.
  ئایا ئەم ڕێرەوەی حکومەتی هەرێم گرتوویەتە بەر بەرەو لە دەستدانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم نامان بات؟ ئەرێ هەقمان نێە بترسین؟
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە