چاوپێکەوتنی یواکیم مێدین لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵوم عەبدیدا


په‌یامێك له‌ گه‌نجانى تووڕه‌ى كفرى بۆ راى گشتى كوردستان

Saturday, 21/05/2011, 12:00



بى به‌ش كردنى كفرى له‌ بودجه‌ى هه‌ریمى كوردستان ئه‌و په‌یامه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌دات كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ساڵى دووه‌م وهه‌روه‌ها له‌ شه‌ش كابینه‌ى یه‌ك له‌ دواى یه‌ك وبه‌تایبه‌تى هه‌ردوو كابینه‌ى 5 و6 شارى كفرى به‌ به‌شێك له‌ كوردستان نه‌زانیوه‌.

ئێمه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ین كه‌ باب وباپیرانمان گیانى خۆیان به‌خت كرد له‌ پێناو ناوى كورد وكوردستان وئه‌وان ده‌یانویست ئێمه‌ له‌ به‌رى ره‌نج وخه‌باتیان بخۆین به‌ڵام مه‌خابن ئێمه‌ تووشى حكومه‌تێكى ناهاوسه‌نگ وناعه‌داله‌ت وفول گه‌نده‌ڵ بووین.

حكومه‌تى هه‌رێم 20 ساڵه‌ درۆ له‌ گه‌ڵ شارى كفرى ده‌كات وهیچ كاتێك كفرى وه‌ك به‌شێك له‌ حكومه‌تى كورستان نه‌زانیوه‌ بۆیه‌ به‌ ده‌گمه‌ن پرۆژه‌ى تێدا ئه‌نجام داوه‌ وهیچ كاتێك وه‌ك به‌شێك له‌ حكومه‌تى كوردستان نه‌بینیوه‌ بۆیه‌ ئێستا كاتى خۆیه‌تى به‌م حكومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌ بڵێن برۆ ده‌ره‌وه‌ تۆ شایه‌نى حوكمڕانى نیت له‌م شاره‌دا.

ئێمه‌ گه‌نجه‌ تووڕه‌كانى كفرى نائومیدین له‌ یه‌كێتى وپارتى چونكه‌ به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانیان كه‌ 20 ساڵه‌ له‌م شاره‌دا حوكم ده‌كه‌ن جگه‌ له‌ خزمه‌ت كردنى كه‌سوكاره‌كانى خۆیان هیچى تریان نه‌كردووه‌ وته‌نها خه‌ریكى كارى مشه‌خۆرى بوونه‌ به‌سه‌ر كفرى یه‌وه‌ بۆیه‌ ئێستا كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ بڵێن (أرحل).

پێ ده‌چى ڕاى گشتى كوردستان به‌ڵایه‌وه‌ سه‌یر بێت ئێمه‌ ئیستا هاتووینه‌ته‌ ده‌نگ وله‌ كاتى خۆپیشاندانه‌كانى ناوچه‌ى گه‌رمیان بێ ده‌نگ بووین بۆیه‌ به‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌ڵێن هۆكاره‌كان ئه‌مانه‌ن

1- ئێمه‌ دڵنیاین یه‌كێتى وپارتى ته‌نها به‌ راپه‌رین ده‌سه‌ڵات به‌جێ ده‌هێڵن ئێمه‌ش به‌ هه‌ردوو حزبه‌ زلحیزه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ چۆكتان پێ داده‌ین وشار به‌ده‌رتان ده‌كه‌ین وباره‌گاكانتان راده‌ستى میله‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

2- ئێمه‌ هیچ كاتێك ئۆپۆزسیون به‌ گشتى وگۆڕان به‌ تایبه‌تى به‌ نوێنه‌رى خۆمان نازانین چونكه‌ ئه‌ویش كۆپى ئه‌و دوو حزبه‌یه‌ له‌ فه‌رامۆش كردنى كفرى به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى شارى كفرى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان وعێراقیش هیچ نوێنه‌رێكى نیه‌ كه‌ ئه‌ندامى گۆڕان بێت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كادره‌ كۆنه‌كانى به‌شێكن له‌و نه‌هامه‌تیه‌ى به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا هاتووه‌، واتا باڵ باڵێن وعه‌شره‌تایه‌تى كه‌ هۆكاره‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى به‌رپرسانى(ی ن ك) كه‌ ئێستا به‌شێكن له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.

3- ئێمه‌ داوا له‌ ئه‌ندامانى پۆلیس وئاسایش وهه‌روه‌ها لیواى 3 پیاده‌ له‌ كفرى ده‌كه‌ین كه‌ بكه‌ونه‌ به‌ره‌ى میله‌ته‌وه‌ وله‌ دژى ئێمه‌ نه‌وستن وده‌ستى خۆیان به‌ خوێنى ئێمه‌ سوور نه‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ له‌وه‌ دڵنیاین كه‌ ئه‌وانیش بۆیان روون بوه‌ته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ ده‌ستى ئه‌نقه‌ست خزمه‌ت به‌ شاره‌كه‌ ناكات وبه‌دواى ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ى راده‌ستى حكومه‌تى عیراقى بكاته‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى قایمقامى كفرى له‌ رۆژنامه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ كفرى له‌ رووى ئیداریه‌وه‌ سه‌ر به‌ دیاله‌یه‌.

4- هه‌رچه‌نده‌ ئاینده‌ى كه‌ركوك هێشتا نادیاره‌ به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌وه‌ به‌ باشتر ده‌زانین كه‌ پاش وه‌ده‌رنانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ كفرى راسته‌وخۆ كفرى بخرێته‌ سه‌ر كه‌ركوك وبه‌شه‌ بودجه‌ى شاره‌كه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم 20 ساڵه‌ له‌ داهاته‌كه‌ى ده‌خوات له‌ لایه‌ن ئیداره‌ى كه‌ركوكه‌وه‌ سه‌رف بكرێت.

5- ئێمه‌ى گه‌نجى تووڕه‌ى كفرى كه‌سه‌ دڵسۆزه‌كانى نێو یه‌كیتى ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ شار شارى خۆیانه‌ وئه‌وان هه‌رده‌م به‌ڕێزن به‌ڵام شار ده‌كه‌ینه‌ دۆزه‌خ بۆ چڵكاو خۆر وماستاوچى وگه‌نده‌ڵه‌كان وله‌وباره‌وه‌ لیستى خۆمان ئاماده‌ كردووه‌ و ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دادگایه‌كى عادیلانه‌ ده‌كرێن وبه‌ سزاى هه‌قى خۆیان ده‌گه‌ن.

ئێمه‌ ماوه‌یه‌كى كورت ده‌ده‌ینه‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وپه‌رله‌مانى كوردستان بۆ جێ به‌جێ كردنى به‌رنامه‌ى بوژاندنه‌وه‌ى كفرى وبه‌ بیریان دێنینه‌وه‌ كه‌ پار ساڵ به‌ڵێنیان به‌ گه‌نجانى كفرى دا به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وانیش وه‌ك حكومه‌ت درۆیان له‌گه‌ڵ شاره‌كه‌ كرد. بۆیه‌ پشوو وهه‌ناسه‌ى ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ زۆر كورت بووه‌ ودڵنیا بن كه‌ رۆژه‌كانى ئێوه‌ له‌م شاره‌ كورتر ده‌بێ ئه‌گه‌ر خزمه‌ت به‌ شاره‌كه‌مان نه‌كرێت.


گه‌نجانى توووڕه‌ى كفرى
21-5-2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە