کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەژاد عەزیز سورمێ نە زەوى بازرگـــــــــــــانى لە شارەوانى وەرگرتووەو نە فرۆشتوویەتیشی

Thursday, 19/03/2009, 12:00


بە كوردى و بە كورتی لە وەلامی ئەو نووسینە بێ بنەمایە هەلبەستراوەدا دەلێین ، كە دەلێ نەژادى عەزیز سورمێ سەرنووسەرى خەبات لە رێگەى ئاسانكارى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێرەوە زەویەكى بازرگانى لە شارەوانییەوە وەرگرتووەو بە مەبلەغێكى خەیالی { 650 } هەزار دۆلار فرۆشتوویەتییەوە و بەناوى فلانی كورى فلانی كردووە ، هیچ بنەمایەكى نییەو فڕى بەسەر راستییەوە نییە ، ئەو ئاسانكارى و هەوڵی دیعایە بۆكردنەى كە گوایە نەوزاد هادى خواستوویەتى لە نەژاد عەزیز سورمێ بۆ بڵاوكردنەوەى هەواڵەكانى ئەو ، لەگەل رێزو حورمەتمان بۆ تێكراى دەزگاكانى راگەیاندن و میدیاكانى كوردستان كە بوێرانە خزمەت بە بزاڤی رۆشنبیرى و نەتەوەكەیان و هەقیقەت دەكەن ، نەوزاد هادى پێویستی بەوشتانە نییەو رۆژ نییە دیمانەیەك و دەرفەتێكى دەركەوتنى لەمیدیادا نەبووبێت و پێویستی بەو ماستاوساردكردنەوەو پیاهەلدانەش نییە .
خۆ كارو خزمەتیشی دیسانەوە دیارن بە هەر كەموكوریەكیشییەوە بووبێت ، كارو خزمەتى خۆى كردووە و خەلكیش ئەوەندە ساویلكە نین چاك و خراپ لەیەك نەكەنەوە تا میدیا بێت بۆرە پیاویان بۆ بكاتە رۆستەم .
دووبارە هەر ئەوەندە دەلێین كە ئەو قسەیە هەلبەستراوەو هیچ بنەمایەكى نییە و بلاوكردنەوەى ئەم جــــــۆرە بابەتانەش تەنها بۆ ناو زراندن و تەشەنەلێدانە .
لەگەل رێزماندا .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە