پەیامەکەی سەرۆک و حورمەتی منی هاولاتی
Saturday, 26/04/2014, 12:00
قڵیشایەوە
قەوما، ئەما قەوما ... ئەوەی قەوما نەک تەنیا لەزۆربەی زۆری ڕادیو، تەلەفزیون، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وەک تۆپ دەنگیدایەوە؛ بەڵکو کەمتر قسەکەرو نوێنەرو سەرۆکایەتی و بەرۆکایەتیەکی حزب ولایەنە((پەیوەندارەکان)) هەبوو کەلەبارەی ئەم هەواڵە نەئالاێتە تەقەکانی ئەو شەوەی بەردەم لقی چوارو شتێک نەفەرمووێ.
دیارە وەزعەکە زۆر خەتەربوو، ئەگینا چۆن بهرپرسى لقى چواری پارتى دیموکراتى کوردستان ههڵۆ ئهحمهد کورده دەفەرمووێ، دهزگا ئهمنییهکانى سلێمانى کهمتهرخهمن له پاراستنى لق....دواتر دەلیت "کاتژمێر 9ى شهو به ئاڵاى یهکێتی نیشتمانى کوردستانهوه 3 ئۆتۆمبێلى لاندگرۆزهر تهقهیان له بارهگاى لق کردووه". ئەگەر وانەبێت ئەوە چۆن بووهێشتا شڵەژاوی شەقامی سەهۆڵەکە هێوەر نەبووەوە دەست بەجێ پەرلەمانتارێکی لیستی زەرد ئاگری جەگەر هەلیدەگرێت و بە چەکیَکەوە دەگاتە بەردەم لقی چوار کەهیشتا زۆربەی زۆری خەلکی لەفلیمەکانی رامبۆدا نەبیت نەیانبینیووە، کەچی کاتیَک کامیرا کەنالیک رووی تیدەکات دەفەرمووێ ئەم شارە بێ ساحیبە...من (بەم چەکەی دەستم) دیفاع لە دیموکراسیەت هەلگرتووە... جانازانم ئەم بەریزە راستەخۆ ئەم چەکەی لە ژوری میوانخانەی پەرلەمانەوە هیناوە یان لە جبەخانەکەی گەرەکی ((بۆ احتیات))ەوە ؟!
دواتر خالق هەرمەپرسە، لەقائیمقامی سلێمانیەوە، تا لێپرسراوی مهڵبهندی 1ی رێکخستنی سلێمانی یهکێتی، تا لیژنهی ئهمنی سلێمانی ونوێنهری لایهنه سیاسیهکان، تا سهرۆکی دهزگای پاراستنو زانیاری ههرێم تا مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی.... هەموویان غەم و هەمی ئەم هەواڵە پەلکێشی کردبوونە مەیدانی ووتووێژو تەسریحات و کۆنگرەی ڕۆژنامەگەری... ئاخەر دیارە غەمەکە هەر زۆر گەورە بوو گەورە. دوور نەبوو عاقیەت بیَتە ئەو ڕۆژەی کە قەرەوەیسی تیاکوژرا، دەناچۆن سەرباری هەموو ئەمانە دواجار سەرۆکی حکومەتیش دینیتە سەرخەت و پەیام دەدات.
پهیامهکهی سەرۆکی حکومەت و حورمەتی منی هاولاتی
سەرئەنجام نیچیرڤان بەرزانی هەموو لایەکی دڵنیاکردەوە کە بارودۆخەکە بەتەواوی لە کۆنترۆڵدایەو، دەزگا ئەمنییەکان لەپۆلیس و ئاسایش لە سلێمانی راسپێردراون کە لێکۆلینەوەی جیدی لەو ڕووداوە بکەن، بۆ گەیشتن بە ئەنجامی لێکۆلینەوە لەو ڕووداوە و پاراستنی ئەمنییەتی خەڵکی سلێمانی. وە داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە دان بەخۆیان دابگرن...
بەلی گریمان ئەم پەیامەی بەڕێزیان نە پەرچەکردارە بۆ کەمڕەنگ کردنەوەی ئاماژەکردنەکەی لیپسراوی لق یەک بۆ کەمتەرخەمی دەزگا ئەمنییەکانی سلیمانی و نە هەوڵێکیشە بۆ شاردنەوەی سیمای میلیتاریانەی پەرلەمانتارەکەی پارتی... گریمان لە سونگەی غەمخۆری بەڕیَزیانەوە بوو بۆ ئاسایش وئەمنیەتی ژیانی خەلکی ئەم شارە. بەلام پرسیاریک کەبەرۆکی سەرۆکی حکومەت بەرنادات ئەوەیە هەرهەمان ئەو لقی چوارەی کە لەم ڕۆژانەدا بەهۆی تەقاندنی چەند فیشەکێک بە ئاسمانی بیناکەیدا، سێ ساڵ پێشتر لەسەربانی ئەم لقەوە چەکدارەکانی ئەم حزبە جەستەی ژمارەیەک لەمندالانی ئەم شارە خەڵَتانی خۆین دەکەن، کەچی ئێستەشی لەگەلدا بێت تەنیا یەک تاوانبار نەهیَرایە بەردەم دەدگا؛ ئەی دەکرێ بلین ئاخۆ پشکی منی هاولاتی لەم سیناریۆی عەدالەت و ئاسیشەدا چیە ؟
بمبوورە سەرۆک ئەگەر ئەوەیان لەسەردەمی دەسەلاتداریەتی ئێوەدا نەبووبێت، ئەی خۆ دەکرێ دیسانەوە ئەو پرسیارەیە بکەین و بڵین بەڕاست دیاریدەی لەخۆین هەلکیَشانی جەستەی ژیانی کوردستان وخنکان، تیرۆر، بێسەروشوینکردن، ناکرێ وەک یەکێک لە گەورەترین و قیزەونترین دۆسییە ئەمنیەکانی ئەم کۆمەلگایە لەبەرچاویان بگرین؟ جێی خۆیەتی لەم دەرفەتەدا بەڵیَنیَک کە بەیەکێ لە هەڵسوراوانی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان (بەهار منزیر)تاندا بیَهنینەوە بیرتان کە ئاخۆ پاش عەیامیک بۆ دۆسییەی ژنان چیتانکرد.
سەرۆک بمبوورە، ئەی مەگەر تیرۆری سۆرانی مامەحمە، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی و بریار حسین، بۆ خۆیان و خیزان و کۆلان و شارو کۆمەلگایان مەسەلەی ئەمنیەت وئاسایشی ئەم کۆمەلگایەیە، کەتائێستە لەنمایشی کۆمەلێک لیژنەی سەرنگونکەر زیاتر هیچ ڕونکردنەوەو پەیام وسزایەک بۆ ئەنجامدەرانیان بەدی ناکریَت. کەواتە دەبیَت پیَشمان سەیرنەبیَت کە بۆچووی کوردستان بووتە مەڵبەندی نائەمن بوونی شویَنی کارو سەرکارو کارفەرمایەک تائیستە پەلکیَشی دادگایەک ناکراوە، ئاخەر سەرۆک کارمەندیکی کارەبای کەلار لەهەمان ئەوساتانەی کە بەریزتان پەیامەکەتاندا کارەبا گرتی و بەسەر تەلی عەەموودی کارەباکەوە ووشک بووە تاخوین لە لەشیا نەما، بەلام ئەلهەق شانسی هیَنایی کە لە هەموو حزب و حکومەت ولایەنە پەیوەندارەکاندا تەنیا گۆشەی ڕۆژنامەیەک ویَنەکەی لەگەل هەواڵی مەرگیدا بلاوکردەوە.
ببوورە سەرۆک رەنگە ئەمەشیان باکگراوەندیکی میژوویتری هەبیت و تائیستە هیچ کام لە ئەجەندانی هەر حەوت خولەکەی رابدروی حکومەتی هەریم ریگە چارەیەکیان بۆی نەبووبیت. بەلام بەراست برینداربوون و گیان لەدەستدانی 19 کەس لە شاری کەرکوک و 13 رووداو لە شاری سلیمانی لە جەرگەی ههڵمهتهکانی بانگەشەی ههڵبژاردنی پاریزگاکاندا، ناکری لە خانەی ئەمنیەت و ئاسایشی ژیانی خەلکی ئەم کۆمەلگایەدا بەحساب بیت و سەرئەنجام بەدواچوونیک بکرێ بۆ ئەو دۆخە نامنەی کە خەلکی ئەم کۆمەلگایە تەنانەت بەهۆی بانگەشەی هەلبژاردن و بەرقەراربوونی دیموکراسیەتەوە دەبنە قوربانی .
ئەشتێ من بەهەڵەدا چووبم ئەوەی بەڕێزتان لەژێر تایتلی ئاسایش و ئەمنیەتی خەلکی سلیمانیدا باسی دەکەن، پێدەچێت زیاتر لەهەر شتێک مەبەست لە ئاشتی و ئاسایش وپیکەوبوونی پەیوەندی نیوان حزب ولایەنەکان و پاراستنی ئەمنیەتی ئۆرگان و بنکەو بیناو باڵەخانەکان بێت؛ دەنا بەڕاستی ناکرێ لەنێو ئاپۆرەی ئەم هەموو ڕووداو کارەسات وکوشتارو تیرۆرو ناعەدالیەتیەدا، سزای فایلدارانێکی کۆن ونوێمان بۆ بکەن بە دیاری؟ ناکرێ ڕۆژێک لەبەرامبەر بەم هەموو سووکایەتی و بێ بەهانیشاندانەی حورمەتی ئینسان و ئەمنیەتی ژیانی هاولاتیاندا، سەرۆکیَک لەنیو لیستی سەرۆکەکانی حزب و حکومەتدا بێت بڵێ ببوورن خەلکی کوردستان، ئەمنیەتی ئەم کۆمەلگایە یانی ئەمنیەت وئاسایشی ژیانی هاولاتیانی، نەک بیناو بالاخانەو بەرژىوەندی حزبەکانی !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست