بـارزانــیـەك گــەورەتــریـــن گـــەنـــدەلـــى لــە ســـۆران دەكـــات
Saturday, 16/01/2010, 12:00
جێگاى داخە ئەو روبارە خوێنەى كۆمەلانى خەلكى كوردستان رژا لەپێناو ئەمرۆ رزگارى گەلى كوردستان دواى ئەو ئازادیە و پاراستنى ئەزمونەكە خەلكەك لەپەناى دەسەلاتى بنەمالەى و خزمایەتى بونەتە مشەخۆر لەسەر گیانى خەلكى . محمد ێالح أرگۆشى بەرێوەبەرى پەروەردەى سۆران هەر تەنها لەبەر ئەوەى خزمى مالى یەكێك لەشێخەكانى بارزانە بۆماوەى (10) سالە بۆتە دێوەزمە لەسەر گیانى خەلكى دەڤەرى سۆران و رواندز و سیدەكان و خەلیفان. چەندین جار بە سەگ و خوێرى و ووشەى زۆر ناشیرین بەرامبەر مامۆستاو فەرمانبەر قسەى پێ ووتون . لەو (10) سالەش خۆى و كۆمەلە دزێكى ئەزموندار و تەدریب دراو بەبەرنامە بەسەدان هەزار دۆلار لەوانەیە لیژنەیەكى پاك بەدواچوون بكات دەگاتە ملیۆنان دۆلار لەو پەروەردەیە دزیویانە. رۆژنامەكان چەندەها بابەتیان لەسەر بلاوكردەوە بێ سوود بوو بەلام خوداى خەلكەكە گرتى خۆى لە هێلى سوردا. كێشەیەكى لەگەل شێخ شجیع بارزانى لێ دروست بوو خزمایەتیەكەى كەوتە مەترسى چونكە مالە شێخەكان ئەمە بەهێلى سور دەزانن لەبەر ئەوە لیژنەیەك بە بریارى سەرۆكایەتى هەرێم و حكومەت لەسەر پێك هات بەپێى زانیارى سەرچاوەیەك لە پەروەردەى سۆران كەخۆشى یەكێك لەوان بووە بانگ كراوە لەلایەن لیژنەكە پارەیەكى خەیالى لەسەریان ئاشكرابووە بەلام دەیانەوێ دێزە بەدەر قونە بكەن و لێ ى پێچینەوەى واى لەگەل نەكەن و بەبێ لێپێچینەوە لەو وەزعەو دزى وگەندەلیەى تێپەرێنن لەبەر ئەوە چەند پرسیارێك ئاراستەى حكومەتى تازەو د.بەرهەم ێالح دەكەین .
1/ئەگەر حكومەت بۆتەوە یەك حكومەت با ئەم دزە بدرێتە دادگا .
2/ئەگەر بەرهەم ێالح تواناى هەیە تەنها دۆسیەكە داوا بكات .
3/پەرلەمانى كوردستان لیژنەى نەزاهەى هەیە ئەگەر ئازان با داواى دۆسیەكە بكەن .
4/ئۆپوزوسیونى ناو پەرلەمان نازانین لەكوێ نوستون هەر تەنها داواى ئەنجامى لێكۆلینەوەكە بكەن بزانن چ تاوان بەرامبەر سامانى ئەم ولاتە و میللەتە كراوە .
لە كۆتایى لە لیستى كوردستانى ئەپرسین كوا شیعارى دژى گەندەلیتان....؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست