وه‌ڵێمێك بۆ پزیشکه پارتیه‌کی ڕووداو (د.ئیکرام حسێن)
Saturday, 20/10/2012, 12:00
یه‌کێك له کاره‌سه‌تاکانی ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌یه کاتێك پزیشكێکی دان یه‌ت و باسی نه‌خۆشی کۆلێرا ئه‌کات له رۆژانامه‌یکی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات!
ئه‌م پزشکی دانه پێش ئه‌وه‌ی بێت باسی هۆکاری بڵێوبوونه‌وه‌ی کۆلێرا بکات که سه‌رچاوه‌که‌ی ئاوه‌و وه‌زیری شاره‌وانی به‌رپسیاره که ئه‌مه هه‌رکه‌سێك ئه‌لفو بێی پزیشکی بزانێت ئه‌م ڕاستیا ئه‌زانێت.سه‌ڕاره‌ی ئه‌وه‌ش زۆر بێ شه‌رمانه هێرش ئه‌کاته سه‌ر پزیشکانی سلێمانی که ته‌نها چه‌ره‌سه‌رکردنیان له ئه‌ستۆیه نه‌ك پاکردنه‌وه‌ی ئاو!
لێره‌دا ئه‌م پزیشکه بێشه‌رمانه باسی خراپیاکانی نه‌خۆشخانه‌کانی سلێمانی ئه‌کات بۆ چه‌ند جارێك بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و گه‌نده‌ڵیانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولیێر بۆ ته‌نها جارێکیش باس بکات! که ئه‌وه‌ی جارێك ڕوو بکاته نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێر ئه‌زانێت که شتێك نه‌ماوه به ناووی که‌رتی گشتی هه‌ر که‌سێك تووشی بچوکترین نه‌خۆشی یان ڕووداو ببێت ئه‌بێت ڕوو کاته نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌کان و پزیشکی عه‌ره‌به‌کان که به ئاره‌زووی خۆیان پاره له خه‌ڵك ئه‌كێشنه‌وه ،من ناڵێم سلێمانی زۆر باشه به‌ڵێم به‌راورد ناكرێت به هه‌ولێر!بۆیه داوا له‌و پزیشکی دانه ئه‌که‌م با خۆی به‌راوردێك بکات له به‌ینی نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌و دوو شاره!
ئینجا دێته باسی سیسته‌می نیمچه تایبه‌ت که ئه‌م سیسته‌مه ته‌نهاو ته‌نها خه‌ڵكی که‌م ده‌رامات لێی سوودمه‌ند ئه‌بێت ،زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌میش نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌کان و پزیشکه پسپۆره‌کانن! بیانووی ئه‌وه ئه‌هێنێته‌وه گوایه وه‌زاره‌ت و حوکمه‌تی هه‌رێمی ئیفلاس پێکردووه !منیش ئه‌ڵێم پاره‌ی حوکمه‌ت بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆش نه‌بێت بۆچی باشه؟به‌ڵام پزیشکی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵێتی پارتی ئه‌مه‌ی پێ ناخۆشه‌و به هاوڵاتیانی ڕانابینێت له پاره‌ی بودجه‌ی خۆیان چاره‌سه‌ریان بۆ بکرێت.
پاشتر باسی ئه‌وه‌ئه‌کات که له سلێمانی خواردنگاکان سزادراون و داخراون که ئه‌م جێگای ده‌ست خۆشیه به‌ڵام ئه‌م پزیشکه نه‌ك ده‌ست خۆشی ناکات له‌م کارانه به‌ڵکو به هانه‌ی بێمانه‌ی بۆ دێنێته‌وه،به‌ڵێ له هه‌ولێره‌که‌ی تۆ هه‌ر چێشتخانه و مۆڵێك سه‌ر به‌رپرسێکه‌و هه‌رگیز ناتوانن دایان خه‌ن،به‌س بۆ دووکانی لا کۆڵانی بێ پشتوو پانه ئازان !من حه‌زم ئه‌کرد باسی ده‌رمانیشی بکردایه که چۆن ئێستا له سلێمانی سه‌ده‌ها ته‌ن ده‌رمانی نایاسی و ماوه به‌سه‌ر چوو له‌ناو ئه‌بڕێت و خه‌ریکه سلێمانی پاك ئه‌کرێته‌وه له ده‌رمانی خراپ له‌کاتێکدا له هه‌ولێر وه‌کو هیچ ڕووی نه‌دابێت زۆر به‌ی به‌رپرسه‌کانی تۆ بازرگانی به ده‌رمانه‌وه ئه‌که‌ن،ئه‌گه‌ر تۆ دژی گه‌نده‌ڵیت بۆ جارێك بوێره‌و باسی کێشه‌ی ده‌رمان بکه بزانم چۆن مووچه حیزبیه‌که‌ت ئه‌بڕن.
له‌کۆتایدا ئه‌موێت له کاکی پزیشك.بپرسم ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌ز به گه‌نده‌ڵی ناکات بۆ له ڕۆژێکدا دوو سه‌عات (9 بۆ 11) ده‌وام ئه‌کات و هه‌موو پشوه‌کانیش ده‌ی گرێته‌وه،واته له مانگێکدا ته‌نها (40سه‌عێت) ده‌وام ئه‌کات،هامان مووچه‌ی پزیشکه گشتیه‌کانیش وه‌ر ئه‌گرێت که زیاد لا (200 سه‌عات) ده‌وام ئه‌که‌ن،بۆیه تکا ئه‌که‌م چیتر که‌سی گه‌نده‌ڵ و سه‌ر به حیزبی ده‌سه‌ڵات باسی گه‌نده‌ڵی نه‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست