چۆن به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بوو به گه‌وره‌ترین ملیاردێر ؟
Monday, 14/07/2014, 12:00
ئه‌م راپۆرته لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی ورد و زانستیه
ئه‌م به‌ڕێزه كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیایه و دوو جۆر پاسپۆرتی هه‌یه یه‌كێكیان پاسپۆرتی به‌ریتانی و ئه‌وی تریش پاسپۆرتی دیبلۆماسی عیراق و ماوه‌یه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتی بوو له ئه‌مریكا و له ساڵی 2000 دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی پێدرا بكرێت به سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیداره‌ی سلێمانی ئه‌و كات گه‌ڕایه‌وه كوردستان. تا ئه‌و كاته به خه‌ویش بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه ببێت به خاوه‌نی ئیمپراتۆریه‌تێك له كۆمپانیا و پاڵاوتگه‌ی نه‌وت و باڵه‌خانه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك ، به‌ڵام هه‌ردوای روخانی رژێمی سه‌دام ئه‌م به‌ڕێزه به ناوی بانگهێشتكردنی سه‌رمایه‌داران بۆ سلێمانی و هاندانی سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ ده‌یان پارچه زه‌وی بازرگانی به نرخی 50 دۆلار و 70 دۆلار بۆ هه‌ر مه‌ترێك خسته سه‌ر ناوی چه‌ند بازرگانێك و هاوڵاتیه‌كی ئاسایی كه زۆر له خۆی نزیك بون (تۆماره‌كان له فه‌رمانگه‌ی تاپۆی سلێمانی هه‌ڵگیراون) به‌ڵام له ڕاستیدا خۆی خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی هه‌مو ئه‌و موڵكانه‌یه ، دیارترین ئه‌و موڵكانه‌ی كه باسی ده‌كه‌ین و هی خودی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحن ئه‌مانه‌ن:
-ته‌لاری سیتی ستار: كه پێشتر به‌نزیخانه‌ی عه‌قاری بوه و به ناوی وه‌به‌رهێنان ئه‌و شوێنه‌ی ته‌خت كرد و خستیه سه‌ر ناوی سه‌ر هاوڕێیه‌كی خۆی به ناوی عومه‌ر. ئێستا سوپه‌ر ماركێت و هوتێل و ریزه دوكانی هه‌یه ، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌شی كه‌سێكی نزیك له خۆیه‌تی و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هاتۆته‌وه. هه‌ر خۆی له رۆژی 24-11-2011 كردیه‌وه.
- ته‌لاری كوردستان مۆڵ و هۆتێل رامادا: ئه‌میش به‌رامبه‌ر ته‌لاری سیتی ستاره و له ته‌نیشت په‌رتوكخانه‌ی گشتی سلێمانی زه‌ویه‌كه‌ی له دوای روخانی رژێمی سه‌دام مه‌تری به 50 دۆلار (كه ئه‌و كاته مه‌تری زیاد له 2000 دۆلار مه‌زنده ده‌كرا) درا به بازرگانێكی نزیك له خۆی ، ئێستا پڕۆژه‌كه هی خۆیه‌تی و زۆربه‌ی پڕۆژه گه‌وره و بچوكه‌كانی خۆی نوسینگه‌یان له‌وێ بۆ دابین كراوه به خۆڕایی.
- كۆمپانیای بی پلان كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ناوی شێركۆ عابده و به‌رپرسی هه‌موو كار و بزنسه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه.
- ته‌لاری ساڵم له سه‌هۆڵه‌كه‌ی سلێمانی: ئه‌میش به هه‌مان شێوه زه‌ویه‌كه‌ی خرایه سه‌ر ناوی كه‌سێكی نزیك له‌خۆی ئێستا ته‌لارێكی له‌سه‌ر دروستكراوه كه دوكان و شوقه‌ی بازرگانی له خۆ ده‌گرێت.
- ته‌لاری تاوه‌ری قه‌یوان : ئه‌میش به‌رامبه‌ر باره‌گای رێكخراوه دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتی جارانه ، له‌به‌ر ئه‌م بینایه دوو قوتابخانه‌ی دێرینی شاری سلێمانی روخێنرا.
- كۆمپانیای قه‌یوان : هێنان و بردنی به‌نزین و نه‌وت و سوته‌مه‌نی ، له‌لایه‌ن خودی خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرێت و چه‌ندین پڕۆژه‌ی پێدراوه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی خۆی له حكومه‌ت.
- كۆمپانیای به‌ڕێز: ئه‌م كۆمپانیا له ناو شاری سلێمانی چوار شاری نمونه‌یی (كورد سیتی و لوبنان سیتی و دوانی تر) ، له چه‌مچه‌ماڵ ، رانیه ، كۆیه و كفری و چه‌ندین شوێنی تر شاری نمونه‌یی دروستكردوه كه زه‌ویه‌كانی به خۆڕایی بۆ دابین كراوه. به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ناوی یاسینه.
-پاڵاوتگه‌كان: به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆر به‌رهه‌م ئێستا 8 پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی هه‌یه له‌سه‌ر رێگای سلێمانی كه‌ركوك و كه‌ركوك هه‌ولێر كه ئه‌مه ناوی هه‌ندێكیانه ، بازیان ، ئه‌زمڕ ، هۆگر ، قه‌یوان ، دلێر. دوو له‌م پاڵاوتگانه رۆژانه 10 هه‌زار به‌رمیل به‌نزین و گاز به‌رهه‌م ده‌هێنن.
- له دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژی ماسته‌ر پلانی سلێمانی دانرا كه شه‌قامی سه‌د مه‌تری له تاسلوجه‌وه به‌ره‌و عه‌ربه‌ت به دامێنی گوندی هه‌زار مێردا تێده‌په‌ڕی ، به‌رهه‌م له‌و كاته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو 105 دۆنمی له‌و ناوچه‌یه داگیركرد بۆ ئه‌وه‌ی دوای ته‌واوبونی پڕۆژه‌كه قازانجی خه‌یاڵی لێبكات یان بیكات به شارێكی بازرگانی كه ئه‌مه خۆی باسی كردووه، ساڵی 2011ش دوای خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رای سلێمانی 35 دۆنمی به نرخی هه‌رزان له چه‌ند جوتیارێكی ئه‌و گوندانه كڕیه‌وه هه‌ندێكیان به زۆربوون ، ئێستا هه‌موی ته‌لبه‌ند كردوه و بیری ئاوی تیا هه‌ڵكه‌ندوه.
- به‌شێك له پڕۆژه‌ی ته‌لاره‌كانی فلۆریا سیتی له هه‌ولێر كه كاری تیا ده‌كرێت موڵكی به‌رهه‌من.
- قه‌یوان سیتی : شاری نمونه‌یی قه‌یوان سیتی له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی سلێمانی سه‌ر به كۆمپانیاكه‌ی خۆی كۆمپانیای قه‌یوان.
- كۆمپانیای نالیا و ته‌له‌فزیۆنی نالیا: پشكی 58%ی ئه‌م كۆمپانیایه كه گوندی ئه‌ڵمانی یه‌ك و دوو له خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ چاڤی لاند و چاڤی مۆڵ موڵكی به‌رهه‌من و به‌ڕێوه‌به‌رێكی بۆ داناوه به ناوی شاسوار. به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ش ناوی توانایه هه‌ر له‌لایه‌ن به‌رهه‌مه‌وه دانراوه.
- به‌رزایه‌كانی سلێمانی و قه‌یوان : له بناری ئه‌زمڕ و له ته‌واوبووندایه نزیكه‌ی 400 ڤیلا له خۆده‌گرێ
- جاف تاوه‌ر كه دوو تاوه‌ری 30 نهۆمین له سه‌ر رێگای سه‌رچنار ، یه‌كێك له تاوه‌ره‌كان ته‌واو كراون و هی به‌رهه‌من.
- كۆمپانیای دروستكردنی خشتی شۆسته له ناوچه‌ی پیشه‌سازی سلێمانی.
جگه له‌م پڕۆژانه به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه‌ی له حكومه‌ت نه‌ما ، كه‌چی ئێستا 78 كارمه‌ند و پاسه‌وانی مووچه له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن بێ ده‌وام كردن و پله‌ی زۆربه‌یان به‌رزه . هه‌روه‌ها له 112 پاسه‌وان و كارمه‌ند و راوێژكاره‌كانی پله‌ی به‌رزیان هه‌یه و مووچه‌یان له حكومه‌تی به‌غدا ماوه بێده‌وام كردن.
ئه‌مه به‌شێكن له موڵك و كۆمپانیا و زه‌وی و پاڵاوتگه و پڕۆه وه‌به‌رهێنه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح ، به دڵنیاییه‌وه كاری زۆر له‌مه زیاتریشی هه‌یه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست