کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكانى پەیمانگاى تەكنۆلۆجى هەولێر

Friday, 16/09/2011, 12:00




دواى ڕووداوەكانى 17 شوبات خوێناوى , سەرۆكى پارتى لە هەولێر دانى بەوە نا كەوا نا عەدالەتى هەیە وە داواى سێ چوار مانگى كرد بۆ چاك سازى كردن لە حكومەت ,بەلام زۆربەى لێپسراوان گاڵتەیان پێ هات و لەسەر كارى پێشینەى خۆیان بەردەوام بوون بێ ئەوەى تۆزێك سڵ بكەنەوە چونكە زۆر جارى تر گوێیان لەم جۆرە قسانە بووە . دواى ئەمانە ڕاگرى پەیمانگاى تەكنۆلۆجى هەولێر(د. ستار عوسمان) وەكو ئەواى تر هەر لەسەر هەمان رێبازى ڕاگرى پەیمانگاى تەكنۆلۆجى پێشو(د . مدحت سلیًمان) رۆیشت بەبێ ئەوەى گەندەڵى و ناعەدالەتیەكان كەم بكاتەوە .وە بگرە كەمێكیش پەرەى بە گەندەڵیەكانیش دا وەكو :
1. خولى فێر كردن و مەشق كردن لەسەر ئامێرى لابۆرى بابەتى (منزومات) بۆ وولاتى المانیا بۆ ماوەى 4 رۆژ , كە مامۆستاى بابەتەكە ناوى (عبدالجبار مجید)ە كەچى لە جیاتى مامۆستاى بابەتەكە لە 31 / 7/ 2011 تا 15 / 8 /2011 ئەمانەى خوارەوە سەفەرەكەیان بۆ ئەلمانیا كرد.
a. ڕاگرى پەیمانگا كە بە قۆپیە لەماستەر وەرگیرا و ناجح بو. تەنها وەك گەشتیار لەگەلیان بووە بەبێ ئەوەى هیچ بەشدارى لە خولى فێر كردن كردبێت .
b. مامۆستا برزۆ عزیز لە 1993 لە بغدا لە ماستەر فاشل بوو , پاشان لەسالًى 2009 لەبریتانیا بە 6 مانگ ماستەر وەرگرت ئێستا سەرۆك بەشە. تا ساڵى 2009 ئەندامێكى چالاكى یەكیەتى نیشتمانى بوو وە ئێستاش بە بیرو باوەر گوڕانخوازە (زاواى سردار عبدالكربمى كۆمیسیۆنى بالاى هەڵبژاردنەكانە) بەلام فۆڕمیكى پارتیش پر كردۆتەوە.
c. مامۆستا سالار احمد دەرچوى پەیمانگا بوو دواتر كۆلیٍژى بە 8 ساڵ تەواو كرد, بەلام لێپسراوى حزبى پەیمانگایە.
ئێستا ئامێرەكانى لابۆرەكە لە پەیمانگانە بەلام كەس ناتوانێت ئیشى پێ بكات .
2. لە میلاكى پەیمانگاى تەكنۆلۆجى هەولێر 36 ماستەر و 4 دكتورایە .
مامۆستا هەڤال احمد ئاكرەیى هەڵگرى برٍوانامەى ماستەرە لە كۆمپیوتەر , لە پەیمانگاى كارگێرى گواستیانەوە بۆ پەیمانگاى تەكنۆلۆجى هەولێر بۆ ئەوەى بكرێت بە سەرۆك بەشى (سارد كارى) (چونكە نابێت بادینى و حزبى لە هەولێر بێت بێ پلە و پایە) لە جیاتى مامۆستا تاریق كە هەڵگرى برٍوانامەى بكالۆریۆسە لە میكانیك (مامۆستاى یاریدەدەرە) . خۆ ئەگەر جەنابتان مەبەستان پسپۆرایەتیە ئەوا 3 ماستەرى پسپۆرى وورد لە بەشەكە هەیەبۆ ئەوانت دانەنا ؟؟؟ ئەى زۆر جار خۆت سەرۆكە فایلدارەكەت (د. كەوسەر عزیز) ناڵین (بادینى كەى كوردن)؟؟؟؟؟؟
وە سەرۆك بەشى كارەباش نزیكەى 7 مانگە نەخۆشە و هەڵگرى برٍوانامەى دبلۆمى بالایە بێ نازناوى زانستى وە دەتەوێت لاى بدەى بەلام چاوەرێ دەكەیت كە مامۆستا (حسین ابراهیم كە لە ماستەر وەگیرا لەسەر بەشى كركوك بۆ ئەوەى رێژەى مامۆستاى كورد لە كركوك زیاد بكات كەچى بەرێزیان لە هەولیًر دامەزرا) خزمەتى ببێتە ساڵێك و جێگیر ببێت ئنجا بیكە بە سەرۆك بەشى كارەبا. هەروەكو چۆن د. عدنان شهاب دواى ساڵێك دامەزراندنى و جێگیر بوونى یەكسەر كردت بە سەرۆك بەش ,كەچى كەس نازانێت دەچووى كام زانكۆی روسیا كۆنە , بەلام گرنگترین شتیش هەیە بۆ ئەم پلەیە بوو بە پارتى وەیەكسەر 15 ساڵیش خزمەتى ئەوروپا و كەنەداى بۆ ئەژمار كرا. وە ئێستاش لە دەستەى خوێندنى تەكنیكى كرا بە لێپسراوى پێش خستنى پرۆگرامى خوێندن . ڕاگرى پەیمانگە ئەگەر خۆت و سەرۆكى دەستە فاشل نەبن لەڕووى زانستى و ئیداریەوە چۆن ئەم پۆستە دەسپێرن بەم دكتۆرە نەزانە , لەبەر ئەوەى ئەگەر دەفتەرى دەرسەكەى تەماشا بكەن وە یان پرسیارەكانى تاقى كردنەوەكان ئینجا دەزانن ئەمەش لە خۆتان نەزان ترە شایانى ئەم پۆستە نى یە. بەلام دیارە كێ لە خۆتان نەزانتر بێت دەیكن بە لێپسراو بۆ ئەوەى لە فەرمانتان دەرنەچێت و نەڵێت ((نەو)).
3. مامۆستا (گەنجینە جلال) لە مانگى 10 /2010 قوتابى دكتۆرایە لە توركیا بەبێ مۆڵەت و لە هەمان كاتیش مامۆستایە لەپەیمانگا بە مووچەى تەواو , بەلام لە مانگى 6/ 2011 داواى مۆڵەتى خۆێندنى كرد و وەزارەتى خۆێندنى باڵاش رازى بوو كەچى مامۆستاى ناوبراو گووتى تا مانگى 10 /2011 دەست بەردار نابم (انفكاك) . ئەمە تەنها لەبەر ئەوەیە كە ئامۆزاى مامۆستا(فرزەند كمال)ە ئەویش یەكێكە لە ناوماڵەكانى د. كەوسەر عزیز بووە.
4. كاروان عوسمان كوڕە شەهیدى سەنگەرە باوكى لە راپەڕین شەهید كرا وە د. ستار عوسمان كردوویەتى بە چایەچى و سیارە شۆرى خۆى . بەلام مامۆستا پشتیوان كمال دبلۆمى بالاى هەیە (بە بێ نازناوى زانستى) وە باوكى (خیات بوو وە لەسەردەمى رژێمى احمد حسن بكر لەسەر پارەى قەلب (تزویر) لەسێدارە درا كراوە بە سەرۆك بەش ؟؟؟؟
جەنابى ڕاگر چیتر لە كۆبونەوەكان باسى دەست كەوت و ماندوو بون و زانست و حەق و ناحەق راستى و قانون مەكە چونكە هەمومان شارەزات بوین دەزانین هەموو قسەى بىً مانان و دوورن لە ناخت و تەنها لەسەر زارتە, وە دەزانین جەنابت لەگەل لایەنگرانى پارتیش دڵ رەق و بەكینەى هەروەكو چۆنكە (د. قیس كاكل)كە پاكترین و باشترین كادیرى ناوچەى زانكۆ بوو وە خەلكى شارى هەولێر بوو دەرتان پەڕاند بۆ شارۆچكەى دیانا (بۆ زانكۆى سۆران) لەبەر ئەوەى وەكو جەنابتانی نەدەكرد بۆ (د . سعدى برزنجى ...... ز).
لە كۆتاییدا یەك ئامۆژگاریت دەكەم بۆ ئەوەى تۆزێك ئاوى ڕووت بگەڕێتەوە هەر وەكو چۆن و فۆنت و كڵێشەى نوسراوەكانت گۆڕى بە هەمان شێوە ناوەرۆكى هەندێ لە نوسراوەكانیش بگۆڕە و لە جیاتى ئەوەى بنوسن ((بەپێ ى ئەوە دەسەلاتەى كە پێمان دراوە))تكام وایە بنوسن ((بەپێ ى ئەوە ئەمرەى كە پێمان كراوە)).


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە