کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەحمەد تەنزیلاتى باوكى هێمن هەورامى پیاوەكەى پاراستنى بنەماڵە نموزەجێكى پڕخیانەت!

Monday, 25/01/2010, 12:00


ئەوەى ڕۆژێ لە ژیانیدا جاسوسى كردبێ، هەرگیز ناتوانێ تەركى بدات، ئەحمەد تەنزیلاتى باوكى هێمن هەورامى پیاوەكەى پاراستنى بنەماڵە نموزەجێكى پڕخیانەت!
یەكێ لەو ئینسانە خائین و جاسوسانەى هەڵەبجەى شەهید لە سەردەمى ڕژێمى بەعسدا، كە دە ئەوەندەى مەفرەزەخاسەكانى وەك حەمە كەریمى خولە گێسكەو عوسمانى عەلەچەتوون و ڕەشەى ساڵحە زیانى بۆ خەڵكى سنوورى هەڵەبجەو هەورامان و خورماڵ هەبوو، ئەویش ئەحمەد تەنزیلاتە، كە باوكى هێمن هەورامى ئەندامى باڵاى دەزگایى پاراستنى پارتى یە!
بەڵام ئەحەمەد تەنزیلات زۆر بەوریایەوە فێڵبازى و خشكەیەوە كارى بۆ معاونیەتى ئەمنى هەڵەبجە دەكردو پەیوەندى ڕاستەو خۆى بە نەقیب كەریم ئەلجبوریەوە هەبوو، ئێمە ئەو كات نەماندەزانى كە ئەحمەد تەنزیلات كارى سیخوڕى و تەقریرنووسنى بۆ دەزگاكانى ڕژێمى بەعس لە هەڵەبجە لە ئەستۆ گرتووە، تا ئەو كاتەى شارى هەڵەبجەو دەوروبەرى بەر كیمیاوى بەعس و عەلى كیمیاوى كەوتوو، كاتێ ئاوارەیى ئۆردوگاكانى دزڵى و شۆێشەو سەریاس و كامێران و دێگولان بووین، لەوێ ڕۆژانە پاسداران و ئیتڵاعاتى ئێرانى پلە دارەكانیان ئۆردوگاكانیان بەسەر دەكردەوەو لەناو ئاوارەكاندا خەڵكیان هەبوو زانیارى دەدایە ئێرانیەكان، بەتایبەتى لەسەر بوونى جاش و ئەمن و جاسوسەكانى حزبى بەعس و پیاوخراپانى هەڵەبجە!
یەكێك لەوانە كە خەڵكى زۆر ڕێزى دەگرت و هیچ زانیاریەكیان لەسەرى نەبوو بە پیاوێكى دوانزە سوارەی مەریوان خۆى ناساندبوو، ئەحمەد تەنزیلات بوو، كە دواى 12 ڕۆژ لەلایەن نەقیب كەریم جبوریەوە ئیعترافى لەسەر كرابوو، كە لە ساڵى 1974 وە وەك عەریفى ئەمن مووچەى هەبووە تا ئەو كاتە هیچ كەسێك لەو شارە قوربانیدەرە زانیارى تێوەگلان و سیخورى ئەحمەد تەنزیلاتمان نەبوو، بەڵام نەقیب كەریم جبورى باسى 3 ڕوداوى كردبوو كە بەهەوڵى زانیاریە دروستەكانى ئەحمەد تەنزیلات توانویانە پیلان دژى خەڵكى هەڵەبجە دابنێن و نەهێڵن سەركەوتووبن: ئەوانەش
لەساڵى 1974 تا 1975 لەو ماوەیەدا هەفتانە ڕاپۆرتى خۆى گەیاندۆتە سلێمانى لەسەر وەزعى شۆرشى ئەیلۆل و هێزەكانى زمناكۆو خەبات!
لە ساڵى 1987 لە بۆردومانكردن و خاپۆركردنى و كپكردنەوەى خۆپیشاندانەكانى گەڕەكى كانى عەشقان ، كە چەندین كەسى تیا شەهید كراو چەندینیش بێسەروشوێن كرا، كە ئەحمەد تەنزیلات ڕاپۆرتەكانى گەیاندبووە معاونیەتى ئەمنى هەڵەبجەو ئەوسا والى عەلە بامۆك كە پیاوێكى ڕژێم ولە عەشیرەتى نەوڕۆڵى بوو ، لەبەر ئازایەتى كەس نەیدەویرا توخنى بكەوێت، چەند جارێك ئەو باسى ئەحمەد تەنزیلاتى كردبوو كە دەستى لەگەڵ ئەمنى هەڵەبجەدا هەیە بەڵام كەس باوەرشى نەكرد تا دەستگیركردنى نەقیب كەریم لە ئۆردوگا!
وە لە ڕۆژى 6 ئادارى 1988 دە ڕۆژ پێش كیمیاویەكە تەواوى زانیاریەكانى بوونى پێشمەرگەو نەخشەو پلانەكانى گەیاندبووە ناو ئەمنى هەڵەبجە، بەڵام بێ سوود بوو چونكە نەخشەكە زۆر لە عەقڵى جاسوسێكى وەك ئەحمەد تەنزیلات گەورەتربوو!
ئەحمەد تنزیلات هەمیشە خۆى بە پارتى یەكى دڵسۆز نیشاندابوو لەبەر بێئاگایى ڕێكخستنەكانى پارتى ئەحمەد تنەزیلات هەموو زانیاریەكانى دەگەیاندە ئەمنى هەڵەبجە!
چەند جارێك ڕێكخستنەكانى كۆمەڵەى ڕەنجەدەران هەوڵى سزادانیان دابوو بەڵام پارتى خۆى كردبووە خاوەن!
ئەوەتانێ ئەمڕۆش مووچەى ئەندامێكى باڵاى كۆمەڵایەتى گشتى پارتى بۆ براوەتەوە!
چونكە باش كوڕەكەشى پێگەیاندووە، هێمن هەورامى تالە زانكۆى سلێمانى بوو دژى پارتى كارى دەكردو تا ئەوەى لە چەندین بەیانامەدا تەوقیعى ئەو بڵاودەكرایەوە خۆى وەها نیشاندەدا كە پشتیوانى گەریلاكانە، لە دوایدا وا دەرنەچوو !
لە دواى 31 ئاب خۆى گەیاندە هەولێرو بە هۆى ماستاوچێتى و بەكارهێنانى قۆربان قۆربان خۆى خزاندە ناو لقى 12 لاى محێدین رەحیم بەڵام چونكە محێدین رەحیم كارى لە دەزگاى پاراستنا كردبوو لە ئەمریكا ژیانى بەسەر بردبوو، باش هێمن هەورامى خوێندبوەوەو بە ستافەكەى گووتبوو ڕۆژێك دەبێ هێمن بەم موجامەلەو ماستاو خەستكردنەوەیە خۆى دەگەیەنێتە ناو دەزگاى پاراستن و ئەوەبوو تا محێدین ڕەحیم لە ژیاندابوو هێمن هەورامى پیاسە كردن پیشەى بوو!
دواى كوشتنى محێدین ڕەحیم نورى حەمە عەلى كرایە بەرپرسى لقى 12 ئەویش چونكە لادیەكى نەخوێندەواربوو هەر حەزى بە ماستاو مجامەلەو قۆربان دەكردو، وهێمن هەورامیش شارەزایى ئەو دیاردانەبوو، كردیە ئەندام ناوچەو هەموو كاروبارى هێمن تەقریر نووسین بوو لە كادیران و ئاوارەكانى سنورى لقى 12 و كارى وەك باوكە جاسوسەكەى ملشكاندنى هەژاران و خەڵكى بەدبەخت و ئاوارەكانى هەورامان و هەڵەبجەبوو، نورى حەمە عەلى وەها لێكرد بەیەك مانگ كردى بە دوژمنى هەموو ئاوارەو كادیرانى سنورى لقەكەى!
تا كۆبوونەوەكەى ساڵى 2001 كە لقەكانى پارتى لەگەڵ مەسعود بارزانیدا كۆبونەوەیان دەبەست، و لە كۆبوونەوەى لقى 12 لەبەر دەمى مەسعود بارزانى بە كۆمەڵێك داڕشتن و تەسروفاتى كۆیلەیى و خۆ بەكەمزانین خۆڵى كردە چاوى مەسروور بارزانى بەرپرسى دەزگاى پاراستن و لەوێدا تەرحى ڕۆژنامەیەكى بەناو ئەهلى كرد بۆ دژایەتى ڕۆژنامەى هاوڵاتى و ئەوانیش تەبەنى پڕۆژەكەیان كرد بەناوى 0 جەماوەرەوە) و دواتر هەر خۆى نەخشەكێشى هێرشەكان بوو بۆ سەر یەكێتى و جارجارەش سەرانى پارتى دوور لە بنەماڵەى دەكردە ئامانج و ڕۆژانە تەقریرى لە هەموو كارمەندو رۆژنامەنووسەكان بۆ پاراستن بەرزدەكردەوەو هەفتە نەبوو 2 تا 3 كارمەند وازهێنانى خۆیان بەرزنەكەنەوە!
هەر ئەو ستافەى جەماوەر بە ڕێنمایى هێمن هەورامى گۆڤارى هەڵبوونیان دەركردوەو دواتریش بۆ دژایەتى توندى دەزگاى زانیارى و كۆمپانیاى وشەو بە تایبەتى دژایەتى نەوشیروان مستەفا گۆڤارى سڤیلی یش دەردەكات و ئێستاش بەنیازە گۆڤارى گۆڕین بۆ میقداد شاسوارى دەربكات و كە لە بودجەیى كوردستان راپۆرتى جاران كە ئێستا ڕاگیراوە ئەو گۆڤارە بۆ میقداد شاسوارى دەردەكەن، تا گۆرانخوازانى سەر بە بزووتنەوەى گۆران و یەكێتى هەڵبخەڵەتێنن و فێڵیان لێبكەن، تا بە ناوى گۆڕینەوە خەڵكى بزانن سەر بە گۆڕانى گردەكەیە!
هێمن هەورامى بە هۆى ئەوەى وەرگێڕێكى بلیمەتە لە زمانى گینگلیزیدا، ماوەیەك وەرگێڕى هارى شووت فەرماندەى مەدەنى ئاوەدانكردنەوەى ئەمریكیەكانبووە، كاتێ پارتى بە تایبەتى فریاد بارزانى هەستى كرد، كە هێمن خەریكە دەبێتە جاسوسى سى ئاى ئەى ئەمریكیەكان گویان باداو بە پارەو سەیارەو خانوو و پاسەوان مەشغوڵیان كرد تا بیخەنە داوى پاراستنەوەو لەو ڕۆژەوە ئەندامێكى ڕەزا گرانى پاراستنە لە سەڵاحەدین و لەوێش ئەوەندە تەقریرى لەسەر پارتیەكان بەرزكردۆتەوە بە درو بوختان و چەواشەكارى بنەماڵەى پاراستن نەك لەلاى مەسروور بارزانى بەڵكو لەلایەن ئەندامان و كادیرانى ئەو دەزگا ئەمنە هیچ حسابێكى بۆناكەن، تەنها وەك وەرگێرێك بەكارى دەهێنن، وەك سەرچاوەكان باسى دەكەن گەر ڕۆژێك كەسى دەست نەكەوێ لەسەرى بنووسێ ئەوا تەقریرێك لەسەر باوكى بۆ پاراستن بەرز دەكاتەوە!
بەراستى كەریم ڕۆژ و نەسرەدین هەورامى و عابید سان ئەحمەد و عەلى تۆفیق هەمیشە كە هێمن هەورامى دەبینن، پێدەڵێن وەجاغى باوكت ڕۆشن كردۆتەوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە