کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى نارەزایی بەشێك لەرۆشنبرو مامۆستایان و قوتابیانى ناحییەى سنگاو بۆسەرجەم دەزگاكانى راكەیاندن

Sunday, 12/09/2010, 12:00




ئاشكرایە بەهۆی نەبوونی دیموكراسییەكی راستەقینە لەم وڵاتەدا، هەمیشە بەیاننامەو ناڕەزاییەكان لە گۆشەنیگای بەرپرسەكانەوە، ئیهتیمامی جددیان پێ نەدراوەو پەراوێزخراون، لە گەڵ ئەوەشدا تەنها رێگەیەك بۆ ئەو دەنگە قەتیسكراوەی لە خوارەوە موبتەلا بووە بەدەست ناعەدالەتی و گەندەڵییەكانەوە، لە پشووی هاوینی ئەمساڵدا، بەهۆی چەند كێشەیەكی چاوەڕوان نەكراوەوە، لە قوتابخانەو خوێندنگای ناحیەی سەنگاو، ناچاری كردین كە وەكو كۆمەڵێك لە رۆشنبیرو مامۆستاو قوتابیانی ناحیەكە هەستین بە دەركردنی بەیاننامەیەكی ناڕەزایی، بۆ ئاگاداربوونی سەرجەم لایەنە بەرپرسەكان و تەواوی هاوڵاتیان، وە داواش لە جەنابی بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، بەڕێز مامۆستا ئاكۆ دەكەین كە رونكردنەوەی بەرێزى لە بەرامبەری كێشەكە رابگەیەنێت، كە ئەو كێشانەیش دەتوانین لە دوو خاڵدا كۆى بكەینەوە.
یەكەم: مانگێك بەر لە دەركردنی ئەم بەیاننامەیە قوتابخانەی دواناوەندی سەنگاو لە لایەن دەستێكی نادیارەوە بەشێوەیەكی زۆر ناشرین سەرجەم كەرەسەتەكانی ئیدارەیان شێواندبوو بەسەر یەكداو هەموو نووسراوەكانیشیان دڕاندبوو، ئەمە لە كاتی خۆیدا لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە بڵاوكرایەوە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە ئەوەیە كە حكومەت هیچ بەدوادا چوونیكى جدى بۆنەكرد، بۆیە لە رێگای ئەم بەیاننامەیەوە، ئێمە وەكو دەستەی رووناكبیری و خوێندكارانی ئامادەیی و مامۆستایانی قوتابخانەكە رایدەگەیەنین ئەگەر وەڵامێكمان نەبێت، ئەوە لە سەرەتای دەوامی ئەمساڵدا مانگرتن رادەگەیەنین.
دووەم: شەوی 3/9/2010، دوای نوێژی عیشا، بەڕێوەبەری قوتابخانەی بنەڕەتی سەنگاو، بەناوی (ع، ح) لە كارێكی زۆر ناشرین و قێزەوندا دوور لە هەر كردارێكی مامۆستایانە، بەهۆی دەمەقاڵەیەكی بچوكەوە، بە بەرد هەڵیكوتاوەتە سەر پاسەوانی قوتابخانەكە، كە پیاوێكی بە تەمەن و ریش سپییە، وەكو دڕندەیەك دەكەوێتە گیانى و لێیدەدا، دوای ئەوەی پاسەوانەكە سكاڵا لە پۆلیسی سەنگاوو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ تۆماركرد، دواجار ئەم كێشە ناوازەیە لە رێگای سوڵحی عەشایەرییەوە چارەسەركرا، بەڵام هەیبەت و شەخسیەت بۆ قوتابخانەكە نەگەڕاوەتەوە، بۆیە ئێمە وەكو كۆمەڵێك لە رووناكبیرو مامۆستاو قوتابیانی سەنگاو، داوا لە بەڕێز مامۆستا ئاكۆ دەكەین كە روونكردنەوەی پێویست بدات و ئیجرائاتی پێویستیش لە گەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەكەدا بكات، تاوەكو كەسی دیكە جورئەتی دووبارەكردنەوەی ئەو جۆرە كردارە قێزەونەی نەبێت، كەبروایش ناكەین ئەو كەسەى وەكو مرۆڤ هەلسوكەوت بكات كردارى واى لێناوەشێتەوە.

بەشێك لە رووناكبیرو مامۆستایان و قوتابیانی سەنگاو
11/9/2010
ناحییەی سەنگاو
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە