کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


زانیارى دەستپێكردنەوەى خۆپیشاندان..تكایە جەماوەر هاوكارو ئاكاداربن

Sunday, 18/09/2011, 12:00





ماوەیەكە لێرەو لەوێ خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئەبینرێت،بەڵام گڕوتینى ئەوتۆى پێوە دیارنییە،ئێمە لەگەڵ ئەوەى پەرۆشى ماف و داخوازییەكانى شەقام و خەڵكى ناڕەزاین،لەهەمان كاتدا بابەتى نەتەوەییى فەرامۆش ناكەین.
بۆیەش ژمارەیەك ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەوانى دیارو هەندێك لە پێشمەرگەى دێرین،گردبونەوەیەكیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەى بزانن چۆن خۆپیشاندان دەست پێبكەنەوە،،چۆن دوو سەرۆكە خاینەكە لە گۆڕ بنێن.وە چۆن جەللادەكانى یەكێتى كە هەموویان بەرپرسی ئەمنین و هەڕەمەكین..بخەنە كونەوە.وە چى بكەن تاوەكو نەكەونە ئەو هەڵانەى كە پێشووتر كراوە.ئەم خەم و دەستپێكە گەورەیەش،ئەو كەسانە دەیگرنە ئەستۆ كە ڕۆشنبیرى و شارەزاییەكیان لە واقیعى شەقام و گەمەكانى دەسەڵات و ئۆپۆزسۆن هەیە،،وە ئەو كەسانەن كە لەماوەى ڕابردوودا دەسەڵات ئەوپەڕى ئیستفزاز و تەعامولى خراپى لەگەڵ كردوون.بۆ ئەم مەبەستە هەفتەى پێشوو لە كۆبونەوەیەك لە ریستۆرانتى كۆردۆنیا-تەنیشت كتێبخانەى گشتى بەسەرپەرشتى و پرس و ڕاى میدیا و ژمارەیەك ڕۆژنامەوانى ئەهلى ئەنجامدراوە..بنەماى كۆبونەوەكەش لەسەر پێشنیارو بەرنامەى (بەهرۆز جەعفەر) ى ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى میدانى ئازادى و كە هاوكات نووسەریشە..ئەم كوڕە پێشتر یەكێتى بووە،،لە كۆنگرەكەى پارەوە لەگەڵ حاكم قادرو ژمارەیەك بەرپرسى ترى یەكێتى تووشى ناكۆكى هاتوون.بۆیەش چەندینجار پەلاماریانداوە.هەر بۆیەش لە (17) ى شوبات دیسان گیرایەوە.یەكێك لە بەشداربووەكان كە (م،ت) یە ،ووتى : " داوامان لە (10) كادرە باڵا دەست لەكاركێشاوەكەى یەكێتى و تەواوى میدیا كردووە هاوكارمان بن..هەر لە سەر ئەم بنەمایەش نوسەرو ڕۆژنامەوانى ناوبراو ووتى" بەهرۆز" پێی ووتوون ئاگاتان لە خۆتان بێت،بە تەلەفۆنەكانى خۆتان قسەمەكەن..بۆیە مەترسن و كاربكەن تەنانەت لەسەر حیسابى هەندێ بابەتى قەومیش بێت چونكە ماوەیەكە تا ئەمانە ملیان ئەشكێنن و ئەڕۆن دوایی بەدەستدێتەوە,,ئەمانە بیست و یەك ساڵە غەدر و لەم گەلە ئەكەن و ئاسایشى ئەم ناوچەیە تێك ئەدەن لە هەموو روویەكەوە زیان بەنەتەوەیەك ئەگەیەنن.لەم سۆنگەیەوە پێویستە كاربكەین بۆ دەستپێكردنەوەى خۆپیشاندان لە هەموو كوردستان لە دهۆكەوە بۆ خانەقین.وا داواش لە هەموویان ئەكەین زوو بێنە شەقام تا یەكئەگرین.دەستخۆشیش لەوانە ئەكەین كە دەستى یان پێكردووە.
هەر بۆیەش داواكارین لە هەموو شەقام و جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان،ئەگەر جارى پێشوو لەسەر هەندێك بابەت سازشتان كردووە یان تەجروبەى ئەم كارەتان نەبووە،با ئەمجارە بەهەموومان ڕابپەڕین و ئەمانە وەدەرنێین،ئەمەش پێویستى بەهاوكارى هەموومان هەیە.ڕاپەڕن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە