له عه شیره‌تی ســــــیانــهوه بۆ دکتۆر که‌مال میراوده‌لی
Saturday, 04/07/2009, 12:00
سلاو ...
به‌رێز دکتۆر که‌مال میراوده‌لی ، ئێمه کۆمه‌لێک له بنه‌ماڵه ناسراوه‌کانی عشیره‌تی سیان له ده‌شتی هه‌ولێرو له هه‌ولێر ، ههمامومان بریارمان دا‌و هاوده‌نگین له سه‌ر پێدانی ده‌نگه‌کانمان به به‌رێزتان وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ، چونکه ئه‌م پۆسته به شایه‌نی پیاوێکی چاکسازو گۆرانخوازی وه‌ک جه‌نابتان ده‌زانین ، ئێمه زۆر خزمه‌تمان به شۆرشی ئهیلولو شۆرشه‌کانی کورد کردیه ، به سه‌رکردایه‌تی کردنی ئهوشۆرشو خه‌باته پیرۆزانه له ناوچه‌کانی کوردستان و له ناوچه‌کانی خۆمان له ده‌شتی هه‌ولێر و بناری قه‌ره‌چوغ و ده‌شتی هه‌ولێر به مال و به کورو باوک‌و باپیر و به سهروهتو سامان و به خوێنی رۆله‌کانمان به ئه‌شکه‌نجه‌ی شیرهپیاوهکانمان له زیندانه‌کانی به‌عس خزمه‌تمان به شۆرش کردووه ، به‌لام بۆ ئه‌م رۆژه‌مان نه‌کرد که ئێستا تێی داین که جاش‌و مسته‌شارو تورکمانی به‌عسی له‌سه‌ر حکوم بن و له ئیداره‌ی دهولهتبن ئێمه‌ش ته‌همیش بکرێنن وه‌ک ئه‌وه‌ی که خیانه‌تمان کردبێت و ئه‌وان کوردایه‌تیان کردبێت ،
ئێمه هه‌موو له‌گه‌ڵتین دلنیابه که ده‌نگێکی زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنی ، داوا ده‌که‌م له راگه‌یاندنه ئازاده‌کان له knn له هاولاتی له لڤین به‌رنامه‌و ئه‌جندای به‌رێزتان به خه‌لک بگه‌یه‌نن و ماوه‌یه‌کی باش بده‌ن به به‌رێزتان که له که‌ناله گۆرانخوازهکهی knn چاوپێکه‌وتن و دیدار ساز بکه‌ی ...هیوادارم ئه‌م هه‌له‌ت بۆ بره‌خسێنن ...
زۆر سوپاس
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست