پەیامى شۆرشى سپی(لە زاخۆوە تا خانەقین بەرگى سپى دەپۆشین)
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
شۆرشگیڕانی خۆشەویست و سەربەست وسپی خواز
بەردەوامی و سپی خوازى ویەكگرتوی ڕیزەكانى شۆڕشى سپى سەركەوتنمان نزیكتر دەكاتەوە
راِیدەگەیەنین كە ڕۆژى 25-2-2011 دەكەینە رۆژى توڕەیى و بە بێگەردى و پاكى وسپێتى
بە شۆرشى سپی گەندەڵ وخوێن رێژان و ڕەشخوازان دەخەینە زبڵخانەى مێژووە وە, بۆ ئەم مەبەستە لە تەواوى هەرێمەكەماندا خۆمان سازداوە وە داوكارین لە رێكخەران پابەندبن بەو رێكەوتن نامەى لە دانیشتنى ئەم ڕۆدا بڕیارم لەسەر دا وە بە سپێتى وبە هێمنى.
لە زاخۆوە تا خانەقین
ئێمەین شۆڕِشى سپین
دژ بە گەندەڵى و دزین
ئاشتى خواز خاوەن دەنگین
پەیاممان بۆ دەسەڵات
ڕۆژگارتان كۆتاى هات
تكایە بێ خوێن رشتن
داوكاریمان رۆشتن
چۆڵى كەن ئەو كورسیە
میللەت هەموو برسیە
بڕوخى َ ئەو حكومەتە
دەژ بە خواستى میللەتە
نەخێر بۆ برا كوژى
بژى شۆرشی سپی
داواكارین لە هەمووان دوربن لە بەكارهێنانى شێوازى نەشیاو كە ناوبانگى شۆرشەكەمان لە كەدار بكات, تكایە لە پەیوەندى وهاوكاریداین بۆ یەكخستنى پەیامى شۆرش وبەردەوامى, تكایە هەواڵمان بە دەست گەیشتتوە گەندەڵكار وخوێن رێژان لە بۆسەدان بۆ لەباربردنى شۆرشى سپى بەڵام خواستى میللەت لەهەموو خواست وئاستێ بەرزترە.
سەركەوتنمان نزیكە چاوەروانین هەفتەى بەرەنگارى ئەكەینە سەنگەرى سپی ڕزگارى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست