بوجه‌ی کوردستان و فڕوفێڵه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی!
Wednesday, 25/05/2011, 12:00
له په‌ڕله‌مانی کوردستان باسی بوجه‌ی هه‌رێم ده‌کرێت و براده‌رانی ئۆپۆزسیۆنیش باسی چاره‌سه‌ر و شه‌فافییه‌ت ده‌که‌ن. که‌سێک ئه‌گه‌ر ساویلکه نه‌بێت، ده‌زانێت، که کاری سه‌رۆکایه‌تی په‌ڕله‌مان و لیستی ده‌سته‌ڵات ته‌نها ئه‌وه‌یه خه‌ڵک بخه‌ڵه‌تێنن و ئه‌و بوجه زه‌به‌لاحه له به‌ینی تاڵه‌بانی و بارزانیدا به‌ش بکه‌ن...
ئه‌وان هه‌موو تواناکانی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ دزینی بوجه، له چه‌ند شه‌وی رابردوودا سه‌یری KNN ده‌کرد چه‌ند مامۆستایه‌کی زانکۆ و دکتۆری ژمێریاریم دی که گله‌ییان ده‌کرد له‌وه‌ی که وه‌زاره‌تی دارایی هیچ پرسێکی به‌وان نه‌کردوه له‌مه‌ڕ بوجه!
دیاره ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزانه ئه‌وه‌یان له‌یاد کردووه که حوکمه‌تی هه‌رێم پرس به که‌سانێکی شاره‌زا ناکات بۆ بوجه ، به‌ڵکو پرس به گه‌وره دزه‌کان ده‌کات تا زۆرترین بڕه پاره بدزن.
له حوکمه‌ته‌که‌ی پارتی و تاڵه‌بانی ته‌نها چه‌ند شتێک هه‌یه که ده‌بێت هه‌تبێت بۆ کار کردن له وه‌زاره‌تی دارایی.
1- شاره‌زایی له جۆری دزین به ئاشکرا.
2- شاره‌زایی دزین به پرۆژه‌ی وه‌همی.
3- شاره‌زایی دزین له بوجه‌ی پێشمه‌رگه.
4- شاره‌زایی دزین له بوجه‌ی پۆلیس.
5- شاره‌زایی دزینی نه‌وتی خاو.
6- شاره‌زایی دزینی نه‌وتی سپی.
7- شاره‌زایی دزینی پاره‌ی مه‌رزه‌کان.
8- شاره‌زایی دزینی داهاتی وه‌زاره‌ته‌کانی ووزه.
9- شاره‌زایی دزینی ده‌رماڵه‌ی شه‌هیدان.
10- شاره‌زایی دزینی زه‌ویی میله‌ت.
11- شاره‌زایی دزینی پاره‌ی میله‌ت به ڕه‌سمی و غه‌یر ڕه‌سمی.
12- شاره‌زایی دزینی هه‌رجۆره پاره‌یه‌ک که له به‌ڵێننامه‌کان وه‌رگیرابن.
ئه‌گه‌رشاره‌زابیت له‌م جۆره دزییانه‌دا ئه‌وا ده‌توانیت ببیته وه‌زیر له حوکمه‌ته‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی، چونکه قوتابخانه‌که‌ی بارزانی، ته‌نها چوار پۆلی تێدا بووه.
1- دزیی له میلله‌ت.
2- خیانه‌ت له گه‌ل.
3- براکوژیی.
4- غوڵامی بێگانه.
بارزانی که دێته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و خۆی سور ده‌کاته‌وه، چونکه زۆر باش ده‌زانێت که کامێرا نه ده‌توانێت پرسیار بکات نه ده‌توانێت وه‌ڵامیش بداته‌وه.
گۆڕانکاری یه‌کانی ناو پارتی :
1-هیوای لقی چوار به‌رز کرایه‌وه.
2- که‌ریم سنجاری ده‌بوو ده‌ربکرایه به‌ڵام ده‌بێت به جێگری حوکمه‌ت.
3- سه‌روه‌ر بێداوی ده‌بێته وه‌زیری ناوخۆ (ده‌سته ڕاستی مه‌سرور پاراستنه).
4-ئاری هه‌رسین نه‌یده‌توانی له هۆڵه‌ندا خێزانه‌که‌ی به‌ڕێوه به‌رێت ئێستا بۆته مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌رۆکی لقی 21.
چاره‌سه‌ره‌کانی بارزانی وه‌ک ئه‌وه وایه تۆپێکی پڕ له هه‌وا به زۆر بخه‌یته ژێر ئاو هه‌ر که به‌رتدا وه‌ک فیشه‌ک ده‌که‌وێته سه‌ر ئاو.
هیوادارم بارزانی غیره‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ته‌نها بۆ جارێک به‌رنامه‌یه‌کی به‌رامبه‌ری ڕاسته‌وخۆ بکات له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵکیش بۆیان هه‌بێت ته‌له‌فۆن بکه‌ن، به‌ڵام له ته‌لفزیۆنه ڕوزه‌رده‌ی خۆیانه‌وه نه‌بێت، چونکه به‌رنامه ڕاسته‌وخۆکانی کوردستان تی ڤی ته‌نها خۆیان له ستودیۆوه ته‌له‌فۆن ده‌که‌ن وا ده‌زانن ئه‌وان ده‌توانن خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵک، خه‌ڵک زۆر له ئێوه هۆشیار تره، ئه‌م ته‌کتیک و پلانانه‌ی ئێوه زۆر کۆنه و به‌سه‌ر چووه وه‌ک خۆتان و ئه‌قڵیه‌ته خێڵه‌کی یه‌که‌تان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست