کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌زیره‌ باس له‌ كێشه‌كانی‌ ناوخۆی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات

Saturday, 14/03/2009, 12:00


وه‌رگێڕانی‌: دانا نه‌وزه‌ر

لێكترازان‌ و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ نێو یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت، ئه‌و پرسیاره‌ی‌ خسته‌ڕو كه‌ ئایا ئامانج له‌م ناكۆكیانه‌ بریتییه‌ له‌ ته‌نها چاكسازیكردن له‌ پارته‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانیدا كه‌ كۆنترۆڵی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردوه‌، یان په‌یوه‌ندی‌ به‌ جه‌وهه‌ری‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كوردی‌‌و گۆڕانه‌وه‌ هه‌یه‌ تێیدا؟
ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان بریتین له‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی ‌‌و جه‌لال جه‌وهه‌ر و موسته‌فای‌ سه‌ید قادر و عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود (كه‌ له‌ هه‌مانكاتدا وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌)، هه‌روه‌ك كۆسره‌ت ره‌سوڵ ‌و به‌رهه‌م ساڵح, دوو جێگره‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان كرد، ئه‌مه‌ش پێش كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ تاڵه‌بانی‌‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان. ره‌شید مه‌لا تاهیر, ئه‌ندامی‌ بێلایه‌ن له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، نایه‌وێت درێژه‌ی‌ ناكۆكییه‌كان بخاته‌ڕو‌و ده‌ڵێت: "ئێمه‌ له‌ كوردستان رابردومان تێپه‌ڕاندوه‌و كێشه‌كانمان وه‌لاناوه‌، چونكه‌ ئه‌و ناكۆكیانه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ لاوازكردنمان‌و ئه‌زمونه‌كه‌شمان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌". به‌پێی‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ یه‌كێـتی‌ كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێت "جیابونه‌وه‌‌ و لێكترازان شتێكی‌ تازه‌ نییه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردایه‌تیدا‌ و ئه‌وه‌ش شتێكی‌ زۆر سروشتییه‌, چونكه‌ ناكرێت سه‌ركردایه‌تییه‌كی‌ ته‌قلیدی‌‌و عه‌شایری‌ تا كۆتایی‌ دونیا كاره‌كان به‌ڕێوه‌ببات"، هه‌روه‌ها پێیوایه‌ یه‌كه‌م لێكترازان‌و جیابونه‌وه‌ له‌ حیزبی‌ كوردیدا له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كرا دژ به‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ مه‌لا مسته‌فای‌ بارزانی‌، ئه‌ویش بو كه‌ ئه‌و مۆدێله‌ی‌ داهێنا. ئه‌ندامه‌كه‌ش وتی‌ : "ئه‌م جیابونه‌وه‌یه‌ تازه‌ نییه‌، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌وكاته‌ ده‌ستی پێكرد كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فای‌ دیاترین كه‌سایه‌تی‌ ناو یه‌كێتی‌ ده‌ستی‌ له‌كار كێشایه‌وه‌".
دابه‌شبونه‌كه‌ به‌ره‌و گه‌وره‌ بوون ده‌روات هه‌رچه‌نده‌ سیاسییه‌ كوردیه‌كان زۆر حه‌زناكه‌ن بچنه‌ درێژه‌ی‌ بابه‌تی‌ ناكۆكییه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام لێكترازان‌و كێشه‌كانی‌ نێو یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان هه‌تابێت گه‌وره‌تره‌ ده‌بن‌و ئه‌و ره‌خنانه‌ش كه‌ روبه‌إوی‌ تاڵه‌بانی‌ ده‌بنه‌وه‌، خۆی‌ له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ تاڵه‌بانی‌ پۆسته‌ باڵاكانی‌ حیزب ده‌دات به‌ خزم‌و نزیكه‌كانی‌ خۆی‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ به‌ئاسانی‌ یاریی‌ به‌ دارایی‌‌و داهاتوی‌ یه‌كێتی‌ بكه‌ن، به‌ڵام هادی‌ سوبحی‌، عه‌میدی‌ پێشو له‌ سوپای‌ عێراقیدا، پێیوایه‌ كه‌ ناكۆكییه‌كان زۆر له‌وه‌ قوڵتره‌‌و له‌ هه‌ردو باڵه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردیشدا هه‌یه‌ نه‌ك له‌ یه‌كێكیاندا. عه‌مید ده‌ڵێت كه‌ له‌ نه‌وه‌ده‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردودا شه‌إی‌ قورس له‌نێوان هه‌ردو یه‌كێتی‌‌و پارتیدا رویدا كه‌ یه‌كێتی‌ كۆنترۆڵی‌ هه‌ولێر‌ و سلێمانی‌ كردبوو, پارتیش دهۆكی‌ به‌ده‌سته‌وه‌بوو, تا ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 1996و به‌ یارمه‌تی‌ سوپای‌ رژێمی‌ پێشوی‌ عێراق، پارتی‌ توانی‌ هه‌ولێر بخاته‌وه‌ ژێر ده‌ستی‌ خۆی‌، هه‌تا ئێستا كێشه‌‌و ناكۆكیی‌ ئه‌وتۆ له‌نێو پارته‌كه‌ی‌ بارزانیدا ئاشكرا نه‌بوه‌, به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ئێستا له‌نێو یه‌كێتیدا روده‌دات، به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر داهاتوی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كوردی‌ هه‌بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە