پارتییه‌کانی گه‌رمیان ده‌نگ به لیستی گۆڕان ئه‌ده‌ن
Saturday, 04/07/2009, 12:00
گه‌رمیان شاره‌کانی که‌لار و کفری و ده‌ربه‌ندیخان و هه‌موو ناحیه و دێهاتهکانیسهر به‌م شارانه ئه‌گرێته‌وه. دووسه‌دهه‌زار که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له سنووری گه‌رمیان و له‌م ژماره زۆره‌ی خه‌ڵک بڕیاریان داوه ده‌نگبده‌ن به لیستی گۆڕان. ئه‌وانه‌ی که له گه‌رمیان سه‌ربه یه‌کێتین به گشتی بڕیاریان وایه ده‌نگ به لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش له یه‌کێتی که خۆیان ئاشکرا نه‌کردووه له‌گه‌ڵ گروپی ڕیفۆرم بن ده‌نگ ئه‌ده‌ن به لیستی گۆڕان. ئه‌وه به نسبه‌ت یه‌کێتی،به‌ڵام پارتییه‌کانی گه‌رمیانیش هه‌ر ده‌نگبه گۆڕان ئه‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانهوادهپارتییهکانی گه‌رمیان زۆرتووڕهن له سه‌رکردایه‌تی پارتی چونکه هیچ حیسابێک بۆ گه‌رمیان ناکه‌ن. بۆ لیستی کوردستانی لقی 22 ی پارتی هه‌ندێ ناوی به‌رزکردبووه‌وه بۆ مه‌کته‌ب سیاسی پارتی به‌ڵام پارتی هه‌موو ناوه‌کانی خسته ژێرپێوه و خۆی که‌سێکی به‌سه‌ر گه‌رمیان سه‌پاند. ئه‌و که‌سانه‌ی که پارتی حسابی بۆ نه‌کرد و ناوه‌کانیانی خسته ژێر پێڵاو له‌لایه‌ن دژوارفایق به‌رپرسی لق نێردرا بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مانه‌بوون (ڕه‌هێڵ جاف، عومه‌ر شه‌ریف، ئه‌کره‌م ساڵح، شلێرئهحمهد،تاهیرعهلی حه‌مه‌ساڵح،شوان مه‌حه‌مه‌د ڕۆسته‌م، سه‌یوان حه‌مه‌ته‌قی) هه‌موویان کارگێڕ و ئه‌ندام لق بوون و له بنه‌ماڵه‌ی شۆڕشگێر و پاکی ناوچه‌ی گه‌رمیان بوون. به‌ڵام ئه‌وانه له لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌کته‌بێ سه‌رۆکه‌وه خرانه ژێر پێ و له‌باتی حه‌موویان پارتی یه‌ک که‌سی داناوه ناوی ئه‌ڤین عومه‌ر ئه‌حمه‌ده. ئه‌م ئافره‌ته له بنه‌ماڵه‌یه‌که باوکی ناوی عومه‌ر ئه‌حه گوێپانه و له شاری کفری ناسراون که باوکی نه‌ک ته‌نیا به‌عسی بووه، هه‌م ئه‌من بووه وههمیش له‌به‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌خلاقی فه‌تره‌یه‌ک له‌کار دوورخراوه‌ته‌وه،کچه‌که‌شی هیچ خه‌باتێکی نییه و ته‌نیا ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ که‌مال که‌رکووکی دۆستایه‌تی هه‌بووه و پشتگیری کردووه تا ناوی ده‌رچێت. له‌به‌ر ئه‌و بێ ئه‌خلاقیه‌ی که سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌گه‌ڵ پارتیه‌کانی گه‌رمیان کردی و به‌عسییه‌کی له‌هه‌موو کاندیده‌کانی تر پێباشتربوو، هه‌موو پارتیه‌کانی سنووری گه‌رمیان به نهێنی بڕیاریان داوه ده‌نگ نه‌ده‌ن به مه‌سعود و به لیستی کوردستانی،بیده‌ن به هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و به لیستی گۆڕان. میلله‌تی کورد ئه‌زانێ چۆن تۆڵه‌ی که‌رامه‌تی خۆی له‌و پیاوانه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی بکاته‌وه. له گه‌رمیان لیستی کوردستانی هیچ ده‌نگێک ناهێنێت و لیستی گۆڕان ده‌یباته‌وه و هه‌ر له ئێستاوه دڵنیابێ و پیرۆزی بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست