ئاشتی و تەناهی لە هەرێمی کوردوستان یەکێکن لە مەزنترین دەسکەوتەکانی گەلەکەمان، ئاشتی کۆڵەکەی ڕاگر و بناغەی هەمو پێشکەوتنەکانی مرۆڤایەتیە . بەڵام لە ناچاریدا و وەک دوا چارەسەر بەرەنگاربونەوەی چەکداری بۆ پاراستنی ئاشتی لە شەڕی شەڕخوازان و دوژمنانی گەلەکەمان کارێکی ڕەوایە و پێویستە. (داعش) بە داگیرکردنی...
لە کاتی خەباتی چەکداریشدا کاتێک کورد ناچارکرابوو چەک هەڵبگرێ بۆ بەرگریکردن لە خاک و لە ماف و شکۆی ئینسانەکانی، وە وەک نان و ئاو پێویستی بە فیشەک و تەقەمەنی جۆراوجۆر هەبوو، لە هەندێ بۆنەی سیاسیدا (بۆ نمونە وتووێژ لەگەڵ حکومەت) بە دەیان هەزار فیشەک دەنرا بە ئاسمانەوە، ژن و مناڵ و پیاوانی گوندەکان خورپە...
زۆرن قوربانیان و گومناوانی ڕێی کوردایەتی، ڕەنگاوڕەنگن مەیدانەکانی خەباتی تاکی کورد لە پێناو ڕزگاریی نیشتمان و ئازادیی مرۆڤی کورد! من لێرەدا باسی چەند نمونەیەکی بەرگریی پاڵەوانانە دەکەم لە کەسانێکەوە وەشاوەتەوە ئەندامی پابەندی هیچ حیزبێک نەبون، پێشمەرگەی نهێنی ناوشار نەبون، گوێڕایەڵی فەرمانی هیچ سەرکردەیەک...
هەل و مەرجی داگیرکراوی، برسێتی، نائارامی و ،شەڕە جۆرا و جۆرەکانی کوردوستان، هەبو(واقیع) ی سیستمی حوکمی دوحیزبی و دەسەڵاتی بنەماڵەیی و خێڵەکی لە کۆمەڵی کوردوستانا جۆرێک کەسێتیی لە دەسگاکانی حوکومەتی هەرێم و لە کۆمەڵەکەماندا بە گشتی هێناوەتە ئاراوە کە لە دەرونناسیدا پێی دەوترێت خۆپەرست (egoist). بۆ نمونە...
لە مانگی دوی ئیمساڵدا لە هەولێر کچێکی گەنج بە دەستی باوکی کوژرا، لە (سەید سادق) یش جەستەی بێگیانی دو خوشک کە لە تەمەنی هەرزەکاریدا بون بە قولاپی ژەنگاوی پۆلیس وەک دو ماسی بێکەڵک لە گۆماوێکی نزیک ئەو شارە دەرهێنران. لە وەی هەولێردا کچەکە پێشتر بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە خۆی گەیاندبوە داڵدە یەکی (هەولێر)...
چۆن لە سایەی سیستمێکی مرۆڤدۆستی دیموکراتی ڕاستەقینەی بنجداکوتراو زۆربەی مرۆڤەکانی دروست و ئارام و هاوسەنگ و بێوەی و ناتوندوتیژ دەردەچن، بە هەمان شێوە لە سایەی سیستمێکی پڕلە ترس و دژەمرۆڤی دیکتاتۆری پڕ لە ناعەدالەتی زۆرێک لە تاکەکانی نادروست و پڕ فڕ و فێڵ و نائارام و ناهاوسەنگ و توندوتیژ یا بەلای کەمەوە...
منداڵ هەتا تەمەنی دوساڵ کە هێشتا تەواو زمانی ئەوەندە گەشەی نەکردوە بتوانێ پێویستیە مادی و دەرونیەکانی بە وشە دەرببڕێ، خۆبەخۆ و بە شێوەیەکی سروشتی بە ئەندامەکانی هەست و بە بزوتن و جوڵەی ئامانجدار نیاز و پێویستی و حەز و ئارەزوەکانی بە شێوەیەکی سەرەتایی دەردەبرێ، کە دەنگێکی بەرز و ترسناک دەبیسێ دەموچاودەدا...
کەم نین ئەو حاڵەتانەی لە ناکاو و چاوەڕواننەکراو هەرزەکارێک کوڕ یا کچ بە شێوەیەک لە شێوەکان خۆی دەکوژێ، زۆر زۆرترن ئەو حاڵەتانەی کە هەرزەکار بە نهێنێ بە خواردنی حەب و دەرمانی زۆر هەوڵی خۆکوشتن دەدات، بەڵام هەوڵەکە سەرناگرێت و کەس و کاریش هەر پێینازانن، یا بە هەندێکیان دەزانن . هەستیارترین قۆناغی گەشەکردن...
پاشنیوەڕۆی ١٧ ی ٢ تەقەیەکی زۆرم بیست،خۆم گەیاندە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی نەشتەرگەری سلەیمانی، بینیم هەمو بریندارەکانی بەردەم لقی ٤ ی پارتی لە کاتی ڕاکردنا، نەک هەڵمەتبردنا،لەپشتەوە تەقەیان لێکرابو. پەیامنێرێکی کوردوستان TV م بینی لە بەردەم لقی ٤ ی پارتیەوە لە تەلەفیزۆن قسەی دەکرد، بێ ئەوەی شەرم بیگرێت...
(مایا مستەفا سەباح) كچە گۆرانیبێژێكی لوبنانییە و نزیكەی 20 رۆژە لە هەولێرە و گرێبەستی لەگەڵ یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری هەولێر كردووە وەكو گۆرانیبێژ، دهڵێت، خهریك بووه دهستدرێژی سێكسی بكهنه سهری. رۆژنامهی رووداو بڵاویكردهوه، ئهو كچه گۆرانیبێژه، لە پرسگەی هۆتێلەكە دانیشتبوو، دەستێكی خستبووە...
لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنمدا بۆ پەرلەمانی کوردوستان وەستایەکی خانوبەرەم ناسی، پێی وتم (دوکتۆر گرنگ نیە تۆ بڕوانامەت هەیە یا نیتە، خوای ئەکرد شوانێک دەبویت، گرنگ ئەوەیە لە پەرلەماندا خزمەتی خەڵک بکەیت). لە بزوتنەوی گۆڕاندا ئەوە ڕاست و باش بو کە یەکێک لە مەرجەکانی خۆکاندیدکردن بۆ پەرلەمانی کوردوستان...
پەندێکی ئەڵمانی هەیە دەڵێت ( ڕێکخستن نیوەی ژیانە) ، بە دەگمەن ئەڵمانیەک دەبینی کە ئەندامی کارا نەبێت لە چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتیی جۆراوجۆردا. لە باشوری کوردوستانی خۆماندا وێرانەی حیزبی کوردی سەدان دەسگا و ڕێکخراوی زڕ و بێبەرهەم و مشەخۆری هێناوەتە ئاراوە کە (ناوی زل و دێی وێران) پڕبە پێستیانە . دەوڵەمەندەکانی...
لە ٨ ی ٣ ی ٢٠١٢ کوردستانپۆست بابەتێکی (ئارام ئەحمەد عەلی) ی بڵاوکردۆتەوە لەسەر (د. سەروار یەحیا) باوکی (بەیار) ئەو خوێندکارەی مامۆستا ئەمریکیەکەی خۆی کە ناوی(جێرمایە) بو، لە پۆلەکەیدا دایە بەر گولە وکوشتی، چەند خولەکێک دواتر بە هەمان دەمانچە خۆیشی کوشت.(ئارام ئەحمەد عەلی) بێ ئەوەی لە نزیکەوە (د. سەروار)...
بڵاوکراوهی لیژنهی لێکۆڵینهوهی تیرۆری سهردهشت عوسمان که گوایه (ئهنسار ئیسلام) ئهوی کوشتوه وهک درۆیهکی شاخدار کۆمهڵانی خهڵکی کوردوستانی خورپاند و توڕهکرد ،(سکت دهرا"، فنگق کفرا").ئهمه له کاتێکدایه نهک ههر ڕۆژنامهکانی (هاوڵاتی، ئاوێنه، ڕۆژنامه، گۆڤاری لڤین..) له لایهن پارتی و...
له 24 ی 6 ی 2009 له یاریگهی نێودهوڵهتیی ــ هه ولێر ههڵمهتی ههڵبژاردنهکانی (لیستی کوردوستانی) به ڕهسمی ڕاگهیهنرا و سهرۆک تاڵهبانی و پاشان سهرۆک بارزانی ههر یهکه نزیکهی 20 خولهک وتاری خۆیان پێشکهشکرد. پاش ئهوهی له نوسینی (سهرۆکی شڵهژاو)، که له (ڕۆژنامه و ماڵپهڕی سبهی...