لە ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردوستان خۆڕسکانە وبە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە بەرامبەر دەسەڵاتی ناڕەوا و دواکەوتوی پارتی و یەکێتی ڕاپەڕین ئێستا دوای ٥ ساڵ کە بێموچەیی و بێبازاڕی و برسێتی تەنگی بەخەڵک هەڵچنیوە دەرکەوت ئەو ڕاپەڕینە ڕاست و دروست و مێژویی بو. لە ٢٠١٦ لە ساڵیادی...
بۆ پێدانی تەواوی موچەی فەرمانبەرانی کوردوستان و بەجێگەیاندنی بڕێک عەدالەت دەبێت ملیاردەها دۆلاری دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردوستان لە بانکەکانی دەرەوە بگەڕنرێتەوە بۆ دەستی خاڵیی خەڵکی کوردوستان. بە دەسپێشخەریی فراکسیۆنی گۆڕان پەرلەمانی عێراق لە ١٠ ی ٢ ی ٢٠١٦ بڕیاری دروستکردنی لیژنهیهكی دا...
(رێبوار فایهق) ی 43 ساڵی مامۆستا و باوکی سێ منداڵ بههۆی بێموچەییەوە دەکەوێتە فرۆشتنی شێلم، شەوی سەری ساڵ دوای فرۆشتنی شێلمەکەی و لە سەر ڕیی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە یەکەم سەعاتەکانی ساڵی ٢٠١٦ ئوتومبێلێک دەیکات بە ژێرەوە و دەیکوژێ. لە ڕۆژی ١٤ ی ١ ی ٢٠١٦ مامۆستایەکی زانکۆ لە فەیس بوک بڵاویکردەوە...
کاک (عارف قوربانی) لە (ئهزمونی چایچێتی و سیاسهت له كوردستان) کە لە ماڵپەڕی (خەندان) بڵاویکردۆتەوە دەنوسێ (لێره كێشهی سهربازیمان ههبێت وهرزشكار تیایدا دهبێت به پاڵهوان، كێشهی ئابوریمان ههبێت بێژهری تهلهفزیۆنی و چیرۆك نوس بۆی دهبێت به پسپۆڕ، كێشهی سیاسیمان دهبێت چالاكوانی...
لە ئیمڕۆی کوردوستانا تەنانەت کوردێکی نەخوێندەواریش دەتوانێ ئەم ڕاستیە سادەیە ببینێ کە لە دژایەتی کردنی سەرسەختانەی نەتەوەکەمان ئێستا تورکیا بە چەند هەنگاوێک لە پێشی ئێران و سوریا و عێراقەوەیە. تورکیا ڕۆژانە بە ئاگروئاسن وەڵامی داوای ڕەوای نەتەوەکەمان دەداتەوە، نەک هەر لە قەندیل بەڵکو لە سەر جادەی...
پێموایە ئەگەر خوێندنەوە و شیکردنەوەی مێژوو بەها و سودێکی هەبێ تەنیا ئەوەیە کە بۆ ئایندە پەندی لێوەربگرین. ئەوەی پارتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و چوار وەزیرەکەی و سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی سەر بە گۆڕان کردی، بە ڕاگەیاندنی لابردنیان لە پۆستەکانیان کارێکی نایاسایی و بەدەر و ڕوتوقوتە...
(د. عزهت سابیر سهرۆكى لیژنهى دارایى له پهرلهمانى كوردستان لە ڕۆژی ٤ ی ١٠ ی ٢٠١٥ لە کەناڵی KNN وە وتی گوایه ملیارێك و پێنجسهد ملیۆن دۆلار پارهى حكومهتى ههرێمى كوردستان له بانكى كوردستانى نێودهوڵهتیه. سەفین دزەیی وتی: سهرلهبهرى ئهو لێدوانه درۆیهكى گهورهیە.. دهبوایه...
ئەو دەمەی نەوت و گازی کوردستان بێ هیچ ئاگاداریەکی کورد و بێ هیچ پرس و ڕایەک بە کورد لە لایەن ڕژێمی سەدامەوە دەفرۆشرا و پارەکەی دەدرا بە نوێترین چەک و لە جەستەی شەتەک و ماندوی گەلەکەمان تاقیدەکرایەوە، (عبداللە پەشێو) ی شاعیری ناوداری گەلەکەمان لە ساڵانی ١٩٧٠ دا چامەیەکی نووسی لە سەر ئەم بابەتە و...
پیاوێک لە حەوشەکەیدا درەختێکی سێوی دەبێت، منداڵەوردکەی دراوسێی دەکەونە دزینی سێوەکانی، بۆ ئەوەی بیانترسێنێ و ئیتر نەیەنەوە تابلۆیەک لە تەنیشت درەختی سێوەکەی دادەنێ و لە سەری دەنوسێ : وریابن! بە دەرزی ژەهرم کردۆتە ناو یەکێ لە سێوەکانی سەر درەختەکەم، شەوی دواتر منداڵەکان دێنەوە بۆ سێو لێکردنەوە تابلۆکە...
لە ساڵی ١٨٣٧ نوسەری ناوداری دانیما رکی Hans Christian Andersen چیرۆکی گوێئاگردانی the emperor's new clothes (جلە نوێکانی پاشا) ی بڵاوکردەوە کە ئەمە کورتەکەیەتی : دو پیاوی دەسبڕ بە پاشایەک دەڵێن ئێمە جوانترین جلت بۆ دە دورین بەڵام جلەکان تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن بیبینن کە شایستەی پۆست و پایەکانیانن...
لە چەند ڕۆژی دواییدا لە ڕاگەیاندنەکان ، لە وتاری مزگەوتەکان، لە وتووێژی سەر ڕادیۆ و تەلەفیزۆنەکان،لە فەیس بوک ،هەر وەها لە کۆڕ و کۆبونەوە گشتیەکاندا ڕا و بۆچونی زۆر توند و توڕە و بریندارکەر لە سەر بابەتی ئاین و سیکولاریزم دەوترێ. خوێنەری هێژا هەر بۆ نمونە یازدە دەقیقە بدە بە خۆت و...
بەسەرهاتی یەکەم: ژنێکی سەلاری تەمەن ٦٨ ساڵ بۆ چارەسەری ئێش و ئازاری هەردو چۆک (ئەژنۆ)ی، دوکتۆرە ئەردەنیەکەی کە ناوبەناو دێت بۆ کوردوستان بۆ کردنی عەمەلیاتی جومگەو ئێسک لەنەخۆشخانەیەکی تایبەتی هەولێر، دوای تێڕوانینێکی سەرپێی ئەژنۆکانی و گرتنی وێنەی تیشکیان، ئاوای بە ژنەکە وت " ئەژنۆ کانت پەکیانکەوتوە...
لە چەند ساڵی دواییدا لە هەرێمی کوردستان بە هۆی میدیا کانی بینین و بیستن و نوسینەوە هەواڵی مردنی لە پڕ و چاوەڕواننەکراوی پیاوان و کەمتر ژنانی پیر و بەساڵاچو بڵاوکراوەتەوە و ئەگەری ئەوەی مردنەکە خۆکوشتنبێت باسکراوە. زۆرجار بیروئایدیای وەک (خوا ڕۆژی تەواوکردبو، ئەجەلی هاتبو، پێویست بە تێڕوانینی...
مرۆڤ کە تەمەنی هەرزەکاری تێپەڕاند ئیتر دەبێت بایی ئەوەندە لە ژیانی خۆی ودەوروبەرەکەی تێبگات کە گفتار و ڕەفتاری نائاسایی و ناسروشتی و نابەجێ و سەیر و سەرسوڕهێن چ هی خۆی چ هی دەوروبەرەکەی جیابکاتەوە لە ڕەفتاری ئاسایی و دروست و سروشتی. بەڵام لە کۆمەڵی ئیمڕۆی کوردوستان خەڵک مەشغوڵدەکرێت بە پرسە بنەڕەتیەکانی...
کە NRT دیدارێکی لەگەڵ (مەلا کرێکار)دا کرد، هەروەها بەرنامەیەکی لەسەر ڕەفتاری هەڵەشە و توڕەیی چەند گەنجێکی کوردی کەرکوکی بڵاوکردەوە بەرامبەر بە جەستەی مرۆڤکوژێکی داعش لە گەرمەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر باشوری کەرکوک، بئیتر بەمە شەپۆلێک لە ناڕەزایی و توڕەیی بەرامبەر بە NRT لە ناو خەڵکدا بڵاوبووەوە، بەتایبەتی...