• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

د. هەژار عوسمان مەعروف: تەنها ! وەک پزیشکێک !

گیراوانی بادینان بە پێی ڕای زۆربەی چاودێرانی سیاسی و پسپۆڕانی یاسایی و ڕۆژنامە نوسانی خۆماڵی و بێیانی ، کەیسێکی سیاسیە  کە تێیدا سەرەتاییترین مافە  یاسایی و مافە گەردونیەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی ڕون و ئاشکرا و بێباکانە پێشێل کراوە .ئەگەر ئەو دەسەڵاتە حیزبیە ڕق و کیناوی یەی ئەو کەسە بێتاوانانەی...

د. هەژار عوسمان مەعروف: (داگیرکردنی تاریکی) یا ڕۆمانێک بۆ خەڵاتی نۆبل !

بە شێوازێکی ئەدەبیی ڕند، بەرز، قوڵ و مرۆڤدۆستی، بە گێڕانەوەی مێژوی ٣٥ ساڵی تورکیا بەختیار عەلی، کەمالیزم و هەمو دام و دەسگا نەتەوەپەرستەکانی دەوڵەتی تورک ڕوت و قوت دەکاتەوە و دەیخاتە بەردەم دادگایەکی نێونەتەوەیی دادپەروەر و بێبەزەیی، نەک هەر ئەوە بەڵکو هەمو حکومەتەکانی تورکیا دەخاتە سەر سەکۆی شانۆیەکی...

د. هەژار عوسمان مەعروف: هاوهەستی و هاوسۆزی (Empathy)

تۆ خۆت کرێچی نیت و پارەت بەشی ساڵێک هەیە پێی بژیت، خۆت بخەرە شوێنی موچەخۆرێکی بچوکی کرێچی کە پارەی پاشەکەوتی نیە وخاوەنی ٥ منداڵە، یا خۆت بخەرە جێی کرێکارێکی ژن و منداڵدار کە گەر ڕۆژێ ئیشی نەبێت پارەی نیە خێزانەکەی بەخێوبکات، یا خۆت بخەرە جێی دەرچویەکی زانکۆ کە پێنج ساڵە دەسی دەسیی پێدەکەن بۆ دامەزران...

د. هەژار عوسمان مەعروف: خەوتون و تەسلیم بون!

وا نزیکەی دومانگە تێکڕا ڕۆژانە لە هەرێمی کوردوستان پتر لە دە کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمرێت، وەزارەتی تەندروستیی کوردوستان و هەمو دەسگاکانی هیچ پێشنیاز و پرۆژە یەکی کارای کۆنکرێتیی نیە بۆ بەرانگاربونەوەی ئەم دۆخە ترسناکە، ئەوان خەوتون و خۆیان دەشارنەوە و وەک چارەنوس و قیسمەت و نسیب تەسلیمی کۆرۆنا بون!...

د. هەژار عوسمان مەعروف: ئێستا چی؟

لە کۆتایی مانگی ٤ ی ٢٠٢٠ داین، لە ڕەمەزاناین. هێشتا هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردوستان کۆتایی نەهاتوە. حکومەت موچەی مانگەکانی ١ و ٢ و ٣ و ٤ ی ٢٠٢٠ی نەداوە، چەند ملیارد دۆلارێک قەرزاری موچەخۆرانە ،هی پاشەکەوتی موچەی ساڵەکانی ٢٠١٥، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨ . حکومەتی عێراق بەشە بودجەی کوردوستانی بڕیوە....

د. هەژار عوسمان مەعروف: سوپاسیان بکەن: هێمن مامەندەکان !

لە هەمو وڵاتانی دنیا زۆرینەی خەڵک لە جۆری کەسێتی و سروشت و ڕەفتاری ڕۆژانە و هەست و بیرکردنەوە و ئاستی زیرەکیاندا لە ئاستێکی ناوەند دان، واتە نە زۆر توندڕەو و گەرم و تاوسەندو و بەهرەدار و زیرەکن، نە زۆر نازیرەک و سست و خاو و گوێپێنەدەر و کەمکار و گۆشەگیرن. ئەم زۆرینەیە دەیانەوێ بێ سەرئێشەی زۆر و گێرمە...

د. هەژار عوسمان مەعروف: دڵخۆش نیم بە کوشتن

کە ئەم بەیانیە هەواڵی کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندسم بیست و ئینجا لە تەلەفیزۆنەوە وێنەی هەلاهەلاکراوی جەستەی هەردوکیانم بینی ، دەسبەجێ وێنەی کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردوستانم هاتە پێشچاو چۆن لە وڵاتی پڕ لە سامانی سروشتیی ئێراندا لەبرساندا بەهێندەی باری ئەسپێکی کەتە و بەهێز کاڵای جۆراوجۆر بە...

د. هەژار عوسمان مەعروف: لانە و ئامانج لە چەقی ڕاستیە تاڵەکانی تردا!

لاشەی ئامانج بابانی و لانەی ژنی و هامۆی کۆڕیان ئێوارەی ڕۆژی ١٦ ی ١٠ ی ٢٠١٩ لەناو ئوتومبیلێکدا لە جادەیەکی شاری سلێمانی دەدۆزرێنەوە. خورپە و خەم، هاوسۆزی و توڕەیی ، ترس و نیگەرانی، تۆمەتی بێبەڵگە ، سوکایەتی و جنێوی پیسی نەبیستراو وەک هەورەبروسکە سۆشیال میدیاکان داگیردەکات. پێش ئەوەی چاوەڕێی ئەنجامی...

د. هەژار عوسمان مەعروف: ئیمڕۆ ئەو، سبەینێش من!

هێتلەر کە جڵەوی دەسەڵاتی گرتە دەست لە پێشا جولەکەکانی کوشت، ئینجا کۆمۆنیستەکانی کوشت، ئینجا سۆشیالدیموکراتەکانی کوشت، ئینجا زانا و هونەرمەند و ئەدیبە مرۆڤدۆستە ناسیاسییەکانی کوشت، ئینجا کەوتە گیانی مەسیحییەکان، کە لە ناو ئەڵمانیا هەمووی بێدەنگ کرد، ئینجا یەک لە دوای یەک کەوتە گیانی دراوسێکانی: (نەمسا،...

د. هەژار عوسمان مەعروف: باوەڕ دەکەم پرۆفیسۆر!

ڕۆژی ٣ ی ١٠ ی٢٠١٩ کە د.عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ کۆچی دوایی کرد (ڕۆحی شادبێت)، هیوا ئەحمەد مستەفا لە فەیس بوک ی خۆی ئەمەی خوارەوەی بڵاوکردەوە: {هەڵوێستێکی (د. عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ)تان بۆ دەگێڕمەوە: ساڵی ۲٠۱۱ من بەرپرسی لقی ٤ ی پارتی بووم لە سلێمانی. لە هەمان ساڵ پەلاماری لقی ٤ درا، کە بەداخەوە ڕوداوی ناخۆشی...

د. هەژار عوسمان مەعروف: دادوەری ئاسایش و من، شاسواریش؟

"هەلاو، د۰ت۰م۰ سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی کوردستانت لەگەڵە ، د۰هەژار  چیت کردوە ؟   بە تۆمەتی ئەوەی تۆ بویتە مەترسی لە سەر ئاسایشی نەتەوەیی، بە خەتی سور فەرمانی گرتنت لە هەولێرەوە لەسەر داوای دادگای شاری ک۰ بۆ دەرچوە  فریای خۆت نەکەویت هاکا کەلەپچەیان کردە دەستت"پێش ئەم تەلەفونەی د.ت.م....

د. هەژار عوسمان مەعروف: ناوەڕاستی ئاڵتونی!

لە م دواییەدا خەڵک بە سەرسوڕمان و نیگەرانیەوە  بینەر و بیسەری دو ڕوداوبون، یەکەمیان دەست لەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی بڕێک لە سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و دوهەمیان دولەتبونی قوڵی بزوتنەوەی نەوەی نوێ بەو شێوە ناشیرینەی لە میدیاکانەوە بینیمان، تۆمەتەکانی (شادی نەوزاد) ی ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی...

د. هەژار عوسمان مەعروف: بۆ سماقولی پردێکی جیاواز!

نەوەی نوێ ئێستا هەشت ئەندامی لە پەرلەمانی کوردستان و ٤ ئەندامی لە پەرلەمانی عێراقدا هەیە و چەندین هەرزەکار و گەنجی نائومێدکراو و توڕە لە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بە جۆش و خرۆشەوە خەباتی بۆ دەکەن و بوەتە جێگای ئومێدیان. گەنجانی  کەمئەزمونی دڵخۆشکراو بە نەوەی نوێ  بێئاگان لەوەی دەسەڵات بەدەستانی...

د. هەژار عوسمان مەعروف: نەوەی نوێ!

شتەکان و دیاردەکان ، تاک و کۆمەڵ هیچیان وەک خۆیان نامێننەوە و بەردەوام لە گۆڕاندان٫ بۆیە دروستبونی (نەوەی نوێ) لای من ڕوداوێکی سەیر نەبو بە تایبەتی لە بەر دو هۆ:۱ ۰ دروستکەرەکەی فرەملیۆنداری سەردەمێکە کە حیزبایەتیکردن تێیدا بە هەبونی پارە یە نەک بە هەبونی دڵسۆزی بۆ خەڵک و خاک ٫ نەک بە هەبونی پاکی و ڕەوشتبەرزی...

د. هەژار عوسمان مەعروف: هەلێک بۆ یەکێتی

کێشەی بەردەوامی کەمی یا تەنانەت نەبونیی سادەترین خزمەتگوزاری و پێویستیەکانی مرۆڤ لە کوردوستانی ژێر دەسەڵاتی کوردیدا لەم بیست وحەوت ساڵەی دواییدا  بوەتە هۆی ئەوەی هەزاران جار لە هەزاران گوند و شارۆچکە و شاری گەورەی هەرێم  مرۆڤی کورد بهێنێتە سەرجادەکان بۆ دەربڕینی بێزاری و توڕەیی لە بەرپرسان...