بۆیە چوار حیزبە کە ڕاستدەکەن!
Wednesday, 24/08/2016, 2:19
جیاکردنەوەی هەر سێ دەسەڵات: حکومەت و پەرلەمان و دادوەری لە یەکتر و ، سیستمی پەرلەمانی کە دەسەڵات لای سەرۆک وەزیرانە و لە پەرلەمان بەدەنگدان پێی دەدرێ ، وسەرۆکی هەرێم تێیدا تەنیا تەشریفاتیە ئەم دو بابەتە کە چوار لایەنەکە و لە پێشی هەمویانەوە گۆڕان بۆ هەرێمی کوردوستان داوایدەکەن و پێداگریی لێدەکەن، دو بنەمای سەرەکیی سیستمی دیموکراتیی ڕاستەقینەن. لە سیستمی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و پابەندکردنی سەرۆک بە دەیان یاسا و ڕێسا ڕێگە لەوە دەگرن سەرۆک ببێتە دیکتاتۆر، بینیمان چۆن دادوەر کە نوێنەری دەسەڵاتی دادوەریە لەسەر ئابڕوبەریەکەی(Monica Lewinsky) لێکۆڵینەوەی لەگەڵ Bill) Clinton ) ی سەرۆکی پێشینی ئەمریکا کرد. سەرۆکی پێشوی ئیسرائیلMosche Katzav لە ٢٠١١ بۆ ٧ ساڵ حوکمدرا و وا بۆ پێنج ساڵە لە زینداندایە بە تۆمەتی دەسدرێژیی جنسی. لە هەرێم کە بە سیستمی سەرۆکایەتیی موتڵەق حوکم دەکرێت و دەسەڵاتە بنەڕەتی و سەرەکیەکانی حکومەت و پەرلەمان و دادگاکان بە تۆپزی و بە زۆر هەموی لە دەستی مەسعود بارزانی کۆبۆتەوە ، بارزانی هەمو سنور و لەمپەرە یاسایی و ویژدانیەکان دەبەزێنێ و پێشێلیان دەکات، بۆ نمونە(مەسعود بارزانی) بە مەرسومی سەرۆکایەتی هەم کاتێ کە بە یاسایی هێشتا سەرۆک بو هەم ئێستا کە بەپێی یاسا سەرۆک نیە، لێبوردنی گشتیی بۆ تاوانباران دەرکردوە و ئازادیکردون. ڕۆژی دوشەمە ١٥ ی ٨ ی ٢٠١٦ لە ژێر داوا و پەستان و گوشینی سەرکردایەتیی پارتی لە سلەیمانی دادوەر دوای تەنیا ٤ ڕۆژ زیندانی کەسێکی پارتیی ئازادکرد کە تۆمەتبار بو بە سەرۆکایەتیی باندێکی تاوانکاران کە لە گوندەکانی دەروبەری سلەیمانی كوشتن و رفاندن و بازرگانی كردن بهمادهی هۆشبهرو دزیو دهستدرێژی سێكسیان کردبو، بێگومان بێ ئەوەی دەرفەت بدەن بەدادوەر لێکۆڵینەوە ی تەواوی لەگەڵ بکات. ڕۆژی ١٣ ی ٨ ی ٢٠١٦ لە دهۆک کە لە ژێر دەسەڵاتی موتڵەقی پارتیدایە رۆژنامەنوس (وەدات حسین) بە ڕۆژی نیوەڕۆ بە بەرچاو خەڵکەوە فڕێنرا و لە ژێر ئەشکەنجەی دڕندانەدا کوژرا. ، لە ژێر سایەی سیستمی سەرۆکایەتیی موتڵەق و وتێکەڵکردن و کۆکردنەوەی هەر سێ دەسەڵاتەکە لە دەستی یەک کەسدا دەیبینین چۆن گەلەکەمان نانبڕاو کراوە و بەرەو برسێتیەکی گەورە هەنگاو دەنێ. بۆیە بۆ ئەوەی بەلای کەمەوە دۆخەکە لەوە خراپتر نەبێ و ئاژاوە و نائارامی و و شەڕ یەخەمان نەگرێ، پێویستە یەکگرتو و کۆمەڵ و یەکێتی و هەمو حیزبەکانی دەروەی نفوزی پارتی بەهەمان ڕاستگۆیی و و پێداگریی گۆڕان سوربن لە سەر سیستمی پەرلەمانی و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و کاراکردنەوەی پەرلەمان و سەرۆکەکەی و گێڕانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان بۆ ناو حکومەت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست